فەرهەنگی تەکنەلۆژیای زانیاری (زانست پەروەرانى کورد)
سڵاو بەڕێزان بمبورن لەوانەیە ئەم پرسیارەم جێگای ئێرە نەبێت بەڵام نازانم لە کێ بپرسم، ئایا فەرهەنگى تەکنەلۆژیای زانیاری چاپی دووەمى لە کوێ دەست ئەکەوێ گوایە خراوەتە بازارەوە بەڵام زۆر شوێن گەڕام دەستم نەکەوت و گشتیان بێ ئاگا بوون لێی، ئەگەر یەکێک لە سلێمانى یەو ئاگادارە وەڵاممان باتەوە زۆر سوپاسی ئەکم. لەگەڵ ڕێزدا...
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
کاکە رەوەز گیان لای کاک ئاراسە هەر گەشتە سلێمانی ئەوە لای من هەیە ، بۆیە کەی هات لە خزمەتت دا دەبم و دەتدەمێ (ئەگەر فریای کەوتی):).
بژین،
http://zkurd.org/meko/viewtopic.php?id=311
نەوەڵا دوکانم نیە ، بەس کاک ئاراس 10 دانەی بۆ من دەنیرێت منیش دەیدەمە ئەوەی پێویستیەتی .
وە هەروەها کە هات ئەو کات پەیوەندی دەگرین لەگەڵ یەک.
بژین،
[b][/b]
[b]کاک ئاراس لە چى شوێنێک ئەمەى نوسیوە؟! کە فەرهەنگەکە چاپ کراوە[/b]
سڵاو.
منیش نازانم کامە مەکتەبە دەیفرۆشێت، بەڵام بەوەی کە فەرهەنگەکە وەزارەتی ڕۆشنبیریی لە چاپی داوە، ئەکرێت لە سلێمانی / شەقامی مەولەوی، سەردانی خانەی چاپەمەنی (دار النشر) بکرێ، لە هەولێر، وەکو لاپەڕەی کتێبخانە گشتییەکان نووسیویەتی:
[b]بۆ دەست کەوتنی ئەم کتێبانە دەتوانن سەردانی بەشی فرۆشتنی راستەوخۆی کوردستان چاپ بکەن لە هەولێر شەقامی سۆڵتان مۆزەفەر[/b]
بۆ شار و شاروچکەکانی تریش چووە.
کاک ئامانج چۆنیت؟
لە هەژماری زکورد، لە فەیسبووکدا نووسیم کە چاپکراوە. لە مەکۆکانیشدا باسمان کرد.
http://www.peyamner.com/details.aspx?l=1&id=256709
چەند دانەیەکی ترمان داناوە کە بۆ زانکۆ سلێمانی و سەڵاحەدین بە دیاری بیدەین بە خوێندکارە لێهاتوو و یەکەمەکانی بەشی ئەندازیاریی و کۆمپیوتەر.
سوپاس.