تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

بەهێز كردنی شەپۆلی سیگنالی wifi بە بوتڵێ بیرە

qezwan

Qezwan

بڵاوکراوەتەوە

2011/11/12

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔13۔ )

 

لە ئێستا دا کەڵک وەرگرتن لە مۆدێمی wifi بە هۆكاری تەوانایی زۆر و هەرزان بوونی زۆر ئاساییە. بەڵام بەكارهێنەرەكان لە هێزی سیگنالەكەی گلەییان هەیە. ئەم مۆدێمە لە جێیێكی باز ٢٥ تا٣٠ متر پاڵپشتی دەكات. هەرچەند زۆرترین کەڵک وەرگرتنی لە ماڵە ( home ) و دیوارەكانیش هێزی سیگنالەكەی لاواز دەكەن. ( بەتایبەت دیواری ئێمە كە هەموویان یان ٢ -٣ متر پانایی هەیە ) لەم فێركاریە بە بوتڵێك نووشابەی سادە یان بیرە- دەبێ كانزا بن- هێزی سیگناڵەكان زۆر ئەبێت بە جێگای ئامێرێك دوو ئامێری پێ بكار بێنن و لەكیسدانی شوعاعی شەپۆلی سیگناڵ برگری كەن:
١- بەتڵە بیرەكە بە ئاو بشۆن و ناوەكیشی وەشك (ئیشك ) بكەن (وێنەی ١ )
[img]http://www.kurditgroup.org/sites/default/files/wifi-signal-boost-0.jpg[/img]
٢ - بە تێغێك یا چەقۆیێك بنەكەێ( ژێری بەتڵەكە) ببرن (وێنەی ٢ )
[img]http://www.kurditgroup.org/sites/default/files/wifi-signal-boost-2.jpg[/img]
٣ - ئیستا بەشی سەرۆی (دریاكەی) بە نیوەیی ببرن تا بەتەواوی جیا نەبێتەوە ( وێنەی٣ )
[img]http://www.kurditgroup.org/sites/default/files/wifi-signal-boost-3.jpg[/img]
٤ - ئیستا لە ناوەڕاست (لە نێوان بەتڵەكە ) بیبرن تا پەرەیێكی ساف بێت (وێنەی ٤ )
[img]http://www.kurditgroup.org/sites/default/files/wifi-signal-boost-4.jpg[/img]
٥ - وەك وێنەی خوارۆ بیخەنە سەر مۆدێمی wifi (وێنەی ٥ )
[img]http://www.kurditgroup.org/sites/default/files/wifi-signal-boost-6.jpg[/img]
بە بوتڵە بیرێك دەتوانن شوعاعی شەپۆلەكان بۆ ئەو جێگا كە گەرەكتانە بە بێ لەكیس دانی سێگناڵ بە هێزێكی زۆرتر بچێت .

پاشکۆقەبارە
Image icon wifi-signal-boost-0.jpg27.78 ک.ب.
Image icon wifi-signal-boost-4.jpg27.7 ک.ب.
Image icon wifi-signal-boost-6.jpg33.53 ک.ب.

بۆچوونەکان

زۆر سووپاس بۆ هەواڵەکان و ماندووبوونتان، بەڵام ئەگەر لە داهاتوودا هەوڵ بدەن فەرهەنگی زانستپەروەران یان فەرهەنگێکی فەرمی زانستی بۆ وشەکان بەکاربەرن.
هەربژین و سەرکەوتووبن.

ئەمجۆرە بابەتانەی نازانستی-بەسوود نوێن بۆ ئایتی کوردی ،دەستخۆش و هەربژیت بەڕێز [url=u/qezwan]Qezwan[/url] .
بەڵام وەکو کاک سیاش وتی ،هەوڵبدە دوور بکەویتەوە لە وشە بێگانەکان بە بەکارهێنانی فەرهەنگی زکورد [url=http://zkurd.org/?Besh=Ferheng]http://zkurd.org/?Besh=Ferheng[/url] ،یان فەرهەنگی کراوەی [url=http://dictio.kurditgroup.org/]http://dictio.kurditgroup.org/[/url] ,بژین.

منیش دەستخوەشانەت پێ دەڵێم و لەگەڵ بۆچووی ئەو دوو هاوڕێیەشم، لێرەش هەموو بە یەک ئامانجەوە پێکەوە بۆ سوود گەیاندن بە میللەتەکەمان تێدەکۆشین. بە سەر ئیزنی خۆشت یەک وشەم کورداند کە کوردییەکەم دەزانی. سەرکەوتوو بی و بۆ پێشەوە بۆ بەرهەمی زیاتر و بە سوودتر. هەر بژی.

دەستخۆش بۆ ئەو بابەتە، نازانم لەو دەڤەرەی خۆمان ، بەڵام لە هەندەران، چارەسەر هەیە بۆ ئەو کێشانە .
تەماشای ئەم ئامێرەبکەن [url=http://www.netgear.com/home/products/wireless-range-extenders/wireless-range-extenders/wn3000rp.aspx][b]Netgear Universal WiFi Range Extender[/b][/url] لەگەڵ خۆتا بیبەرە ئەو جێگەیەی شەپۆڵی کەمە، لە کارەبای بدەو تەواو ، شەپٶلێکی بە‌‌هێز ڕادەکێشێ.
[img]http://www.netgear.com/images/WN3000RP-Product-Image-Large18-17217.png[/img]
[img]http://www.netgear.com/images/img-wn3000rp_homechart18-17263.jpg[/img]

[img]http://www.google.com/uds/css/small-logo.png[/img]

سپاس بۆ هەمووتان بەرێز " Kurdish EAgle ، Sia ، Hamid " راستە كوردیم زۆر خراپە ، بەڵام بە تاقەت درووست دەبێت.تكایە هەڵەكان بنووسن بۆم؟
كاكە زندی خۆشەویست زۆر سەیرە! ئایا بەو ئامێرە مەودا زۆر دەبێت ؟ یا تەنیا شەپۆلەكان گیان ئەگرن ؟ئەمن تا ئێستا نەمدێبوو!!

بەڵێ دەڵێ ماوەکەی دووقات زیاد دەکات، کرتەیەک لە ناوەکەی بکە، بەستەرم داناوە لەوێ باسکراوە. لە تاقیکردنەوەیەکدا خوێندمەوە ماوەیەک لەمەوبەر، لە جیگایەک دایان ناوە کە سیگناڵی زۆر کەم بووە، ماوەیەکی ٣٠ مەتر درێژتر و خێرایەکەشی دووقات کردۆتەوە، بەبێ ئەو ئامێرە، نرخیشی هەرزانە ٥٠ بۆ ٦٠ دۆلارێکە ، دامەزراندنی ئاسانە، بەڵام وەکو بیرەکە هەرزان نییە.
The NETGEAR Universal WiFi Range Extender effectively doubles the operating distance of your entire wireless network

[img]http://www.google.com/uds/css/small-logo.png[/img]

سەیرە ئامێرێکی وا بچوک ئەو توانهیەی هەیە@کاک قەزوانی بەریز زۆر جوانت رون کردۆتەوە بەڵام هەوڵ بدە یەکێک لەم دو فەرهەنگە بە کار بێنە
[url=http://kurditgroup.org/node/13787]http://kurditgroup.org/node/13787[/url]
[url=http://kurditgroup.org/node/13787]یان[/url]
[url=http://zkurd.org/?Besh=Ferheng]http://zkurd.org/?Besh=Ferheng[/url]

ئەی باشە چۆن شەپۆلەکە لاوازدەکرێنەوە، تا نەگاتە ماڵی دراوسێ؟ هەموو باشکارییەک، خرابکارییەکی بەدواوەیە.

كاك قەزوان، ئایا قوتووی کۆلا و پێپسی و فانتا وهتد... نابێت، دەبێت هەر هی بیرە بێت؟!

بەرێز "[url=http://www.kurditgroup.org/u/bardaqani]Bardaqani[/url]" دەبێ وەشەی نهێنی بۆ ئامێرەكانی وەرگرتنی سیگنال دابنیت هەر چەند هەك كردنی زۆر سادەیە ئەویش لە ئێران كە لە رۆژی رۆشن تەڵی كارەبا بە دەها كیلۆمیتر دەدەزن چ بگەیێ بە سیگناڵێكی بەهێزكراوەی wifi
بەرێز " زمانیار" دەبێ جنسیان لە كانزا بێت "Metal" - تەنیا شوعاعەكان كۆ دەكات لە مەسیرێكی دانراو بڵاوی دەكات

[url=http://www.kurditgroup.org/comment/70486#comment-70486]8[/url] / [url=http://www.kurditgroup.org/u/bardaqani]Bardaqani[/url]
[color=#aaaaaa]کاکە من ئەو ئەنتینا بچوکانەم لێکردۆتەوە لە ڕاوتەرەکە کەم ئەبێتەوە.[/color]

کاک بەردەقانی@
باشترین چارەسەر، چالاککردنی Mac filter
ئەتوانی تەنیا ماک ئەدرەسی ئامێرەکانی خۆت ئاد بکەیت. ئیتر تیپڕوشەکەش ئاشکرابکە ، کێشەیەک نابێت.
زۆربەی ڕاوتەرە نوێیەکان، پشتگیری دەکەن.

سوپاس هاوڕێیان،
دەزانم زۆر ڕێگاهەن بۆ خۆپاراستن، wpa2 mac-filter hidden ssid limiting ip-address
بەڵام کەسی شارەزا دەتوانێت هەموویان بشکێنێت. زەمانێکی زۆر wep بەکاردەهات کە بەئاسانی دەکرێتەوە
http://www.netcraftsmen.net/resources/archived-articles/578-how-secure-is-wep-anyway.html