ئاندرۆیدی 4 سەرچاوەی کۆدەکانی کردەوە .
ئەمڕۆ گووگڵ سەرچاوەی ئاندرۆیدی 4 ناسراو بە (ئایس کرێم) ی کردەوە ، بۆیە هەر لەئێستاوە گەشەپێدەران دەتوانن کاری تێدا بکەن و بەکاریبێنن بۆ دەستییەکان پۆرتی بکەن ، ئەمەش ئەوەی گرنگ دەبێت کە دەتوانرێت ئەو دەستییانەیب وەشانی نوێ وەرناگرن پۆرتیان بۆ بکرێت و بتوانن وەک ئەوانی دی وەشانی ئایس کرێم بەکارببەن ، ئەگەر گەشەپێدەری دەتوانی [url=http://source.android.com/source/downloading.html]دایبگریت لێرەوە[/url]:

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
كاكە جوتیار سلاو رێزی تایبەت
ئایا رێگایێك هەیە لە سەر ویندۆ ،ئاندرۆید بكاربێنی؟
نەخێر ناتوانی لەجێگەی ویندزۆ ، ئەندرۆید بەکاربهێنی کاک Qezwan.
ئەندرۆید بۆ مۆبایل تاتەبژمێرەکان ، تا ئیستا بۆ ڕوومێز (دیسکتۆپ) نیست.
کاک جوتیار @ بەداوای لێبوردنەوە وشەی " بژین" م لابرد، لە هەواڵەکەدا.
[url=http://www.howtogeek.com/howto/22665/run-android-on-your-netbook-or-desktop/]ئەم بەستەرەم[/url] دۆزیەوە باسی دەکات، بەڵام باوەڕناکەم ، بگونجێت، ١٠٠% کێشەی درایڤەرت بۆ دروست ئەبێت، ئەگەر کات و تاقەتت هەیە، تاقیبکەرەوە
سپاس كاكە جوتیاری ئازیزوو كاكە زەندی خۆشەویست
ئەو بەستەرە بە بڕوام دەبێ پرۆتەیبڵێك لە ئەندرۆید لە سەر فلاش دابنێت باوەر ناكەم كە نەرمەوالەی لە سەر دامەزرێت ! وەلێ وتارێكی جالبە بەشكەم دیلمانجی بكەن . كوردی من سەقەتە !
کاکە Qezwan@
مەبەستم لەدرایڤەر بۆ دامەزراندنی بەتەوای لەجێگەی ویندۆز، گەرنا ڕاستە پۆرتابڵ و یا ئەتوانی Live CD کە هەر لەو بەستەرە باسکراوە، بەکاربهێنی بۆ تاقیکردنەوەی سیستەمەکە.
زۆرم پی باش بو گۆگڵ سەرچاوەی کۆدەکانی ئەم وەشانەی ئەم ئایس کرێمەی کردەوە:)