ئینتەرنێتی چەمەدانی: خۆڕایی و بێ سنوور
ئێمە پێشتر هەواڵێکمان بڵاو کردەوە کە باسی گەڵاڵەیەکی بەربڵاوی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئامریکای دەکرد بۆ ئەوەی جۆرێک لە ئینتەرنێک لە وڵاتە بەڵا لێدراوەکاندا کە کۆمارێکی دیکتاتۆر و سەرڕۆ بەسەر دانیشتووانیدا حاکمن، دەکرد.
گەڵاڵەی ئەم "ئینتەرنێتی چەمەدانی"یە بە بوودجەی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا و لە لایەن گرووپێک لە کارناسەکانی بنکەی لێکۆڵینەوەی "نیو ئامریکەن" بەرەو تەواو بوون دەچێ.
هەر وەک لە سەرەوە باس کرا، ئامانجی ئەم گەڵاڵەیە ئەوەیە کە تۆڕێکی ئینتەرنێتی سەربەخۆ (سێبەر)یە کە بە یارمەتی ئەو دەکرێ لە هەر شوێنێک کە حکومەتە سەرکوتکەرەکان دەسەڵاتیان هەیە بە سووڕانەوە بە دەور هێڵەکانی ئینتەرنێتدا خەڵکی بتوانن بڕۆنە بڕۆنە ژوورەوە.
بەرپرسانی ئەم گەڵاڵەیە دەڵین "ئنتەرنێتی چەمەدانی" کەرەستەیەکە بۆ بەهێز کردنی بارودۆخی دانیشتوانی و رێکخراوە مەدەنیەکان و هەروەها ئەم بەرهەمە دەتوانێ یارمەتییەکی باشە بۆ ئەو ناوچانەی کە بە هیچ جۆرێک ئینتەرنێتیان نیە و یان ئەو شوێنانەی کە لەسەر رێگای بەدێمۆکراسی کردن هەڵکەوتوون.
"ساشا مینراس" بەرپرسی گەڵاڵەی "ئینتەرنێتی چەمەدانی" وەڵامی پرسیارەکانی بەکارهێنەرانی ماڵپەڕی رادیۆ "فردا" ی داوەتەوە کە لەبەر دوور و درێژی من کاتی وەرگێڕانیم نیە. بەڵام ئەوانەی پێیان خۆشە دەتوانن بیخوێننەوە. گەلێک وڵامی بەکەڵک و سەرنجڕاکێشی تێدایە.
زانیاری زیاتر
http://www.iranianuk.com/article.php?id=66632
