تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

سەرێک بکەین بە درۆپ بۆکسدا

هیوا

هیوا

بڵاوکراوەتەوە

2011/10/21

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔5۔ )

 

[b]دەربارە[/b]
نازانم Reverse Engineering بکەم بە کوردی بەڵام گەورەترین کاری تیمی درۆپ بۆکس ئەوەیە کەوا توانیویانە Finderی ماک ۱٠.٤ reverse engineer بکەن کە وای کرد ستیڤ جۆبز بڕوات بۆ لایان و بیاندۆزێتەوە و بیەوێت بیانکڕێت.
وەکو زۆر لە خزمەتگوزاریەکانی تری هەڵگرتنی پەڕگەو داتا درۆپ بۆکیش خزمەتگوزاریەکە بۆ هەڵگرتنی فایلەکانت لەسەر ڕاژەکارەکانی درۆپ بۆکس و پاشان لە ڕێگەی ماڵپەڕەکەیانەوە بێ یاخود پرۆگرامە جیاوازەکانیان کە بۆ زۆربەی سیستمە کارگێڕیەکان هەیانەو بۆ مۆبایلەکانیش هەروا. تا ۲گیگا جێگا بەلاشە بۆ هەموو کەسێک و دواتر نرخەکان بە پێی قەبارەی پێویست ئەگۆڕێت.
درۆپ بۆکس پەڕگەکانت لەسەر سێرڤەرەکانی Amazon S3 هەڵ ئەگرێت و [url=https://www.dropbox.com/help/7]بانگەشەی ئەوە ئەکات[/url] کەوا هەم پارێزراون بە ئینکیرپت کراوی و هەموو ڕاژەکارەکانیش لە ئەمەریکادان.
شایانی باسە، بەپێی ئەم سەرچاوەیە [url=http://highscalability.com/blog/2011/3/14/6-lessons-from-dropbox-one-million-files-saved-every-15-minu.html]۹۹.۹٪ی کۆدی درۆپبۆکس بە Python نوسراوە[/url]. زیاتر دەربارەی درۆپبۆکس لەم [url=http://blip.tv/pycon-us-videos-2009-2010-2011/pycon-2011-how-dropbox-did-it-and-how-python-helped-4896698]ڤیدیۆیەدایە[/url] کە بە ئینگلیزیەو ئەندازیاری سێیەمی درۆپ بۆکسە کە ناوی ڕایان هەنتە. کە تیایدا وەسفی درو هیوستن ئەکات بەوەی کە لە ۱۲ ساڵیەوە هاکەر بوە.
ئەوەی لای من جێگای سەرنجە، بۆ ئەوەی هەواڵەکەشتان لا زۆر وەک تەرجەمەکراو نەبێ، ئەو ڕاستیەیە کە هەردو دامەزرێنەران بەڕاستی گەنجن، درو هیوستن لەدایک بووی ۱۹۸۳ و ئارش فیردەوسی بە ڕەچەڵەک ئێرانیش لە دایک بوی ۱۹۸۵ە کە بەهەردوکیانەوە ۵۵ ساڵیش نابن.
Dropbox لەم ڕۆژانەدا جێگای باس و خواستی پێگەکانی تەکنۆلۆجیای زانیاریە لەبەر سەرکەوتنە گەورەکانی وە هەروەها ئەوەی کەوا درو هیوستنی دامەزرێنەری داوایەکی ستیڤ جۆبزی خوا لێخۆشبوی ڕەت کردۆتەوە بۆ فرۆشتنی کۆمپانیاکەی وە باوەڕی وایە کەوا کۆمپانیاکەی ئەو شتێک نیە بیەوێت بیفرۆشێت و ئەڵێ کەوا گەورەتریش ئەبێت.
درۆپ بۆکس بە ڕای جیاواز نرخی لەسەر دانراە بەڵام ڕاکان لە ۱ ملیار دۆلارەوە بۆ ۵ ملیار دۆلار هەن، ئەوەی دوەمیان سەرچاوەکەی تەک کرەنچە دەنا ئاشکرایە نرخی ئەم جۆرە کۆمپانیایانە بە ئاسانی دیاری بکرێت.
شتێکی تری گرنگی درۆپبۆکس ئەوەیە کەوا [url=http://www.dropbox.com/developers]APIیێکی[/url] ئامادەی هەیە بۆ دروستکردنی پرۆگرام بۆ نێت یان بۆ مۆبایل.
[b]بەکارهێنان[/b]
دوای دامەزراندنی درۆپبۆکس لەسەر کۆمپوتەرەکت بوخچەی درۆپبۆکسەکەت هەرچیەکی تێ بکەی ئەوا یەکسەر بار ئەکرێتە سەر ڕاژەکارەکانیان و لەهەر جێگایەکی تر بتەوێ ئەتوانی فایلەکەت داگریت یان ببینیت، تا ڕادەیەکی زۆر دەم و دەستە. جگە لەمە ئەتوانی لەگەڵ دۆستانت یان هاوکارانت بوخچەیەک هاوبەشی پێ بکەیت و ئەوەی کە تۆ زیادی ئەکەی بۆ بوخچەیەکی ناو درۆپبۆکسەکەت هاوکارەکەت یان هاوڕێکەشت یەکسەر بیبینێت.
ئەکرێ بپرسی ئەی بۆ ئیمەیڵ یان لە ڕێگای سایتی ناردنی فایلەوە نەینێرم؟ یەکەم شت خێرایی گواستنەوەکەیە لە لایەن درۆپبۆکسەوە و دوەمیش بە هەر ڕێگایەکی تر بێت، دوایی گەر بتەوێ فایلێک بدۆزیتەوە زۆر سەخترە لەوەی کە فایلەکە لەبەردەستتدا بێت و لە ناو چ بوخچەیەکت دانابێ و لەگەڵ چی تر داتنابێ وەک خۆی لەبەردەستتدا هەبێت.
جگە لەوەش کەسێکم لەوانەی کە بەڕاستی بێزارم لە گواستنەوەی فایل و هەڵگرتنیان لە دیسکی دەرەوە بێت یان لە هەور cloud ئەگەر بە ئاسانی فایلەکانم لەبەردەستدا نەبن، بیرمە زۆر گەڕام پارساڵ کە ڕوتەرێکم دەست کەوێ کەوا بتوانی USB لێ ببەستی و هاردێکی پێوەبکەم بۆ ئەوەی لە ماڵەوە لە هەر جێگایەکەوە ویستم بتوانم فایلەکانم لەسەر وای فای نێتەکەم ببنینم. درۆپ بۆکس نەک هەر توانای ئەوەی هەیە، بەڵکو لە هەرجێگایەک بیت، تەنها پێویستت بە پرۆگرامەکەیانە دایبەزێنیت و لەسەر زۆرێک لە ئاندرۆیدەکانیش پێش وەخت دامەزرێنراوە بۆت.
ئەمە جگە لەوەی لەسەر ویندۆز و ماک و لینوکس کار ئەکات بەبێ گرفت و پرۆگرامیان هەیە، گرنگترین کاریشیان جیاواز لە کێبڕکێکارانی تریان (SpiderOak یان SugarSync) تێ هەڵکێشە لەگەڵ پەڕگە دۆزرەوەکانی ئەم سێ سیستمی کارگێڕیە، Explorer ی ویندۆز، Finderی ماک و Managerی لینوکس جا Nautilus بێ ئەوە زۆر ئاسان وە ئەگەر KDEیش بەکار ببەی ئەوا بە گەڕانێکی خێرا [url=http://www.nixternal.com/kde-and-dropbox/]لێرە باسی کردوە کە چۆن دای بمەزرێنیت.[/url]
ئاسانی بەکارهێنانی بەڕاستی یەکێکی ترە لە "شێوازی کارکردنی گووگڵ" و ئەکرێ هەردوو دامەزرێنەرەکەشی زیاتر سەرسام بن بە کارەکانی گوگڵ تا کاری جەنجاڵ و قەرەباڵغ.
[b]کێبڕکێکاران (مونافیسەکانی) و نیگەرانی لە سەلامەتی[/b]
دیارە پێش درۆپ بۆکس، من بۆخۆم چەن جێگایەکم تاقی کردەوە بەڵام ڕێم لە SpiderOak و SugarSync نەکەوتبوو کەوا ناوبانگێکی باشیان هەیەو دەیاهای دیکە هەن کە تا ڕادەیەک هەمان خزمەتی درۆپ بۆکس پێشکەش ئەکەن بەڵام بە شێوازی دیکە.
ئەم [url=http://web.appstorm.net/roundups/data-management-roundups/dropbox-vs-spideroak-file-sync-battle/]سەرچاوەیە[/url] ئەڵێ کەوا هەندێک لە سیفاتەکانی درۆپ بۆکس هێندەی سپایدەرئۆوک سەلامەتی فایلەکانت هێندە بە جددی وەرنەگیراوە، بۆ نمونە مەسەلەی داواکردنەوەی وشەی نهێنی لە سایتەوە لە سپایدەرئۆوک وجودی نیە، واتە ناتوانی داوای پاسۆرد بکەیتەوە چونکە ڕاژەکارەکانیان وشەی نهێنی تۆ هەڵناگرن لای خۆیان. کە بە دڵنیایەوە ئاستێکی بەرزترە سەبارەت بە پاراستی فایلەکانت. لەکاتێکدا لە درۆپ بۆکس بە ئاسانی ئەتوانی داوای گۆرینی پاسۆردەکەت بکەی، کە لای درۆپبۆکس چیەکان ئەڵێن کەوا ئەوان هاشی وشەی نهێنیەکەت هەڵ ئەگرن و کارمەندەکانیشیان تەنها ئەتوانن ئەوە ببین نەک شتی تر.
هەمان سەرچاوە ئەڵێ، کەوا لای سپایدەر ئۆوک هەموو فایلەکانت بە ڕستە نهێنی خۆت ئینکریپت کراون کە لای درۆپبۆکسچیەکان شتی وانیەو ئەگەر بتەوێ ئەوا خۆت ئەبێ لەگەڵ پرۆگرامێکی تری ئینکریپکردن بەکاری بهێنیت و سودی لێ وەرگریت
وەکو زۆربەی زۆری پرۆگرامەکانی تری دنیا، ئەمانیش بێ بەش نەبوون لە هاککردن و لانی کەم یەکجار نزیک ٦۸ کەسێک وشەی نهێنیەکانیان کەشف بوە و خۆ ئەگەر پەڕگەی زۆر گرنگی لەسەر دابنێیت ئەوا ئەبێ بیرت بێ کەوا گواستنەوەی شتی بەنرخ ئەگەر بە مودەڕەعەی زرێپۆشیش بێت هەر مەترسی لەسەرەو خودی ئەو ڕاستیەی کەوا فایلەکەت لای کەسی سێیەم هەڵگیراوە ترسێکی هەر لەسەرە.
حەزت لێیە؟
گەر پێت خۆشە تاقی بکەیتەوە ئەوا شەرم مەکەو بچۆ لە www.dropbox.com ئەکاونتێکی تریش بخە سەر ئەکاونتەکانی ترت و ۲گیگا بۆشایی بۆ خۆت دابینکە، خۆ ئەگەر من یان یەکێکی تر کە بۆخۆی درۆپبۆکسچی بێت داوەتت بکائەوا هەریەکەمان ۲۵٠ مێگا زیاتر جێگامان دەست ئەکەوێت، هەردولا تا ۸ گیگا جێگامان ئەتوانین دەستکەوێ بەو شێوەیە. تەنها مەرجیش ئەوەیە دوای خۆ ناونوس کردن ئەو Dropbox tour ەی بۆت دانراوە ئەنجامی بدەیت، لە هەموی گرنگتر لەسەر کۆمپیوتەرێک درۆپ بۆکس دامەزرێنیت و بۆ خۆشی یەک فایلی لەسەر دانێیت.

بۆچوونەکان

Google Storage لەو بەوردتر و هەرزانتر دەزانم. هەمان کات ئوبونتو وەن زۆر باش و خێرایە.

بژی و دەستخۆش بۆ هەواڵەکە.

دەسخۆش کاکە هیوا،
ئەی Ubuntu One ؟
بیرۆکەکە نوێ نییە، بەشێکە لە هەور. بەڵام dropbox گەیەنەری بۆ پلاتفۆرمە جیاجیاکان دابین کردووە، وا نییە؟

ده‌ستت خۆش بێت بۆ دانانی ئه‌م بابه‌ته‌ ... سه‌ركه‌وتووبی

کاک هیوا، ئیمە ڕادەگۆڕینەوە کاکە، لەسەر توڕەبوون نەمانکردووە. من خۆم یەک دانەیان بەکاردەبەم، چونکە بە ئیمەیڵ و هەژمارەکەمەوە خەریکە وە ئەمەش لەسەر ڕاژەی ئەمازۆن نازانم مەبەستت چییە؟
ئەمازۆن خۆی هەیەتی، ئەم بۆ لەوێ ڕاژەیان دەکات!
نازانم ئەگەر برادەران بنوسن یان بەستەرێک بزانم بۆ گووگڵ باشترە، یان بۆ ئەم لە کام وردەکاریدا؟ یان بۆ ئوبونتو وەن؟

بژین

دەستخۆش کاک هیوا، هەوروەها کەسانیتر دەتوانن ڕاستەوخۆ پەڕگە بنێرنە سەر DM کەت بەیارمەتی [url=http://www.dropitto.me/]DROPitTOme[/url] ، ئەمەش خزمەتگوزاریەکی وێبگەیە ئەتوانی بیبەستیتەوە لەگەڵ هەژمارەکەت، ئەوەش بەبەکارهێنانی تێپەڕوشە بۆ هەردوو لا، خۆشت بە ئێمەیل ئاگادار دەکرێیتەوە گەر کەسێکت پەڕگە بار بکات.
کاک هیوا باسی ڕاوتەرت کردووە بە USB وە ئەمە زۆر زۆر باشە [url=http://homestore.cisco.com/en-us/Routers/Linksys-E4200-MaximumPerformance-Wirelessn-router_stcVVproductId122703236VVcatId551966VVviewprod.htm]Linksys E4200 [/url].