ویندۆز٨ گورزێکی کوشندەیە لە کۆمپانیاکانی ئەنتی ڤایرۆس.
ویندۆز٨ هەواڵی خۆشی تێدایە بۆ بەکار‌هێنەران و هەواڵی ناخۆشی تێدایە بۆ کۆمپانیاکانی ئەنتی ڤایرۆس.
مایکرۆسۆفت ڕۆژی سێ شەممە کاتێک ویندۆز ٨ ی نمایشکرد، ئاشکرابوو کە ئەم سیستەمەکارگێڕییە، دژەڤایرۆس و دژە سیخوڕ و ئاگرەدیواری لەخۆ گرتووە ، کەبەهیچ شێوەیەک بەکارهێنەر پێویستی بە کڕین یا بەکارهێنانی ئەنتی ڤایرۆس و ئاگرەدیواری کۆمپانیاکانیتر ناکات، ئەم هەواڵەش گورزێکی کوشندەیە بۆ کۆمپانیاکانی پاراستنی وەکو مەکافی و سیمانتیک و هەموو کۆمپانیاکانی تر، پێشبینی ئەکەم کە کێشەیەکی گەورە بنێتەوە بۆ مایکرۆسۆفت، لەوانەیە سکاڵاش لە دژی تۆماربکەن، بەڵام لەکاتێکدا ویندۆز بوار دەدات ئەنتی ڤایرۆسیتر بەکاربهێنیت، ئەمەیان لە قاڵبی مۆنۆپۆڵی دەباتە دەرەوە.
بەپێی زۆربەی سەرچاوەکان ئەو ئەنتی ڤایرۆسەی ویندۆز٨ و زۆر بەسەرکەوتویی سیستەمەکە دەپارێزێت، لەبەرئەوە بەکار‌هێنەران پێوسیتیان بە ئەنتی ڤایرۆسی تر نابێت.
لە مالپەڕی تویتەر بەزمەکە گەرمە ، کۆمپانیاکانی ئەنتی ڤایرۆس ئاگریان لێدەبێتەوە، ماوەتەوە چاوەڕێبکەین لە ڕۆژانی داهاتوودا چی ڕوودەدات؟
[img]http://www.google.com/uds/css/small-logo.png[/img]

بۆچوونەکان
شتەکە سانایە لە ئێستاوە دەسەکەن بە ڕێکخستنی ڤایرۆسی نوێ و دواتر سەرکردایەی لە ناو بردنی ئەکەن وەل سەلام .
کاک زەندی ، دژە ڤایرۆس هەر سەڕەتانێکە وەکو ڤایرۆسەکە خۆی بەڵکوو موزعیجتریشە زۆر جار، من لاپتۆپێکی acer م کڕی بە ویندۆسی ٧ ستارتەر وە مێتاکافی یان نۆرتن ی تیا بوو وابزانم نەمدەوێرا دەست بۆشتێک بەرم هاوری لێ هەڵدەستا منیش لە بنەوە سڕیمەوە و ئەسەریم نەهێشت ئێستا ٧ مانگە ئەم لاپتۆپە رۆژانە ١٠ کاتژمێر بەڵکوو زیاتریش کار دەکات بە ئینتەرنێت و بەزمو ڕەزمەوە سوپاس بۆخوا کێشەی ڤایرۆسم نییە و ئەنتی ڤایرۆسیشم نییە.
دەستخۆش بۆ هەواڵەکە.
[b]کاک زاندی ئه‌وه رای منه| بۆ کۆمپانیاکانی ئه‌نتی ڤایرۆس بۆیان نیه سکالا له‌سه‌ر کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بکه‌ن چونکه کۆمپانیاکه windows 8 موڵکی خۆیه‌تی| ته‌نیا به کار هێنه‌ر بۆی هه‌یه سکالا له‌سه‌ر کۆمپانیا که تۆمار بکات ئه‌ویش کاتێک ئه‌نتی ڤایرۆسی مایکرۆسۆفت سه‌رکه‌و تو نه‌بو هی کۆپانیا کانی انی تر سه‌رکه‌و تو تر بون ئه‌و کاته به کارهێنه‌ر بۆی هه‌یه سکاڵا له‌سه‌ر کۆماپانیا ی مایکرۆسۆفت سه‌باره‌ت به‌م کاره تۆمار بکات[/b]
[color=#ff0000]كةي دةكاتة كوردستان؟؟؟؟؟؟؟[/color]
مه‌سه‌له‌یه‌کی کوردی خۆمان هه‌یه ئه‌ڵێت شه‌ڕ له به‌تاڵی باشتره،ئه‌بێت ئیتر کۆمپانیاکانی ئه‌نتی ڤایرۆس خۆیان ده‌ست بکه‌ن به ڤایرۆس دروست کردن. :)
دەست خۆش کاک زەندی
وابزانم ئەم تێکشکاندنە تەنها دژە ڤایرۆسی نەگرتۆتەوە بەڵکو Adobe Flash یش دەگرێتەوە. کە بە نیازن لە لەسەر
IE on widows 8 tablet بە بێ پشتگیری Flash هەموو فایلە ڤیدیۆی و یارییەکان ببینرێت. ئەویش بە هۆی یارمەتی Metro Intarface وە .. لابردنی Flash وە ئەبێتە هۆی کەم بەکاربردنی پاتری و زیاتر پارێزگاری کردنی فایلە تایبەت و نهێنیەکان هەروەها جاکسازی پاراستن ...
هەر ئەم هۆیانە بوو وای لە Steve Jobs بەڕیوەبەری پێشووی Apple کرد کە لە مانگی چواری ٢٠١٠ رایگەیاند ..ئێمە نامانەوێت متمانەو پاراستنی سیستەم لەدەست بدەین لە i phone و i pad و i pod بە هۆی پشتگیری فلاشەوە وە ئەوەشی ووت کە سەرەکیترین هۆی تێکشکان یان کراش لەسەر Mac فلاش بووە ...بەڵام دیارە Microsoft ش بە هەڵەی خۆی زانیوە ...
کاک زەندی بمبورە لە بابەتەکە لائەدەم بەڵام شیاوترین وشەی کوردی لە بری interface چییە ????
لە زانستپەروەران ئەمە نوسراوە ـ ڕووکار ٢ـ نێوانه‌ڕوو ٣ـ ناوبه‌ست نازانم تا چەند لەمانەوە نزیکە ؟؟؟
لەم هەواڵە و هەواڵی پێشووتردا تێبینی ئەوەم کردوە کە لۆگۆیەکی بچووکی google لە نێوان وێنەی نوسەرو و وێنەی بابەتەکەدا دەردەکەوێت دەستان خۆش...
hemn xormally : سلاوتان لئ بئ
http://zanyari.com/
کاک زەندی، مایکرۆسۆفت یەکەم جاری نییە گرفت بۆ خۆی بنێتەوە، بۆ وێبگەڕیش هەمان شتی کرد و پاشان پەرلەمانی ئەوروپا سزای دا و ناچاری کرد چاکی بکا.
کاک بەردەقانی، لاپەڕەی زانیار ی: لەوە دەچێ داهێنانیان هەبێ لە کۆپی کردنی بابەتدا.
پێم وابێ تاوشه‌که ساده‌و ساکار بێ زۆر باشتره له‌وه‌ی وشه‌یه‌کی درووستکراوبێ یان (لێکدراو) بێ یان (دارێژراو) بێت باشتره وشه‌یه‌کی ( ساده) بێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ئاسانی لای خه‌ڵکی خۆمان وه‌بگیرێت و باکاربهێنرێت نه‌وه‌ك وشه‌یه‌کی ناموو بێت به‌لای خه‌ڵکه‌وه‌و ئیتر خه‌ڵک پشتگوێی بخات و به‌کاری نه‌هێنێت له جیاتی ئه‌و وشه بێگانه‌که به‌کار بێنن.
سوپاستان ده‌که‌م.
جا بۆیه پێم باشه وشه‌ی ( رووکار ) به‌کاربهێنرێت نه‌ك ٢ـ نێوانه‌ڕوو ٣ـ ناوبه‌ست چۆنکه له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌وانه هیچ واتایه‌کی سه‌ره‌کی نابه‌خشن بۆ ئاگاداریش ( رووکار ) نه‌ك ( ڕووکار ) چۆنکه له رێزمانی کوردی‌دا ( ڕ ) قه‌ڵه‌و له سه‌ره‌تای هیچ وشه‌یه‌كدا نانووسرێت چؤنکه هه‌موویان له بنه‌ڕه‌تدا قه‌ڵه‌ون یان گه‌وره‌ن.
to bley kay la gal bara tamataw u piazu shtakany try wlatany darawa bgata kurdstan . wlaty sagh karaway hamw shta bianyakan