مۆنیتۆری ئایفۆن پەڕۆشوتی بۆ دائەنرێت
ئەپڵ بەدوای چارەرسەرێکدا دەگەڕێ بۆ پاراستنی مۆنیتۆری ئایفۆن لە درزو شکاندن، درزو شکاندنی مۆنیتۆر یەکێکە لە کێشە بەرچاوەکانی تەلەفۆنی دەستی، تەلەفۆنەکانی ئەپڵیش لەم کێشەیە بەدوور نین.
بەپێی [url=http://www.phonearena.com/news/Apple-files-patent-for-crack-resistant-glass_id23875]Phoenarena [/url]کۆمپانیای بەرهەمهێنی تەلەفۆنی دەستی ئەمەریکایی " ئەپڵ" سەرقاڵی دروستکردنی سانسۆرێک و دانانی پەڕۆشوتێک یا پارچە ئیسفنجێک یاخود سەرینێکی نەرمە لە ژێر مۆنیتۆری ئایفۆنەکانی ئاییندە بۆ ئەوەی پیشانگەرەکەی بپارێزێ لە درز و شکاندن.
ئەوەی کەزیاتر باسکراوە، پەڕۆشوتێک یا سەرینێکی پڕ لە هەوا یا ماددەیەکی شلە ، هاوشێوەی [url=http://en.wikipedia.org/wiki/Airbag](Airbag)[/url] ی ئۆتۆمبیل، بۆ ئەوەی کاتێک مۆبایلەکە بەرىێتەوە ، سانسۆرەکە ئاگاداری دەدات و پەڕۆشوتەکە دەردەپەڕێت و ئەیپارێزێت لە شکاندن.
جێگای باسە تا ئێستا ئەم پاتێنتە پەسەند نەکراوە تەنیا پێشنیارێکەو بەرزکراوەتەوە، لەوانەیە " ئەپڵ" لەجێگەی ئەوە شوشەی مۆنیتۆرەکانی ئەستوورتر بکات.
[img]http://i39.tinypic.com/15phg69.jpg[/img]
[img]http://www.google.com/uds/css/small-logo.png[/img]

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
بژیت دەست خۆش کاک زەندی گیان ، وایە بەتایبەتی ئایفۆن تەنیا شاشەکەیی نییە ، بەلکو دیوی دواوەشی هەمان کێشەی هەیە لەم ڤیدیۆییە زیاتر دەردەکەوێ .
[url=http://www.youtube.com/watch?v=elKxgsrJFhw]http://www.youtube.com/watch?v=elKxgsrJFhw[/url]
بیرۆكەیەکی جوانە، بەڵام باشتر نییە ماددە شیشەیییەكانی تەلەفۆنەکە بگۆڕن بە ماددەیەکی تر؟!
دەست خۆش - زۆر جوانه ئەگەر درووست بێت.كاك زەندی خۆشەویست ٧ مانگ لەمەو بەر هەواڵێكم خوێند كە مایكرۆسۆفت گەرەكیەتی بە جلشین (قەوزە) شاشەی مانیتۆر دابنێت . نازانم ئەو پرۆژە چی بە سەر هات .!!
هەر هەوایە لە فەرهەنگی زانكۆی سنە : هەوا ، ١ - کژ "در و پنجره را باز كن هوا عوض شود "
[i]هــــواء عربـــييه باوانم به س هه وا كوردييه !!!![/i]
مەرج نییە هەر بەزۆر وشەی کوردی دروست بکەین بە پاڵەپەستۆ! هەواء عەرەبییە بەڵام لە کوردییەکەیشدا هەمان شتە بەڵام بەبێ ء کەواتە، هەوا دەتوانین بە وشەیەکی کوردی یان گشتی دایبنێنێن لەنێوان زمانەکاندا.
یان دەتوانین بڵێین [با]
کابرا بایەکی لێبەربوو ;))