تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

جیهان لەبەردەم جەنگی ئەلکترۆنی دا

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2011/08/21

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔7۔ )

 

لە دوای سەرهەڵدانی هەر دوو جەنگی جیهانی یەکەم و دووەم ، سەرانسەری جیهان و مرۆڤایەتی زیانێکی گەورەی بەرکەوت، ئەم جەنگە کاولکارانە زیانیان نەک تەنیا بە مرۆڤایەتی بەڵکو بە ژینگە و زیندەوەرانیش گەیاند، بۆیە وڵاتانی جیهان ناچاربوون بیر لە ڕیگەچارەیەک بکەنەوە بۆ دووبارە نەبوونەوەی ئەم جەنگانە بۆیە چەندان ڕێکخراوی ئاشتی و دەیان بەندی مافەکانی مرۆڤ دەرکران بۆ پاراستنی مرۆڤەکان و دووبارە نەبوونەوەی ئەم جەنگانە.
هەرچەند وڵاتە پیشەسازیەکان بەردەوامن لە دروستکردنی چەکی کۆمەڵکوژ و کاولکار و ڕەخساندنی بازاڕ بۆ ئەم چەکانە، بەڵام مەترسی جەنگێکیتریش لەئارادایە ئەوەش جەنگی ئەلکترۆنی یا جەنگی ڤایرۆسە.
پەیدابوونی ئینتەرنێت و بەستنەوەی جیهان بەیەکەوە لەڕیگەی تۆڕی ئینتەرنێتەوە ، هەرچەند خزمەتگوزاریەکی نوێیە بە مرۆڤایەتی، بەڵام مەترسیەکیشە بۆ بەرپاکردنی جەنگێکی ئەلکترۆنی و نانەوەی کارەساتی مرۆیی.
سیستەمەکانی بانەکەکان، یەکە سەربازیەکان ، وزەی ئەتۆم، وزەی کارەبا، خزمەتگوزاری بازرگانی ، فڕۆکەوانی، پەیوەندییەتەلفۆنیەکان ، هاتوچۆو گواستنەوەوگەیاندن و هەموو خزمەتگوزاریەکانی تر گرێدراون بە ئینتەرنێتەوە ، ئەمانەش هەمیشە مەترسی هێرشیان لەسەرە و مەترسین بۆ بەرپابوونی جەنگێکی ئەلکترۆنی.
ڤایرۆسی [b]" Stuxnet"[/b] نمونەیەکە کە لەو ڤایرۆسانەی کەدەتوانرێت بەکاربهێنرێت بۆ کاری سیخوڕی و بەرپاکردنی ئەم جۆرە جەنگـــە.
ئەم ڤایرۆسە پار ٢٠١٠ لە مانگی تەموز لە لایەن کۆمپانیای پاراستنی [b]"VirusBlokAda"[/b] ی ڕوسیای سپیەوە دۆزرایەوە، دەتوانێت بە سێ شێوەی جیاواز هێرشی پێبکرێتە سەر وێستگەو دامودەزگاکان لە ڕێگەی کون و کەلێنەکانی سیستەمی کارپێکردنی ویندۆز.
ئەنجامدانی هێرشی ئەم ڤایرۆسە کاتێک دەستپێدەکات کە ئەم ڤایرۆسە دەنێردرێتە ناو کۆمپیوتەرێکی ویندۆزەوە ، ئیتر دەستدەکات بە ئامادەباشی بۆ هێرشی تر پاشان ڤایرۆسەکە دەگەڕی بەدوای پرۆگرامی سیمەنس [b]WinCC[/b] ، ئەم پرۆگرامە بەکاردەهێنرێت بۆ چاوەدێریکردنی [b]PLC[/b] ی (Programmable Logic Controller) ئەمەش ئەو کۆمپیوتەرانە وەگەڕدەخات کە تایبەتن بە ڕایەڵەی کۆمپانیاکان.
پاش ئەوە ڤایرۆسی [b]"Stuxnet"[/b] هەڵدەسێت بە دۆزینەوە 'پەڕگەکلیلێک' کە دانراوە بۆ پەیوەندیەکانی نێوان WinCC و [b]PLC[/b] ، بەمەش ڤایرۆسەکە بەتەواوی دەستبەسەر ئەو سیستەمەدا دەگرێت و خۆی ئامادەدەکات بۆ سازکردنی هەرسێ شێوازەکانی هێڕشکردن و خۆشێ دادەمەزرینێت لە خودی [b]PLC[/b] دا.
پارساڵ ئەم ڤایرۆسە هێرشی پێکرایەسەر وێستگە ئەتۆمییەکەی ئێران و لە ڕێگەی Siemens Simatic S7-300 وە ئەنجام درا، تەنیا ئەو ماتۆڕانەی گرتەوە کە گرێدرابوون بەیەکەوە لەنێوان فراکوێنسەکانی 807 Hz بۆ 1210 Hz.
مەترسی سەرەکی لەم ڤایرۆسە ئەوەیە کە ڤایرۆسێکی تێکشکێنەر نییە و هیچ زیان بەو کۆمپیوتەرانە ناگەیەنێت کە تێایاندا خۆی دادەمەزرێنێت، تەنیا ئەو کارانە ئەنجام دەدات کە ئەو کەسانەی لەپشت دامەزراندنیەوەن ڕایدەسپێرن بۆ کاری سیخوڕی.
ئەگەر کەمێک لەباسی ئەم ڤایرۆسە دووربکەوینەوە سەرنج بدەینە پێشکەوتنی تەکنلۆجیا و ئەو هەموو وێستگە مەدەنی و سەربازیانەی لەجیهاندا ، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە پێشکەوتندان بە تایبەتی ئەمریکای زلهێز کە زۆر بەخەستی سەرقاڵی خۆئامادەکردنی پێشخستنی جەنگی ئەلکترۆنین، بە تایبەتی دوای ئەوەی لە دوای ساڵی ٢٠٠٠ وە گرووپێک هاککەری چینی توانیان هێرشبکەنە سەر پنتاگۆن و دامەزراوە سەربازییەکانی ئەمەریکا وتوانیتیان چنگیان بگاتە چەندین زانیاری سەربازی گرنگ، بۆیە لە ساڵی ٢٠٠٩ وە وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە سەرۆکایەتی 'باراک ئوباما' بۆدجەیەکی زەبەلاحی بۆ ئەم مەبەستە تەرخان کردووە و بنکەیەکیان بەناوی (NCCIC)ی (National Cybersecurity and Communications Integration Center ) بۆ ئەم مەبەستە دامەزراندووە.
هەروەها یاسایەکیشیان بۆ ئەم مەبەستە پێشنیار کردووە بەناوی [b][i]"Kill Switch Bill"[/i][/b] بۆ ئەوەی دەسەڵات بدات بە سەرۆک ، کە هەموو ئینتەرنێتی وڵاتەکەی بوەستێنێت لە کاتی مەترسی هێرشی لەم جۆرە.
ئەم یاسایە هەنوکە کاریپێدەکرێت لە چین، بەڵام تا ئێستا بەرهەڵستی زۆرە لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، چونکە بوونی یاسایەکی لەوجۆرە کارداناوەی خراپی لەسەر هەموو جۆرە پەیوەندیەکان دەبێت ، بۆ نمونە ئەگەر تەنیا سیستەمی فڕۆکەوانی بوەستێت بۆ چەند کاژێرێک، گەورەترین کێشەی هاتوچۆ و دواکەوتن و لێکهەڵوەشاندنەوەی بەرنامەی کاری رۆژانە ڕوودەدەن.
وڵاتی چـین لەم بوارەدە زۆر لە پێش هەموو وڵاتانەوەیە بە پێی ئەو دیکۆمێنت و بەڵگانەی پار لە [b]" ویکیلیس"[/b] وە بڵاوبوونەوە، هاککەرە چینییەکان دەستیان گەیشتۆتە سەرچاوەکۆدەکانی بەرنامە جیاوازەکانی مایکرۆسۆفت لەوانە وەشانەکانی ویندۆز و زۆربەی پرۆگرامەکانی تریان ، ئەم هەواڵە لە سەرچاوە فەرمی و تایبەتەکانی چینیشەوە پشتڕاسکراوەتەوە کەوا هاککەرەکان بۆ مەبەسەتی کراککردن بەکاریدەهێنن.
شایانی باسە چین لە ساڵانی ڕابردوودا چەندان ڕەخنەی لێگیرا بە هۆی هاککردنی سیستەمەکانی گــوگڵ و G- mail ی زۆربەی چالاکوانەکانی مافی مرۆڤ.
هەروەها لە ئەوروپادا هاوشێوەی ئەم جەنگە ئەلکترۆنیە ڕووی دا ، دوای ئەوەی ئێستلاند کەوتە بەر ئەم جۆرە هێرشانە لە ساڵی ٢٠٠٧ دا، لەو کاتەی ئێستلاند سەرقاڵی گواستنەوەی سیبموڵیکی سۆڤیەت بوون ، ڕووسیاش بۆ ئەم هێرشانە بە خێرایی تاوانبارکرا.
شایانی ئاماژەپیکردنە ئێستا زۆربەی وڵاتە پێشەکەوتووەکان سەرقاڵی خۆ ئامادەکردنن بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم جەنگ نوێیە، لەوانە وڵاتی نەرویج بنکەیەکی سەربازی دامەزراندووە کە ١١٠٠ سەرباز لەخۆ دەگرێت، هەروەها وڵاتانی بەشداربووی ڕێکخراوی ناتۆ لە مانگی ڕابردوودا پێکهاتن بۆ دروستکردنی یەکەیەکی بەرگری هاوبەش [b](cybersecurity)[/b] بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم جۆرە جەنگە، چونکە جیهان هەمیشە لە بەردەم مەترسی جەنگێکی ئەلکترۆنیدایە.
سەرچاوەکان
[i] The New York Times, Aftenposten, BBC, Wikipedia, The Wall Street Journal[/i]

بۆچوونەکان

هاوڕێیان کەستان Ares Abdulrazzaq Mahmmod دەناسن؟
خەڵکی سلێمانیەو لێرە بەناوی جۆراوجۆرە شت بڵاو دەکاتەوە.

ده‌ست و چاوت خۆش کاک زه‌ندی به‌ڕاستی ماندووبونێکی زۆر به‌ بابه‌ته‌که‌وه‌ دیاره‌ هه‌ر سه‌رکه‌وتووبیت.

زۆر سوپاس کاک هەردی گیان .
کاک ڕەوەند ، هەژمارەیەکمان سڕیوەتەوە، ئەوە بۆیە ناوەکەیم نوسی، کەبزانێ ژمارەی تەلەفۆنکەشی لامە، با بەخۆیدا بچێتەوە، بزانێ کە لەپشت کۆمپیوتەرێکەوە، شتی قۆڕ بڵاوبکەیتەوە، ون نابیت .

کاک زەندی ئەوە ئەو بچمەیە من ١٠ شتیم سڕیوەتەوە لەگەڵ ١٠ هەژماردا.
بە فۆنتی عەلی دەنوسێ میسی یاریزانی باشە و کریستانۆ نازانم شا بە سەپان نازانێت هههههههه
حەتمەن کوڕە لێپرسراوە و بەلەسە بووە.

کاک سیا، با هەر بینوسێت، کەبڵاو نەبێتەوە، خۆی ماندوو ئەبێت.
کابرایەک هەبوو ( وتی خوایە من هەر کەر ئەکڕم و تۆ بیکوژە بزانم کێ زەرەر ئەکات) ، ئەمەش با هەر ئەو بنوسێی و ئێمەش دەیسڕینەوە بزانین کێ زەرەدەکات.
ئەتوانین سکاڵای لەسەر تۆماربکەین، ئەو نازانێ ئایپی چییەو چی زانیاریەکی لە ئایپیەکەوە بەدەست دەکەوێت، لە نوسینگەشەوە نییە لە ماڵانەوەیە، ئیمێڵ ژمارەی تەلەفۆنی هێڵەکەشی هەیە، ئەگەر واز نەهینێت بەیانی تێلیان بۆ دەکەم، هێڵکەی ببڕن.
ئەگەر ئایپی بلۆک بکرایە باشتربوو لە سڕینەوە هەژمار.

ده‌ست خۆش بۆ نوینی بابه‌ته‌که‌ کاکه‌ گیان .
سه‌باره‌ت به‌و براده‌ره‌ به‌راستی کاریکی جوان نیه‌ ده‌توانیت بلۆکی که‌یتو ه‌تر نه‌توانیت بیته‌وه‌ کاکه‌ زه‌ند گیان

بابەتێکی سەرنج ڕاکێش بوو، دەستخۆش کاک زەندی.
پێم وایە ئەو بەربەرەکانییە نوێ نییە و لە شەڕی ساردەوە دەستیان پێکردوە. بەڵکو ڕۆژێ بێت ئێمەیش چاو لە شارەزایی ئەمانە بکەین و cyberKRG دابمەزرێنین.