تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

ئای فۆن

hussam

Hussam

بڵاوکراوەتەوە

2011/09/13

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔12۔ )

سلاو.ده‌ستان خۆشبێ بۆ و کاره‌ جوانانه‌ی کردوتانه‌ سه‌رکه‌وته‌بن
من پرسیارێکم هه‌یه‌ ئایا چۆن به‌رنامه‌ی کۆمپیوته‌ر بگۆرین بۆ ئای فۆن ده‌زانم زۆر ئاسانیه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ی (کوردش ڕایته‌)کرا پێم وایه‌ جه‌نابتان ئاگادارن ئه‌گه‌ر کرا بۆمان ڕون بکه‌نه‌وه‌

بەڕێزم تەماشای ئەمە بکە
http://kurditgroup.org/n/13440

بەڕێزم، یانی چی بەرنامەی کۆمپیوتەر بگۆڕین بۆ ئایفۆن؟
کاری وا چۆن دەبێت؟

کاک به‌رێزه‌که‌م bardaqani نازانم به‌ڵام به‌رنامه‌که‌ له‌ کۆمپیوته‌ر هه‌یه‌ ده‌مه‌وێت له‌ ئایفۆن یش به‌کاری بهینم وه‌ ئاماده‌م هه‌رچه‌ند مه‌سروفکات

بەرنامە بۆ ئایفۆن تەنها APP هەیە و بە هەزاران هەیە بۆ داگرتن. ئەکرێ ناوی ئەو بەرنامەیە بنوسیت کە تۆ ئەتەوێ؟؟

دیارە من بە هەڵە لە پرسیارەکە گەیشتووم.
ئایفۆن جگە لەو بەرنامانەی کە لە (app store)ی ئەپڵدا هەن، ڕێگە نادات بەرنامەی تر لەسەری دامەزرێ. وەکو شاناو لە سەرەوە نووسی، بەرنامەکەی دەتەوێ چییە، لەوێ بگەڕێ یا لێرە بینووسە تا هاوڕێیان بیدۆزنەوە بۆت.

شاناو گیان کاک ئارس ،چاوتان ماچ ده‌که‌م ده‌زانم به‌ڵام ده‌مه‌وێت app دروست بکه‌ین به‌ڵام نازانم چۆن و له‌ کوێ دروستی بکه‌ین به‌ڵام ئه‌وه‌ی کوردێش رایته‌ زۆر سه‌رکه‌وته‌بوو دروست کرا

کاک حوسام،
دەتوانم قسە لەگەڵ ئەو کەسە بکەم کە نووسەری کوردی بۆ ئایفۆن پرۆگرامکردووە، بەڵام دەبێت بزانین چیتان پێویستە.

من زوو لە پرسیارەکەت گەشتم بەس دڵنیا نەبووم کە سوور بیت لەسەر ئاپ دروستکردن.
۱. دڵنیای؟
۲. وەک بەردە ئەڵێ چیت ئەوێ؟ گەر بەتەمای شتێک دروست بکەی لە ئاپ ستۆر نەبێ ئەوا من ناتوانم یارمەتیت بدەم.
۳. هیچ نەبێ سی یان سی ++ شارازەیت؟ یان هەر زمانێکی OOی تر؟
جا دوو قسەی لەسەر ئەکەین.
ڕێز

...دوبارە بووەوە...
permission
comments
own comments
delet->Checked
بەردە گیان؟

ئەمە دابگرە
http://developer.apple.com/xcode/
وەکو کاک هیوا وتی، زانیاریت دەوێت لە بەرنامە داڕشتن، بە تایبەتی لە objective c دا.

کاکه‌ زۆر سوپاستان ده‌که‌م بۆ دلسۆزیتان، وه‌ک کاک هیوا وتی مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌ به‌رنامه‌ یه‌ک داڕێژم وه به‌‌ڕاستی خۆم هینده‌ شاره‌زیم نیه‌ بۆیه‌ باش خوای گه‌وره‌ هانام هێناوه‌ بۆ ئێره‌، وه‌ کاک به‌رده‌ گیان من به‌ڕاستی ئه‌وه‌م ده‌ویست که‌سێک قسه‌ بکات له‌ گه‌ڵ ئه‌وکه‌سه‌ی که‌ کوردیش ڕایته‌ی دروست کردوه‌ یان که‌سێک ببێته‌ پردی نێوانمان بۆ دروست کردنی ئه‌م به‌رنامیه‌ بۆم وه‌ بۆ قسه‌کردنو تێگه‌یان دنت له‌م باسه‌ پێویسته‌ قسه‌بکه‌ین پێکه‌وه‌ وه‌ پێشم وایه‌ تۆ ئیمه‌یله‌که‌ی منت لایه‌ ده‌توانین به‌ ده‌نگ قسه‌بکه‌ین بۆ جوان تێگه‌یان دنمان له‌م باسه‌.. .سوباس کاکه‌ ئارس 71 گیان به‌ڕاستی که‌سێکی دڵسۆزیت
له‌گه‌ڵ ڕیزی برتان حوسام

ئەگەر ئەتەوێ پرۆگرامداڕێژی بۆ iOS ئەتوانم هاوکاری و ڕینموونیت بکەم بەس لێرە کاتی نووسینیم نییە .
ئەم ئیمەیڵە ئادد بکە بە پێی کات وەڵامت بۆ ئەنووسم cityzent@gmail.com یان لێرە بینووسە و ئاگادارم بکەوە کە بابەتێکی نوێت نووسیوە . , سەرکەوتووبیت .