I Phone 4S ڕووبەڕووی ڕەخنە دەبێتەوە لەلایەن بەکارهێنەرانەوە.
لە کاتێکدا دەنگۆیئ ئەوە هەبوو کە I Phone 5 دەکەوێتەبازاڕەوە بەڵام لە نمایشێکی چاوەڕوان نەکراودا I Phone 4S نمایشکرا کە سیستەمی IOS 5.0 لە سەر دامەزرابوو. لە ڕۆژی 12.10.2011 کەوتەبازاڕەوە و دەست بە فرۆشتنی کرا کە بووە جێگە باسی زۆربەی میدیا و ماڵپەڕەکان.
هەروەک چۆن هاوڵاتیان لە ڕۆژی دەرچوونی ئەم ئامێرە لە میدیاکان ئەبینران بۆ وەدەستخستنی ئەم ئامێرە هەر لە هەمان ڕۆژەوە زۆربەی ئەو بەکارهێنەرانە مۆباییلەکانیان ئەگەڕێننەوە بەڵێننامەکانیان هەڵدەوەشێننەوە بە وەی کە لە ڕووی Battery Life زۆر بێکەڵکە.
بەهۆی ئەو هەموو ڕەخنانەی کە ڕووبەڕیان بۆیەوە لە لایەن بەکارهێنەرانەوە لە چەندڕۆژی ڕابردوودا کە تەنانەت مانگێکی نەخایاند، هەستان بە بەرزکردنەوەی
IOS 5.0 بۆ IOS 5.0.1 کە لە ڕۆژی 10.11.2011 وەشێنرا بە مەبەستی چاکسازی لەڕووی پاراستنەوە و کەم بەکاربردنی پاتری بەڵام بەکارهێنەران هیج جیاوازی یاخود کاریگەریەک نابینن کە بووبێتە هۆی بەهێزبوونی پاتری.
جیاوازی ئەم بەرزکردنەوەیە لەگەڵ ئەوانی پێشوودا ئەوەیە کە ئەتوانیت ئامێرەکەت لە ڕێگەیover-the-air وە بەرزکەیتەوە بێ بەستنەوەی مۆبایلەکەت بە MAC + Itunes یان PC + Itunes وە.
بەکارهێنەرێک: دوای ئەوەی کە دوایین وەشانم دابەزاند هەستم بە هیچ گۆڕانکارییەک نەکرد کە بوبێتە هۆی زیاتر بەرگەگرتنی پاتری بۆیە ئەو هەڵەیە هیج پەیوەندییەکی بە نەرمەواڵاوە نیە هۆکارەکە ئەگەڕێتەوە بۆ خراپی جۆری ڕەقەکاڵاکان.
بەکارهێنەرێکی تر: هەستەکەم پاترییەکەم بەشێوازێکی زۆر چاوەڕوان نەکراو دادەبەزێت بە شێوەیەک کە لە چەند خولەکێکدا یەک لە سەدی پاترییەکەم لەدەست دەدەم بە واتایەکی تر لە ماوەی چەند کاتزمێرێکدا پاترییەکەی بەتاڵ دەبێت.
ئەوەی جێگەی سەرنجە تەنها I Phone 4S تێوە نەگلاوە بەڵکوو I phone 4 و I Pad لەگەڵ I Pad 2 هەمان کێشەو رەخنەیان ڕوو بەڕو بۆتەوە.
بەگوێرەی سەرچاوەی هەواڵەکە تائێستائەپڵ هیچ وەڵامێکی ئەو ڕەخنەو داواکارییانەی بەکارهێنەرانی نەداوەتەوە.

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
دەست و پەنجەت خۆش، هیوادارم لە دەرفەتێکدا کاک بەردە هەژمار و هەواڵەکانتان وەکو توانا چالاک بکات بۆ دەرکەوتنی خۆکاری و بەبێ چاوەڕوانی ئێمە.
دیسان ماندوو نەبن.
دەستخۆش کاک هەردی بەڕێز!
ئەمە کێشەیەکی سەیرە، بەڵام بەگشتی ، هەموو تەلەفۆنە دەستییە هۆشمەندەکان ئەم کێشەیان هەیە، ئەوەش لەبەر بەهێزی پرۆسێسەر و ئەم هەموو کرادەرەیە، ئەوەندەی لاپتۆپێک و زیاتریش ئەرکی لەسەرە بۆیە کێشەی پاتری یا بەتەکنەلۆجیایەکی نوێ یان بە ئەستورکردنی تەلەفۆنەکان بۆ ئەوەی بواری پاتری بەهێزتری هەبێت.
ئەم کێشەیە هەروەکو کێشەی تەلەفزیۆنە تەنکەکانە، کە بواری بڵندگۆی گەورەیان نییە.
سەرکەوتوبن
دەستخۆش، ئەوەندەی تر ئایفۆنم لەبەرچاوکەوت. مەسەلەکە هەر قۆڵبڕینە.