تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

گروپی بەکارهێنەرانی تەکنەلۆجیای گووگڵ لە کوردستان

خۆشبین

خۆشبین

بڵاوکراوەتەوە

2011/11/01

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔10۔ )

 

بۆ یەکەم جار لە سلێمانی (گروپی بەکارهێنەرانی تەکنەلۆجیای گووگڵ) ([url=http://slemani.gtugs.org/]Slemani -GTUG[/url]) لە لایەن دەستەی بەڕێوەبەرانی (GTUG) خرایە [url=http://www.gtugs.org/directory.jsp]لیستی شارەکانەوە[/url].
GTUG گروپی بەکارهێنەرانە بۆ ئەو کەسانەی کە خولیای تەکنەلۆجیای گووگلن؛ هەر لە تەکنەلۆجیای ئەندرۆید و APP Engine Platforms و Youtube API و Calendar API و هەروەها بەرهەمە سەرچاوە کراوەکانیشیان لە [url=code.google.com]code.google.com[/url]ه . GTUG ئەتوانێت زۆر بوار لە خۆ بگرێت هەر لە سەیرکردنی دواین ڤیدیۆی گووگڵ لە لایەن کۆمەڵێ خەڵکەوە بە یەکەوە بۆ کۆبونەوەی گەورە لە وانەدا تا کۆبونەوە بۆ دروستکردنی یان پێشخستنی نەرمەکاڵایەک یان وێب ئەپڵیکەیشنێک. (ئەمە وەک لە ڕونکردنەوەی ماڵپەری سەرەکییەوە هاتووە).
([url=http://www.gtugs.org/chapter.jsp?id=1067014]گروپی بەکارهێنەرانی تەکنەلۆجیای گووگڵ - سلێمانی[/url]) بەشێکە لە (GTUG[url=http://www.gtugs.org/directory.jsp] ی جیهانی[/url]) و گروپێکی کراوەیە بۆ بەکار‌هێنەران بۆ ئەوەی تەکنەلۆجیا و بەرهەمەکانی گووگڵ بەکاربهێنن یان فێر ببن، وە بەشدار بن و ڕاکانیان بگۆڕنەوە لە سەر جیهانە گەورەکەی سەرچاوەکراوە.
هیوادارم گەنجانی کوردستان بە پەرۆشەوە بن بۆ بەشداری کردنیان لەم گروپەدا تا ئێمەش بۆ جیهانی بسەلمێنین کە میللەتێکی دانەبڕاوین لە جیهانی تەکنەلۆجیا و بتوانین کارێک بکەین کە بونی خۆمان بسەلمێنین و بتوانین لە ڕێی ئەم گروپەوە هەر هیچ نەبێت بەرهەمێکی بچوکیشمان هەبێت گرنگە، هەڵبەت ئەمەش بە تەنها بە من ناکڕێت وەک لە ڕونکردنەوەکەدا هاتووە ئەم گروپە کراوەیەو هەمو کەس ئەتوانێت ببێت بە ئەندام یان بەڕێوەبەر یان یارمەتیدەر وە یان ئەگەر پێی خۆش بو وانەیەک بڵێتەوە یان بەر‌هەمێک پێشکەش بکات.
چاوەڕێی بون بە ئەندامبونتان ئەکەم تاوەکو بتوانین لە ماوەی داهاتودا یەکەم کاری خۆمان بکەین، وە هەر لە ئێستاوە ئەتوانن ڕاو سەرنجەکانی خۆتان بڵێن، وە زۆرم پێ خۆش ئەبێت هاوکارم بن و پێشنیاری کاری یەکەممان بکەین لەم گروپەدا.
ماڵپەر: [url=http://slemani.gtugs.org]http://slemani.gtugs.org[/url]
بۆ بەشداربون تکایە لەم گروپە بەشدار بە: [url=http://groups.google.com/group/slemani-gtug]http://groups.google.com/group/slemani-gtug[/url]
چاپتەری سلێمانی لە سەر ماڵپەری سەرەکی: [url=http://www.gtugs.org/chapter.jsp?id=1067014]http://www.gtugs.org/chapter.jsp?id=1067014[/url]

بۆچوونەکان

پیرۆزمان بێ. کاک خۆشبین ئامانجی سەرەکی تۆ لەم کارە چیە بە ئەرک نەبێ؟
سوپاس

کاکە هیوا، هەرچەندە ئەم هەواڵە هەواڵ نییە، بەڵام وەک لە راپۆرتەکەدا هاتووە، گروپی بەکارهێنەرانە بۆ ئەو کەسانەی کە خولیای تەکنەلۆجیای گووگلن. دەکرێت چەند کەسێک بەیەکەوە سەیری فیلمێکی یوتیوب بکەن، ئەگەر کارەباکەیان نەکوژیتەوە.
کاک خۆشبین، دە فەرموو شتێک پێشکەش کە با ئێمەش لاساییتان بکەینەوە.

ئەزانی چی هاتە مێشکم کاکە بەردە، ماپ مەیکەرەکە، لە دوای گوگڵ خۆی بە ڕای من لە هەموو شتێک بۆ کورد گرنگترە، ٪۲۳ تەرجەمە کراوە، ئەگەر ئێمە جی تی یو جی"شمان ناونەبێ، بتوانین بیگەیەنینە ٪۷۵ بەخوا پیرۆزترە لە یەکتر ناسین و کۆڕو کۆبونەوە. هیوادارم کاک خۆشبین، خۆشبین بێت و زویر نەبێ.
بەڕاست کاکە ئەرێ من زۆر هەوڵمدا بزانم وەرگێرانی گوگڵ خۆی کەوتۆتە کوێوەو گەشتۆتە کوێ، دەستم نەکەوت؟ KRGITقۆرخی نەکردبێ؟ جا کوا وابوایە... :)
دەستکاریەکەی ئەم وەڵامە بکەم:
٪۱٠٠ کوردی کراوە ئەمەش سەرچاوە
http://www.google.com/transconsole/giyl/check/status

سڵاو کاک هیوا، ئامانجی سەرەکی من لەم گروپە دانەبڕانە لەو کۆڕ و کۆنفرانسانەی کە لە لایەن گووگڵەوە ئەنجام ئەدرێت وە ئاشنا کردنی گەنجی کوردە بە بەرهەمەکانی گووگڵ بە تایبەتی بەرهەمە سەرچاوە کراوەکانیان چونکە وەک هەمومان ئەزانین کورد لە هەمو کەس زیاتر پێویستی بە بەرهەمە سەرچاوەکرواەکانە، ئەمەش خۆی لەوەوە سەرچاوەی گرت کاتێک لە کۆنفرانسی (Google developer day) بانگهێست کرام کە ٨/١١/٢٠١١ یە لە سیدنی لە ئوسترالیا، ناتوانم ئامادە بم لەوێ، وە هیچ گروپێک نەبو لە ناوچەکەدا بچم بە شیوەی (Virtual Confrence) ئامادە بم، بۆیە بڕیارمدا خۆم دەست پێ بکەم.
کاک بەردەقانی هەڵبەت من جارێ چاوەڕێم کۆمەڵێک ئەندام کۆ بکەمەوە ئەو کاتە لەگەڵیانا دائەنیشم بۆ ئەوەی بزانین کاری یەکەممان چێ ئەبێت. پەنا بە خوا هەر کاتێ کاری یەکەممان دیاری کرد لێرە بۆتان دادەنێم و ئاگادارتان ئەکەمەوە. هەروەک لە سەریشەوە باسم کردووە ئەم کارە بە تەنها بە من ناکرێت بە هاوکاری ئێوە ئەکرێت یەکەم شوێنیش کە پەنام بۆ برد ئێرە بوو.
کاک هیوا گروپەکە تەنها بۆ یەکتر ناسین نییە وەک کاک بەرەدەقانی دەڵێت، لە سەرەوە ڕونم کردەوە پێویست ناکات دوبارەی کەمەوە. من زۆر دڵم فراوانە کاک هیوا ئێوە هیچ هەڵەیەکتان نەکردووە تا من دڵم زویر بێت زۆریشم پێ خۆشە ئەو پرسیارانەتان کرد. هیوادارم هاوکارم بن بۆ من نییە بۆ کوردە وا بزانم هەموشمان هەر ئەو ئامانجەمان هەیە.
سوپاس

کاک هیوا بفەرمە :
http://www.google.com/transconsole/giyl/chooseProject

بژین،

دەستەکانت خۆش ئەزیزم هەڵبەت منیش یەکێک دەبم لە ئەندامەکان ئەگەر قبوڵم بکەن زۆر شادمانم بە دروست کردنی گروپێکی لەو شێوەیە هیوادارم برەوی پێبدەینو سەرکەوتو بێت. لە پەیجی گروپ گۆگڵ من کۆمێنتی خۆم نوسیوە لێرەش پێم خۆش بوو بینوسم وەکو دەست خۆشیەک بۆ برادەران

كاك هیوا ئەوە کردمە چارەکێك ماپ (٢٤%) مەیکەرەکە :) ٩٩ کەسی تری بەسە بە ١ کاژێر وەرگێڕانەکە تەواو بکەن!

خۆشیبین بیت و سەرکەوتوو بیت.
کاکە جوتیار، جا موشکیلەکە لەوێیە، google searchی تیا نیە، مەگەر تۆ ئەیبینیت؟We recommend that you complete Google's Main Search Site first. ئێ بەس کوا؟
ماندو نەبیت کاک زمانیار

ئێ دیارە تەواو بووە ، ئەی بڵاو نەکرایەوە لەلایەن گووگڵەوە؟ ئیحتمالە لەبەر ئەمە بێت کە ئێستا نەماوە.

بژین،

ذەستت خۆش بێت کاک ڕێژین، ئەم گروپە کەس خاوەنی نییە ئەندامەکانی خاوەنی گروپەکەن لەبەر ئەوە پێویست ناکات کەس قبوڵت بکات ئەگەر خۆت پێت خۆش بێت.