نۆکیا - تاتەبژمێر بۆ ویندۆز٨ دروستدەکات
بەڕێوەبەری نۆکیای فەڕەنسا "Paul Amsellem" لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ڕۆژنامەی «Les Echos» فەرەنسی، ئاشکرای کرد کە مایکرۆسۆفت و نۆکیا پلانێکیان داڕشتووە بۆ دروستکردنی تاتەبژمێر و سیستەمی کارپێکردنی ویندۆز٨ لەخۆ دەگرێت.
ناوبراو وتی، مەبەست لەم پرۆژەیە ، ڕکابەری ئایپادی ئەپڵ و سامسۆنگ و یەکەکانی ئەمەزۆنە ، ئەمەش دەبێتە دووەم پرۆژەی هاوبەشی نۆکیا و مایکرۆسۆفت لەدوای بڵاوکردنەوەی تەلەفۆنی دەستی هۆشمەند Lumia 800 .
هەروەها "Paul Amsellem" بۆ ڕۆژنامەکە وتی، سامسۆنگ نزیکەی ٤٠% بازاڕی فەرەنسای بۆ خۆی دەستبەرکردووە، هیودارم کە ئێمەش بتوانین بەم هەواڵانە ئاستی فرۆشمان بگاتە ٢٢% بازاڕی فەرەنسا.
بەپێی ئەم پلانە کە تاکو ئێستا سات و کاتی دەستپیکردنیان ئاشکرا نەکردووە، ئەبێت لە هاوینی ٢٠١٢ ئەم تاتەبژمێرە بکەوێتە بازاڕەوە.

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
دەست خۆش کاک زەندی.
سەیرە!!! لە کاتێکدا یاریزانێکی وەرزشی تووشی پێکانێکی خراپ دەبێت دوای گەڕانەوەی هەرگیز ناگەڕێتەوە ئاستی پێشووی. پێموابوو ئەم جارە لەگەڵ ئەندرۆید پیلان دادەنیت بەڵام ئەو کاتە رۆژگاری ڕەش بوو کە دەستی بە دەستی مایکرۆسۆفت گەیشت هەر وازی نەهێنا ؟؟.کاتێک بوو خۆیان پێشڕەوی بازارەکانی مۆبایلیان دەکرد بەڵام ئێستا خەون و ئاواتیان هەیە باچاوەڕوانی ڕۆژگار بین.
دەستخۆش کاك زەندی، منیش دامنابوو لەم بارەوە هەواڵیك بنووسم، چاكت كرد نەتهێشت :)
نۆکیا پێشتریش لەپتاپێکی بەویندۆزی دروست کرد، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو.
با بزانین ئەم جارە ڕەقەواڵەی نۆکیا و نەرمەواڵەی مایکرۆسۆفت، جگە لە بازاڕی مۆبایل، دەتوانن لە تاتدا ببنە ڕکابەری ئەپڵ و سامسۆنگ و بەهێزەوە بێنە مەیدان؟!

مایکرۆسۆفت دوای ئەو شکستی هێنا هێشتا وازی نەهێناوە؟