ویندۆزی 8 سیستەمی ناوەندی نوێکردنەوەی نابێت
وەک ئاشکرایە سیستەمی نوێکردنەوەی ویندۆز لە وەشانەکانی پێشووتر، تەنها بۆ نەرمەواڵاکانی مایکرۆسۆفت بوون. بەکارهێنەران خوازیاری ئەوەبوون کە مایکرۆسۆفت بتوانێت لە داهاتوودا سیستەمێکی نوێکردنەوەی هەبێت بۆ نەرمەواڵاکانی تریش جگە لە بەرهەمەکانی مایکرۆسۆفت. بەڵام لە لێدوانێکی مایکرۆسۆفتدا هاتووە کە ویندۆزی هەشتیش هەر وەکو وەشانەکانی پێشووتر دەمێنێتەوە و ئەم تایبەتمەندییە لەخۆ ناگرێت. بۆیە بەکارهێنەری ویندۆز دووبارە ناچاردەکرێتەوە کە نوێکاری بۆ هەرپرۆگرامێکی دامەزراویی سەر سیستەم، خۆی دانە بە دانە نوێکردنەوەیان بۆ بکات.
[img]http://www.google.com/uds/css/small-logo.png[/img]

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
دەست خۆش بەرێز "[url=http://kurditgroup.org/u/%D8%AA%DB%8E%DA%A9%DB%86%D8%B4%DB%95%D8%B1]تێکۆشەر[/url]"
ئەمن xp ناگۆرم بە تایبەت ram512 و cpu3 نایکێشت .
من لە رقی ئەو ویندۆس ٧ ە بیرگەکەم کردە ٤ گ ب بۆ لینیوکس
دەستخۆش بۆ ئەو هەواڵە.
ئێ کاكە، خۆ خان نییە!!! ئەم دونیایە هیچ شتێك بەخۆڕایی نییە، نەخوازەڵڵا نێوان هاوبەشگەكان و سەودا بازرگانییەكان.
با ئەو هاوبەشگانە بڕێك پارە بدەن بە مایکرۆسۆفت لەبری ئەو كارگوزارییە، دڵنیام کە لە هەموولایەکەوە هەڵیلووشی، ئەوكات سەردەمی زێڕینی بەسەر دەچێت و جێگرەوەی زۆر خۆیانیان بۆ مات داوە!
کام دابەشکراوە ؟ بە ٤ گێگا ڕامەوە .
کاک ئاکار دابەشکراوی ئونبنتو بە وەشانی ١٠.١٠
هـم بەڕاستی حەزم بەو وەزعەی تۆیە .