تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ویندۆز٨ وەشێنرا

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2011/09/14

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔16۔ )

 

دوێنێ مایکرۆسۆفت نوێترین وەشانی ویندۆزی (ویندۆز٨) وەشاند، هەمو کەسێک مافی داگرتنی هەیە.
وەشاندنی ویندۆز لەکاتێکدابوو کە پێشخەرانی مایکرۆسۆفت لە کۆنفراسێکدان بەناوی ( Build) کە تاڕۆژی هەینی دەخایەنێت.
لە نمایشێکی دوو کاتژمێرونیوی دا مایکرۆسۆفت وردەکاری ئەم سیستەمەکارگێڕییە نوێیەی پێشکەشکرد. ئەم سیستەمەنوێیە لە سێ وەشانی جیاوازدا خۆی دەبینێتەوە کە لەماڵپەڕێکی نوێ دا وەشێنراوە بە ناوی Windows Dev Center.

ئەم وەشانانەی ویندۆز قەبارەی لە ٢،٥ گیگابایت بۆ ٤،٨ گیگابایتە بۆ هەردوو سیستەمی 32bit و 64bit ، قەبارەکان دەگۆرێن بە پێی ویستی بەکارهێنەر ئەگەر پرۆگرامی داڕشتنی Microsoft Visual Studio 11 و تولئامرازی نوێی Metro لەخۆبگرێت قەبارەکەی گەورەتر دەبێتت.

مایکرۆسۆفت ئاگاداری بەکارهێنەران دەکاتەوە ، ئەو کەسانەی خوازیاری داگرتن و تاقیکردنەوەن خۆیان بەرپرسیارن لەکاتی ڕوودانی هەڵە کە ببێتە هۆکاری لەناچوونی پەرگەکانتان، لەبەر ئەوەی سیستەمەکە نوێیە بۆی هەیە هەڵەی تێدابێت، باشتر وایە لە بەشێکی بەتاڵی پەپکەڕەقەی کۆمپیوتەرکەتتدا تاقیبکەیتەوە.
جیگای ئاماژەیە ویندۆز ٨ ، بۆ سیستەمی 32bit پێوسیتی بە ١ گیگابایت بیرگە هەیە وە بۆ 64bit پێوسیتی بە ٢ گیگابایت بیرگەو ١٦ گیگابایت جێگەی بەتاڵ هەیە.
دەتوانرێت بەسەر هەرسێ ویندۆزەکانی ٧ و ڤیستا و ئیکسپی دا دامبەزرێت ، وەئەگەر بەهەمو پرۆگرامەکان و تولئامرازەکانیەوە دایبگریت دەبێ بەسەر یەک لە ویندۆزەکانتدا دایبمەزرینیت، بەڵام بەبێ پرۆگرامەکانی دەتوانیت لە بەشیکی بەتاڵی پەپکەڕەقەدا دایبمەزرێنیت.

[color=#ff0000][b][url=http://msdn.microsoft.com/en-us/windows/home/]دەتوانن لــــــــــەم بـەســـــــــــتەرە دایبــگرن و تاقیبکەنەوە[/url] ، سیستەمەکە لەجۆری پەڕگەی ISO یە بۆیە پێوسیتت بە پرۆگرام هەیە بۆ سوتدناندی لەسەر DVD یا فلاش میمۆری.[/color][/b]

بۆچوونەکان

سوپاس بۆ خوا که‌ ده‌رچو

[color=#0000ff]دەست خۆش ئەوە خەریکی داگرتنیم بزانم تەواوە[/color]

سڵاو و ڒرێز.
من دامگرتو نایابه به ڵام گرافیك خاو ئه بێته وه و نووسینی كوردیش شێواوه.

ببورن دوو جار نووسینەکە دەرچوو. بۆ نووسینی کوردی هەڵەی خۆم بوو کە زمانی (ku (Central Kurdish م هەڵبژاردبوو. بەڵام نازانم هۆی چیە کە کۆرانی یان فلیم بەتەواوی خاوە و وێنەکان پچڕ پچڕ پیشان ئەدرێ؟؟!! لە زۆر شتا تاقیم کردەوە. تۆ بڵێی گرافیکی لاپتۆپەکەم تۆزی لەسەر نیشتبێ !!

سڵاو.
من تەنها لە هەواڵەکان و فیلمەکانی یوتیوب دا بینیومە، وەکو دەبێژن ٣٠٠ چاکسازی تیا کراوە. بەو گۆڕینکارییانەی (.net) بێ، چاکسازییەکان بەهێزی ئەدەن بە سیستەمەکە.

مەگەر خۆی نەدەگونجاد لەگەڵ لاوازترین ڕەقەکاڵا؟ (کۆمپیوتەر)

دەستخۆش کاک زاندی.

سڵاو، ئەم وەشاندنە Build لە چێکردنی گورزە تەواونەکراوەکانەوە دێت، بە واتایەکی تر ئەمە DEV ــە و هێشتا لە Beta و Alpha نییە. ئەگەر بەمە بوترێت مایکرۆسۆفت وەشاندنی دوایی بەوانەی تر دەوترێت چی؟ ئەی ئەگەر Final وەشاند هەر وەشاندنە؟

یەک دنیا ڕێز

No Comment, لە بەر ئەوەی کاکم گوتی لەگەڵ لاوازترین ڕەقەکاڵا کار ئەکا ئێستاش قسەی خۆش ئەکا .

سڵاو ئەو کێشانەی ئاماژەتان پێکردووە، کێشەی کۆمپیوتەرەکانی خۆتانە، بۆ زمانی کوردی ، تەختەکلیلی کورد ئایتی، زۆر بێ کێشەیە، من ئێستا بەوە دەنوسم.
IE وەشانی ١٠ یە زۆر لەکرۆم خێراترە لای من، بەڵام نازانم ئەگەر پێوەکراوەکان Add-ons دابمەزرێنم ، باری قورس نابێت!
سەرکوتوبن

bakhwa har wendows 8 mawa yari pe bkam

jwana agar rast bet dza virusi nawet

ئةكةر باش بيت بةخؤرايى نالئ دايبةزينة بةبةلاش جونكة تائيستا هةركؤمبانيةك شتيكى دروست كردبيت بارةى بئ وةركرتووة بةبةلاش هةراجى نةكردووة

زؤر راستة ئه كة ر ئة و هه موو جاكسازيانه ى تيا بئ به خوا حه قى ئه نتى فايرؤس و به رنامه كانى تريشى
ئه خه نه سه ر ئينجا ئه يفرؤشن........

کاک زەندی , عادەتی ویندۆز تا چەند هەفتەیەک وایە دوواتر مەنیجی ڕێ ئەکا .
سەرم سوڕماوە لە بۆچوونی ئەم شارەزایانە , خوا بیان هێڵێ .

تاوەکو ئێستا نەوەشێنراوە بە ڕسمی ئەوە نسخەی تەجریبیە :)

یەکێ نەزانێ باسی سیستەمێک دەکەن نەیناسین بەم شێوەیە، بەو سەرەی کاکە ستیڤ باڵمەڕی سەرۆک لە ٥ ساڵی داهاتوودا دەبێت بە سیستەمی دوای دواوە.