تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ئەپڵ بە بەڵگەی ساختە سامسۆنگ تاوانبار دەکات

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2011/08/16

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔7۔ )

 

دوای ئەوەی ماوەیەک لەمەوبەر کۆمپانیای ئەپڵ لە وڵاتی ئوسترالیا توانیتی لەدادگا ، کۆمپانیای سەمسۆنگ تۆمەتباربکات بە کۆپێکردنی رووکار و هەندێک لە کردارەکانی ئایپاد لە تاتەبژمێری گالاکسی تاب ١٠.١ دا، دادگای ئەو وڵاتەش فرۆشی تاتەبژمێری گالاکسی تابی قەدەغەکرد، هەفتەی ڕابردوو ئەپڵ لە دادگایەکی ئەلمانیاش هەمان سیناریۆی دووبارەکردەوە و لەوێش دادگای ناوبراو بڕیاری قەدەغەکردنی ئەم تاتەبژمێرەی سامسۆنگی دەرکرد لەسەرانسەری ئەروپادا، جگە لە هۆڵەندا، بەپێی ئەم بریارە تەنیا ئەو بەرهەمانەی لە فرۆشگاکاندا هەن دەبێ بفرۆشرێن هیچیتر نەهێنن.
هەنوکە بەپێی مالپەڕی [url=http://translate.google.com/translate?hl=en&sl=nl&tl=en&u=http%3A%2F%2Fwebwereld.nl%2Fnieuws%2F107599%2Fapple-levert-onjuist-bewijs-in-zaak-tegen-samsung.html]webwereld.nl[/url] ی هۆڵەندی ، پارێزەرکانی ئەپڵ لەو دیکۆمێنتانەی بۆ دادگایان بردووە، ساختەکارییان کردووە لەو وێنەکاندا تا زیاتر لە ئایپاد ٢ بچێت.
لەوێنەکەدا لە قەبارەدا زۆر لە یەک دەچن، بەڵام لەڕاستیدا samsung Galaxi Tab 10.1 زۆر لەئایپاد بچوکترە ، چونکە ئایپاد ١ ئایپاد ٢ ، پانتایی ٤:٣ بەکاردەبەن، بەڵام سامسنۆگ تاب ١٦:١٠ یە.
[b]شایانی ئاماژەپیکردنە ئەپڵ لەم پێنج خاڵەی خوارەوەدا ،کۆمپانیای سامسۆنگی تۆمەتبارکردووە بە کۆپیکردنی ئایپاد ئەوانەش:-[/b]
[b]١/[/b] چوارگۆشەیی و لە گۆشەکانیدا چەماوەیی.
[b]٢/[/b] تەختیەکی ســادە.
[b]٣/[/b] چوارچێوەیەکی کانزایی لە پێشەوە.
[b]٤/[/b] پیشانەگەیەک کەوا چەقکراوە لەدەوری تەختاییە سادەکە.
[b]٥/[/b] کاتێک داگیرسا، ڕەنگی وێنۆچکەکان (ئایکۆن).

بۆچوونەکان

هههههه، سکاڵایەکی قۆڕە.
ئیتر ئەبێ کۆمپانیاکانی تر تاتەبژمێری بازنەیی و سێگۆشەیی دروستبکەن و ئایکۆنەکانیشی ڕەش و سپی بێت.

ده‌ست خۆش كاك زه‌ندی بۆ ئه‌م بابه‌ته‌.
ئه‌گه‌ر ئاوا بڕوات كۆمپانیاكانی تریش ئه‌كه‌ونه‌ شكات كردن له‌یه‌ك كه‌ بۆچی فڵانه‌ كۆمپانیا كۆمپیوته‌رێكی به‌رهه‌مهێناوه‌ كه‌ به‌كاربه‌ر له‌پێشه‌وه‌ ته‌ماشای ده‌كات و به‌كاری ده‌هێنێت وه‌ك كۆمپیوته‌ره‌كانی ئه‌و.
هههههههههههه.
ده‌بێت ئه‌و كۆمپانیایانه‌ رێگه‌ چاره‌یه‌ك بدۆزنه‌وه‌ كه‌ به‌كاربه‌ر بتوانێت له‌دواوه‌ ته‌ماشای بكات و به‌كاری بهێنێت تا وه‌ك ئه‌وانه‌ی ئه‌و ده‌رنه‌چن ههههههههههههه.

بەڵێ زۆر هەقی خۆیەتی، ئەوە هەفتەی پێشوو لە دیزاینی Macbook Air یش patent دانا. سامسۆنگ گەلاکسی و ڕێک کۆپی ئایفۆنە، ئەمەش هەروەها. دیارە کۆمپانیای تریش هەمان شێوە دروستدەکەن بەڵام ڕێک وەکو ئەو شتێکی ناشرینە. من سامسۆنگ بە یەکێک لە هەرە باشترین تەکنەلۆجییە باشەکان دەزانم، وە زۆر دۆستی سەرچاوەکراوەیە، بەڵام ئەم کۆپیکردنەی گەر بە ملیمەتر نەبن بە ڕووکار نەخش، کارێکی باش نییە.
با دانسقیەک بۆخۆی بدۆزێتەوە و لەو شێوە دیزاین بکات، بڕۆ تەماشای مۆتۆرۆلا، ئەیسوس، لینۆڤۆ ...هتد بکە، هەریەکەی ڕۆڵەیەکی ترن.

بژین

ههههههههه [url=http://kurditgroup.org/u/zanyar-halabjaee]Zanyar Halabjaee[/url]


وەڵا مام زەندی خۆت وتەنی لەمەولا تاتەبژمێری بازنەی و سێگۆشەی ئەبێت دروست بکرێت. و ئەشبێت وەکو کارتۆن نووکی هەبێت لە لاکانیەوە.
بەڕاستی ئەم شکاتەیان زۆر بێ مانا بوو.

ده‌ست خۆش کاک زه‌ندی
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م بڕیاره‌ی دژی Samsung پشتڕاست بکرێته‌وه‌ ئه‌وا گۆڕه‌پانه‌که‌ بۆ Apple به‌بێ ڕکابه‌ر ئه‌مێنێته‌وه‌، چونکه‌ Galaxy Tab 10.1 به‌ یه‌کێک له‌ سه‌رسه‌ختترین ڕکابه‌ره‌کانی I pad داده‌نرێت هه‌رچه‌نده‌ بڕوا ناکه‌م Apple سه‌رکه‌وتوو بێت به‌ یاساغ کردنی فرۆشتنی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ له‌ هه‌موو ئه‌وروپادا به‌ڵام با چاوه‌ڕوان بین بزانین چی ڕوده‌دات.

Court allows Samsung Galaxy Tab to again sell in EU
[url=http://gigaom.com/mobile/court-allows-samsung-galaxy-tab-to-again-sell-in-europe/]http://gigaom.com/mobile/court-allows-samsung-galaxy-tab-to-again-sell-in-europe/[/url]

چاوەڕێی تاتەی مەعینی قەڵەو وە بە هەوا کار بکات , ئایکۆنەکانیشی بە قسەی خۆش بێتە سەر شاشەکە .

ئەو شێوە ڕووکار و دەرکەوتنە، دەستکردی ئەپڵە، ئیتر یەکێک لە ئایپۆد شەفڵەێکەوە بۆ ئایماکێک و بڵندگوێکانیش تەماشا بکات، دەزانیت کە کاری ئەپڵە. ئەمانەی تر ئەوەیان نییە، بە نمونە تەلەفزیۆن، دەستی ...هتد ئەوانەی تر تاوەکو مارکەکەی نەبینیت نازانیت کامە کۆمپانیایە.
لە ئۆتۆمۆبیلیشدا ئەگەر ئارەزوومەندی بیت، ئەوانەی کۆمپانیای خاوەن داهێنان و ڕووکارن، لە دوورەوە بە گڵۆپەکانیشدا دەیناسیتەوە. هەر مرۆڤیش خۆی وایە، لە کۆمپیوتەردا دەستوخەت ناناسرێتەوە، بەڵام شێوەنوسین دیارە.
دەبێت لە هەموو شوێنێک شێوەمۆرک بپارێزرێت، لە ژیانیشدا لە سیاسەت، گۆرانی، موزیک ..هتد ئەوانەی خۆیان کۆپی کردووە بۆ یەکێکی تر هەمیشە لە فەرشێک دەچن بە پشتاوپشت ڕاخرابێت.
جا ئیتر هەرکەس دانسقەیەک بخاتەوە و لەبەریبگرنەوە، ئیتر مانای زەوق نامێنێ.