تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

لێ کردنەوەی ئەستێر، بۆ؟

hamid

Hamid

بڵاوکراوەتەوە

2011/08/17

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔6۔ )

ئەرێ ئەوە ناکرێ ماوەیەک پشوو وەربگرین و چەند رۆژ سەرمان بە ژیانی پڕ لە ئاژاوە و کارەساتی خۆماندا بێ و دوایەش بگەڕێنەوە ئەستێرەیکمان لە سەر شانەوە لێ نەکەنەوە؟ هەموو جارێک دوای زەحمەت و تێکۆشانێکی زۆر بە نقە نق و هەناسەکێشان دڵمان بە ئەستێرەیەک خۆش دەبێ بەڵام دوای ماوەیەک دەبینی دیسان یەکی کەم کردووەتەوە و بێ ئەوەی بە خۆمان بزانین لێمانیان سەندوەتەوە!

هههههه وتم دەبێ کاک حامید کێشەی چی هەبێت ،کاکە ئەوە دەمێکە وای لێکراوە ،گەر هەڵە نەبم بەپێی چالاکی بەردەوام ئەستێرەکان خۆکارانە زیاد دەبن و لەدوای نەمانی چالاکیش خۆکارانە کەم دەبنەوە.
تۆ هەر خۆت ناوەکەت ئەستێرەیەکی لە تەنیشتە بە فەرمی ؛) ئیتر چیت دەوێ

کاک حامید، خوا نەیبڕێ سێ ئەستێرەت هەیە ئیستا، وا بزانم لە عەسکەرییا عەقیدە. شایەنی زیاتریت، هەر بمێنی و چالاکیت بەردەوام بێت.
:)

کاک ئاراس سێ ئەستێرەکە نەقیبە :) ،عەقید هەڵۆیەک و سێ ئەستێرەیە ماڵت ئاوا بێت .

ماڵی تۆش ئاوا بێ ئیگل، تۆ هەڵۆکەیت و دوو ئەستێرەشت هەیە، واتە ئەوەنەت نەماوە ببی بە عەقید.

کاک حامید منیش زوو ماوەیەکی زۆر دایمە سەرقوتێم بوو لەم کوردئایتییە وابزانم یەکوو ئەستێرەشیان پێدابووم ماڵەکەیان ئاوابێت. بەس نازانم ماوەکە لە کورد ئایتی چومەوەو ئەستێرەشیان پێوە نەهێشتووم پەڕوباڵم پێوە نەماوە هههههه.
بۆ ئێمە ئاساییە بەڵام نمونەی وەک تۆو کاک زەندی و ئەگەر تەقاوتیش بکرێن هەقە ئەستێرەتان لێ نەسەننەوە چونکە بەراستی شایەنن!

منیش هەر دوو دانە ئەستێرەم هەیە.
بۆ نووسینی هەواڵ:‌ 3 خاڵ
نووسینی بۆچوون: 2 خاڵ
ئەمانە دابەش بە ژماری ڕۆژی ساڵ. کەواتە ئەگەر چالاک نەبیت ئەستێرەکانت کەم دەبنەوە.