سەکۆیەک بۆ کامێرا و فیلم.
ئەمەی من پرسیار نیە بەڵکوو پێشنیارێکە. چەند رۆژێکە دەمهەوێ لەسەر کامێرایەکی وێنەگری بنووسم کە تازە هاتووەتە بازاڕەوە، بەڵام هەرچی بیرم لێ کردەوە، شوێنێکی باشم دەست نەکەوت. پاشان بیرم کردەوە کە رەنگە جاروبارە یەکێک لە هاوڕێیان یان میوانە بەڕێزەکان فیلمێکی باش دەبینێ، ئایا باشتر نیە سەکۆیەکی تایبەتی هەبێ کە لەوێدا تەنیا باسی فیلم بکەین و بە یەکتری بناسێنین؟ هەر بۆیە من پێشنیارم ئەوەیە کە سەکۆیەکیشمان بۆ فیلم و یان کامێرا هەبێ. هەر بژین.
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
گەر هەڵە نەبم برادەرانی ئێرە بەگشتی هەواداری وێنە و وێنەگرتنن ،بۆیە منیش بەتەواوی لەگەڵ پێشنیارەکەتم کاک حامید.
کاک حامد کۆدکردن و وێنەگرتن ئەڵێی نەعت و مەنعوتی زمانی عەرەبین. منیش بۆ وێنەکە لەگەڵتم، بۆ فلیمەکە ئەترسم :) دەرسێکی تا ڕادەیەک قورسمان هەبوو لە ساڵی کۆتایی زانکۆ،شەوی ئاخر ئیمتیحان تەلەفۆنێکی کرد هاوڕێیەک پرسیارێکی کرد، وتی ئەوە چی ئەکەی وتم وەڵا لەسەر فۆتۆگرافی ئەخوێنمەوە، قیژاندی وتی چیییی؟؟؟
سڵاو هاوڕێیان، کاک حامید گیان پێشنیارێکی باشە، کەوا بێ با یەکەم پرسیار لە منەوە دەست پێ بکات. دەمێکە ژێرنووسی فیلمێکم کردووەتە کوردی. پەڕگەی ژێرنووسەکە جیایە و فیلمەکە جیایە، کاتێ فیلمەکە لێ بدەم ژێرنووسەکە بێ کیشە دەردەکەوێت، بەڵام پرسیارەکەم ئەمەیە، ئایا ئێوە ڕێگەیەکی باش دەزانن کە بتوانم ژێرنووسەکە بسووتێنمە سەر فیلمەکە و پێویست نەکات بە جیا بن؟
باشە بەڕای ئێوە هەبوونی ئەم هەموو سەکۆیە کارێکی باشە؟ مۆبایل - کۆدکردن - لینک و پرۆگرام - دیزاین - پرسیارووەڵام - زمانی کوردی.
دیزاین: زۆر دەمێکە هەیە، تا ئێستا 731 بابەت و بۆچوونی تێدا نووسراوە، بەڕای من دابخرێت باشترە.
لە هەندێک ماڵپەڕدا دەبینیت ئەوەندە سەکۆ دانراوە، کە " we can't see the wood for the trees ".
کاک حامید لەگەڵ پێشنیەرەکەی جەنابتم سەکۆیەک تایبەت بە فیلم و وێنە بکرێتەوە@لەگەڵ ئەورایەی تۆشم کەوا ئەو سەکۆیانەی بەشداری زۆری تێدا ناکرێت دابخرێت چونکە لەوانەیە کەس عەزی لێ نەبێت
بژین