تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

تەختەکلیل و ویندۆزی ٨

aras

Aras

بڵاوکراوەتەوە

2011/09/26

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔4۔ )

سڵاو.
پەیامێک هاتبوو لە بەڕێزێکەوە، کە تەختەکلیلەکە لەسەر ویندۆزی ٨ کار ناکات و دانامەزرێ، ئەم بابەتەم کردەوە تا ئەوانەی (ویندۆزی٨ )یان هەیە لە چۆنەتیی دامەزراندن و گرفتەکانی ئاشنامان بکەن، بۆ ئەوەی هەوڵ بدرێ شیکاریان بۆ بدۆزرێتەوە.

سوپاس.

[url=u/kardobokani]لە لایەن:kardo_bokani[/url]
دوای ئەوەی وەشانی ئەزمونی پەنجەرەکانی ٨ لە ژێر ناوی windows developer preview لە لایەن کۆمپانیای مایکرۆسافت بۆ دابەزاندن داندرا ، هەوڵم دا تەختە کلیلی بەناوبانگی یونیکوردی لە سەر دابەزێنم کە بە داخەوە پشتگیری لێ نەکرد و نەیناسی .
http://kurddata2006.persiangig.com/image/unikurd%20win8.png

دەستخۆش کاک ئاراس!
بینیم و سڕیمەوە ، بۆ ویندۆز ٨ ، تەختەکلیلی کوردئایتی گرووپ ، بچکوترین کێشەی نییە لەگەڵ ویندۆز Devloper دا ، ئێستا بە IE10 و ئەو تەختەکلیلە دەنوسم، من ئەو ویندۆزەم دامەزراندووە، هەر کەسێک پرسیاری هەیە یا کێشەی هەیە، ئامادەم هاوکاری بکەم، بەبەشەکانی دا گەڕاوم تاڕادەیەک ، کەمێک پێی ئاشنابووم.
لەوانەیە کاک کاردۆ ویندۆزەکەی 64bit بێت، لەوانەیە پشتگیری ئەویش بکات، ئەگەر ، ڕوونکردنەوە کۆنەکان بخوێنێتەوە. یا داوای هاوکاری بکات.

[b][color=#ff0000]ئەوەش وێنەکەی لە پاشکۆ[/color][/b]

لای منیش کێشەی نیە و هەروەک ویندۆزی ٧ پێی ئەنووسم.
لەسەرەتا هەر لەگەل ویندۆز تەختەکلیلی (kurdish centre) دائەمەزرێت، بەڵام بەوە شوێنی پیتەکان ئەگۆڕێت، من هەر یەکسەر لام برد و ئەوەی ئێرەم دامەزراندەوە بێ کێشە.
تەنها کێشەم ئێستا دانەمەزراندنی پرینتەرە.

بەڕێز Schanau ، ئەم وەشانە جارێ کاتییە و چالاک نەکراوە، بۆیە ئاگاداربە، لەکاتی دیارکراوی خۆیدا ، ڕادەوەستێت.
بۆ پرینتەرەکەت ناو و جۆرەکەی بنوسە، ئەگەر سیدی یا درایڤەری هەیە بۆی دابمەزرێنە.