تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

فەرهەنگی تەکنەلۆژیای زانیاری (زانست پەروەرانى کورد)

RΛШΛZ

RΛШΛZ

بڵاوکراوەتەوە

2011/11/12

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔9۔ )

سڵاو بەڕێزان بمبورن لەوانەیە ئەم پرسیارەم جێگای ئێرە نەبێت بەڵام نازانم لە کێ بپرسم، ئایا فەرهەنگى تەکنەلۆژیای زانیاری چاپی دووەمى لە کوێ دەست ئەکەوێ گوایە خراوەتە بازارەوە بەڵام زۆر شوێن گەڕام دەستم نەکەوت و گشتیان بێ ئاگا بوون لێی، ئەگەر یەکێک لە سلێمانى یەو ئاگادارە وەڵاممان باتەوە زۆر سوپاسی ئەکم. لەگەڵ ڕێزدا...

کاکە رەوەز گیان لای کاک ئاراسە هەر گەشتە سلێمانی ئەوە لای من هەیە ، بۆیە کەی هات لە خزمەتت دا دەبم و دەتدەمێ (ئەگەر فریای کەوتی):).

بژین،

سڵاو کاک جوتیار گیان زۆر زۆر سوپاس براکەم، بە ڵام زیاتر ڕوونى بکەیتەوە سوپاست ئەکەم دوکانت هەیە لە سلێمانى وا ئەڵێیت هەر گەشتە سلێمانى لاى من هەیە! چۆن بتبینم. سوپاس بۆ وەڵامدانەوەت

http://zkurd.org/meko/viewtopic.php?id=311

نەوەڵا دوکانم نیە ، بەس کاک ئاراس 10 دانەی بۆ من دەنیرێت منیش دەیدەمە ئەوەی پێویستیەتی .
وە هەروەها کە هات ئەو کات پەیوەندی دەگرین لەگەڵ یەک.

بژین،

زۆر سوپاس بۆ ئێوەى خۆشەویست، بەڵام ئەمە وتەى کاک ئاراسە لە زکورد ،،بەڕێزان فەرهەنگەکە چاپ کراوە و لە کتێبخانەکان دەفرۆشرێت.،، ئەى بۆ من زۆر گەڕام و دەستم نەکەوت سەیرە ئەچووم بۆ هەر کتێبخانەیەک دەیانوت شتى وامان پێ نە گەیشتوە؟!

[b][/b][b]بەڕێز RΛШΛZ[/b]

[b]کاک ئاراس لە چى شوێنێک ئەمەى نوسیوە؟! کە فەرهەنگەکە چاپ کراوە[/b]

سڵاو.
منیش نازانم کامە مەکتەبە دەیفرۆشێت، بەڵام بەوەی کە فەرهەنگەکە وەزارەتی ڕۆشنبیریی لە چاپی داوە، ئەکرێت لە سلێمانی / شەقامی مەولەوی، سەردانی خانەی چاپەمەنی (دار النشر) بکرێ، لە هەولێر، وەکو لاپەڕەی کتێبخانە گشتییەکان نووسیویەتی:
[b]بۆ دەست کەوتنی ئەم کتێبانە دەتوانن سەردانی بەشی فرۆشتنی راستەوخۆی کوردستان چاپ بکەن لە هەولێر شەقامی سۆڵتان مۆزەفەر[/b]
بۆ شار و شاروچکەکانی تریش چووە.

زۆر سوپاس کاک ئاراس بۆ وەڵام دانەوەت سەرکەوتو بیت، سەردانى ئەو خانەى چاپەنییە دەکەم بەو هیوایەى دەستم بکەوێت زۆر سوپاس.

کاک ئامانج چۆنیت؟
لە هەژماری زکورد، لە فەیسبووکدا نووسیم کە چاپکراوە. لە مەکۆکانیشدا باسمان کرد.
http://www.peyamner.com/details.aspx?l=1&id=256709
چەند دانەیەکی ترمان داناوە کە بۆ زانکۆ سلێمانی و سەڵاحەدین بە دیاری بیدەین بە خوێندکارە لێهاتوو و یەکەمەکانی بەشی ئەندازیاریی و کۆمپیوتەر.
سوپاس.