تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

کرۆم و پلەس ، فرەکردار دەکرێن

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2011/11/12

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔7۔ )

 

دوێنێ گوگــڵ لە سەودایەکی نوێ دا هەردوو کۆمپانیای Apture وە Katango ی کڕی، مەبەستی سەرەکی لەم کڕینەش پلانێکی نوێی گوگڵە بۆ دەوڵمەندکردن و باشتکردنی وێبگەڕی گـوگڵ کرۆم و تۆڕی کۆمەڵایەتی Google Plus بە کرداری نوێ.
Apture لە ساڵی ٢٠٠٧ دامەزرا، کاری چارەسەرکردن و دۆزینەوە زۆرترین زانیارییە لە پەڕەیەکی وێبدا لە کاتێکدا بەکارهێنەرێک بەدوای وشەیەکدا بگەڕێ، زۆرترین زانیاری دەربارەی ئەو وشەیە لەهەمان پەڕەدا دەدات بەدەستەوە بێ ئەوەی بەکارهێنەرەکە ئەو پەڕەیە جێبهێلێ.
ئەو تەکنلۆجیایەی بەکاریدەهێنێت پێی دەڵێن «in-page search» ، ئەگەر لە لاپەڕەی مالپەڕێکدا، وشەیەک یان تێکستێک نیشانەبکەین ئەوا لەپەنجەریەکی بچووکدا زانیاری تەواو پیشاندەدات دەربارەی ئەو وشەیە لە ڤیدیۆ ، وێنە و نەخشە و هەموو ئەو زانیاریانەی بەو وشەیەوە پەیوەستن.
تەمەشا ئەم وێنەیە ی خوارەوەر بکەن وشەی "Barack Obama" نیشانەکراوە و زانیارییەکان لەلای ڕاستەوە لەپەنجەرەیەکی بچووکدا پیشاندەدات.
[img]http://i85.photobucket.com/albums/k50/Zandy17/Ap.png[/img]
لەڕاستیدا ئەم تەکنەلۆجیایە دوو بوار دەگرێتەوە ، یەکەمیان بواردان بە مالپەڕەکان بۆ زیادکردنی کرداری زیاتر لە مالپەڕەکانیاندا و دووومیان پێوەکراوێک بووە بۆ ویبگەڕەکانی فایەرفۆکس و کرۆم و سەفاری.
شایانی باسە[url=http://www.apture.com/] Apture[/url] لە ماڵپەڕی خۆیان ئەم هەواڵەیان پشتڕاسکردۆتەوە و باسی ئەوەش کراوە هەموو کارمەندەکانیان دەبنە تیمی گــوگڵ کرۆم.
هەروەها [url=http://katango.com/]Katango[/url] هەواڵی ئەم کڕینەی لەلایەن گوگڵەوە پشتڕاسکردۆتەوە ، کارمەندانی ئەمانیش دەبنە کارمەند لە تیمی تۆڕی کۆمەڵایەتی +Google.
کۆمپانیایKatango ساڵانێکە سەرقاڵی پێشخستنی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانن بۆ ئاسانکردنی پەیوەندییەکۆمەڵایتەیەکانی بەکارهێنەران، بۆ نمونە ، [url=http://blog.katango.com/2011/07/12/announcement-katango-now-in-the-app-store/]نەرمەواڵەیەکی بەکاربەرییان هەیە بۆ ئایفۆن[/url] کە هەڵدەستێ بەڕێکخستنی لیستی هاوڕێیان لە فەیسبووک بەشێوەیەکی خۆکار.
کرێنی ئەم کۆمپانیایەش بۆ پێشخستن و فراوانکردنی کردارەکانی +Google ، پێدەچێت گوگڵ گۆڕانکاریەکی زۆر ئەنجامبدات لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکەی، چونکە زۆربەی بەکارهێنەران داوای کرداری زیاتریان لە گوگڵ کردووە.
هیچکام لە کۆمپانیاکان باسی ئەوەیان نەکردووە کە چی بەسەر ئەو بەرهەم و پرۆژانەی ئێستایاندا دێت و باسی نرخی کڕینی ئەم دوو کۆمپانیایەش نەکراوە.

[img]http://www.google.com/uds/css/small-logo.png[/img]

بۆچوونەکان

حوا ڕەحم کات گووگڵ ئێمەش نەکڕێت باشە :) . دەستخۆش.

دەستتخۆش كاك زندی بەرێز
دەڵێن " دارەندگی و بەرازەندگی " .

گۆگڵ تەنیا ماوە ئێمەش بکرێت چی نەماوە بەس یاهۆکە ماوە بی کرێ

[b]من ماوەیەکی زۆرە بڕاوزی گۆۆگڵ کرۆم پڵەس بەکار دێنم یەکجار بە نرخە لام تەنانەت بە پۆرتەبڵێش لەگەڵ خۆم هاتوچۆی پێ دەکەم [/b]
[b]بەس من هەستم بەیەک شت کردوە تیایدا کاتێک ئەکاونتی خۆت سایینین دەکەیت لەسەر گۆگڵ کرۆم خۆی پاسۆردەکەت وە ئیمەیڵەکەت لای خۆی دەپارێزێت وە زۆر کەس ئەم کردارە نازانن نا چالاکی بکەن یان کەس بیری لەوە نەکردۆتەوە ئەمەش مەترسی گەورەی هەیە بۆ سەر بەکار بەران کاتێ[/b]ک تۆ لەسەر کۆمپیوتەری خەڵک کرۆم دەکەیتەوە

[b]دەست خۆش کاک زەندی...[/b]
[b]ئەوە شتێکی ئاشکرایە کە کرۆم خاوەنی بەکارهێنەرێکی زۆرە وە زیادکردنی ئەم کرارانەش دەوڵەمەندتری دەکات.ئەوەی کە زۆر بێزارکەر بوو ئەوەیە کاتێک چەن پەڕەیەک دەکەیتەوە بەهۆی هەڵەیەکی تەکنیکیەوە یاخود بەهۆی سیستەمەوە یاخود بەهۆی بەریەک کەوتنەوە یان هەر هۆکارێکی تر ئەبێتە هۆی داخستنەوە هەموو ئەو پەڕگانەی پێشتر کراونەتەوە .لە کاتی ڕوودانی ئەم هەڵەیە پەیامێکت بۆدێت پەنجەرەیەکە دوو هەڵبژاردەی تێدایە kill و wait دیارە مەبەستم لە بەکارهێنەرانی ویندۆزە.بەڵام لە کاتی دەرچوونی OS X Lion دا بابەتێکم بەرچاو کەت کە گوایە ئەم کێشەیە لەسەرئەو سیستەمە چارەسەر کراوە.هیواخوازم ئەم کێشەیە لە سەر ویندۆزش چارەسەر کرابێت.[/b]

زۆر سوپاس هاوڕییان، کاک هەردی@ زۆر ڕاستە بۆ ئەو کێشەیەی باست کردووە، پێ م وایە هۆکارەکەی بۆ ئەوە ئەگەرێتەوە، کاتیک کرۆم دەکەیتەوە، پرۆسێسەری هەموو "پێوەکراوەکان" لە پشتەوە دەکەونە گەڕ، بەمەش زۆرترین بڕی بیرگە بەکاردەبات و ، سیستەمەکە ڕادەوەستێت.
جگە لەوەش کرۆم هێشتا وەکو فایەر فۆکس و ئۆپرا دیزاینی جوان نییە، کردارێکی گرنگیشی پێوستە کە نیەتی ، ئەوەش [b]Confirm Exit[/b] چونکە کاتێک سەرقاڵی نوسینی بابەتێکی یان هەر کارێکی تر، کرتەیەکی هەڵە یا پەنجەت بەر دوگمەیەکی کیبۆردەکەت بکەوێ ، چیت کردووە هەمووی دەفەوتێت، بۆیە بوونی ئەو کردارە زۆر گرنگە.
هەروەها ئەبوایە کرداری Restore closed tab هەبوایە لەسەر تولئامرازەکەی سەرەوە لەکاتێکی مشکەکە ببیتە سەری، تەنیا ئەتوانی بە Ctrl+shift+T بیهێنیتەوە، ئەوەش هەموو کەس نازانێ.

[img]http://www.google.com/uds/css/small-logo.png[/img]

هەڵەیەک لای هەردووکتان هەیە کاک زەندی و کاک هەردی. ئەوەش بۆ ویندۆزەکەتانە کە هەموو کارێکی بێئامار و ڕەشەمەکیانەیە. لە سەر یونیکس و ماک و لینوکس پێچەوانەکەی ڕاستە. زۆرکات پەیوەندی بە خراپی و ناجێگیری تووڵەکانی ویندۆزەوە هەیە کە بۆ بەرنامەداڕێژەران هەمیشە کێشەیە. هەرچەند خۆم هەر فایەرفۆکس بەکاردەبەم، بەڵام ...
ئەمە لەسەر ماکەوە، جارەکەی تر لەسەر لینوکسەوە دامنا. ئاماری دروست لە پرۆسەی top دەردەچێت. (هەردووکیان پەڕەی کورد ئایتی و ئەم پەیامە کراوەتەوە، یەکی دوو پێوەکراویان لەسەرە و یەک شوێن خاوەنی پێوەکراوەکانە).

پاشکۆقەبارە
Image icon Screen Shot 2011-11-13 at 5.16.52 PM.png47.66 ک.ب.