تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

یادی سی ساڵەی کۆمپیوتەری کەسی

aras

Aras

بڵاوکراوەتەوە

2011/08/12

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔10۔ )

 

لە ڕۆژێکی وەکوو ئەمڕۆدا ١٢/٨/١٩٨١ پێش ٣٠ ساڵ، کۆمپانیای ئای بی ئێم (IBM) یەکەم کۆمپیوتەری کەسیی (PC) خستە بازاڕەوە، بە پشتیوانی نەرمەواڵە مایکرۆسۆفت (Microsoft) و ناوەندی چارەسەری ئینتێڵ (Intel CPU). تایبەتمەندییەکانی یەکەم کۆمپیوتەری کەسی (IBM-PC) برێتی بوون لە:
مۆدێڵ: IBM 5150
RAM: 512 KByte
Hard disk: 10 MByte
Monitor: CGA
سیستەمی کارپێکردن: MS-DOS
نرخەکەی: 10.000 دۆلاری ئەمەریکی
دروست بوونی کۆمپیوتەری کەسی شۆڕشێکی بێ وێنە بوو، کە زۆرکەس و زۆر لە دامەزراوەکانی دونیای ڕاهێنا بێ کۆمپیوتەر نەتوانن چالاکی ڕۆژانەیان بەجێبهێنن، ئەو دەمە هەر زوو کۆمپانیاکان کەوتنە بەربەرەکانی و بەرهەمهێنانی ملیۆنەها دانە لێی. بیل گێتس کە لەو دەمەدا ڕابەری مایکرۆسۆفتی دەکرد، دەڵێ:"هەوڵمان بۆ ئەوەیە کە هەموو کەسێک لە ماڵەکەی خۆیدا کۆمپیوتەرێکی لەسەر مێزەکەی هەبێ و نەرمەواڵە پەرەپێبدەین بۆ هەموو کۆمپیوتەرێک". ئەمڕۆکە ئایفۆنی (iPhone) کۆمپانیای ئەپڵ و داهێنانەکانی گوگڵ گوێی هەموومانی پڕ کردۆتەوە و شۆڕشێکی نوێ بە چێژێکی تر لە جیهانی ئێلیکترۆندا بەرپاکردوە. لەوانەیە پرسی ئەمڕۆ ئەوە بێ کەی دەبمە خاوەنی تاتەپێژمێرێک.
لەوانەیە تۆی خوێنەریش یادەوەری یەکەم کۆمپیوتەرت لە مێشکدا بێ، ساتێ لەبەردەم پەردەیەکی دوو ڕەنگدا چاوەڕێی هێمای دۆست دەکرد، ئیستاش بە چەند چرکەیەک ئامێرەکەی دەستت سیستەمێکی خێرا و ڕەنگین، سەدجار بەتواناتر لەوەی یەکەمجارت، بەناو ڕووداوەکانی جیهاندا بە سەری پەنجەکانت ئەمسەر و ئەوسەری دونیات دەگێڕێت.

گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە چارلی چاپلن بانگهێشتی بازرگانی بۆ ئای بی ئێم دەکات:

[youtube]NPLGvI03Vrk[/youtube]

هەروەها بڕوانە:
[url=http://www.networkworld.com/news/2011/081011-ibm-pc.html]After 30 years, IBM says PC going way of vacuum tube and typewriter [/url]

بۆچوونەکان

سڵاو،
دەستخۆش، بەڵام بیڵ گەیت و مایکرۆسفت فڕیان بەو شتانەوە و یەکەمییەوە نییە. بەڵکو خودی بیڵ گەیت لە سیمنارەکاندا بانگیان دەکردە سەر شانۆ بۆ ئەوەی وەکو هەموو کرێکارەکانی ئەپڵ باسی خولیای خۆیان بکات. و لەبەردەم سەۆکەکەی بیڵ گەیتس ستایشی ئەو پێسکەوتنە بکات.
ئەپڵ دامەزرێنەر و دۆزەرەوەی هەم تەکنەلۆجیەکەیە هەم کۆمپیوتەری کەسیش، مایکرۆسۆفت بەختی هەبوو کە ستیڤ جۆب بۆ ١٠ ساڵ وازی لەئەپڵ هێنا و ئەپڵ نەیتوانی سیستەم و ڕەقەکاڵا بەپێی حەزی ئەو بکەن تا هاتەوە ١٩٩٨ و ئەو بەزمەی کرد کە ئێستا دەیبینین.
مێژووی کۆمپیوتەر هی ئایبی ئێمە زۆر زۆر لەو مێژووە کۆنترە، بەڵام بۆ ناو ماڵیش هەمان شت لەو مێژووە کۆنترە. کەناڵی BBC بەهۆی ZDF ئەوە ڕیپۆرتاژێکی زۆر نایابیان ئامادە کردووە لێرە بیبینە هەموو ئەو شتانەی دەیڵێم بە دەنگ و ڕەنگەوە تێدایە:
http://www.youtube.com/watch?v=cBOhDwfJ6-A

بژین

سڵاو.
کاک سیامەند دەستخۆش، فیلمێکی سەرنج ڕاکێشە بەڕاستی، پیاو دوو شتی وا بکات بە کوردی.
دیارە لێرەدا مەبەستی من تەنها لە یەکەم پی سی بوو کە ئای بی ئێم دروستی کرد، وەلێ ڕووداوەکان لە مێژوودا زۆر قسە هەڵدەگرن کە دەتوانین لە چەند ڕوویەکەوە قسەی لەسەر بکەین، وەکو تۆ باست کرد.
بە بۆچوونی من، زیرەکی بیڵ گەیتس، تەنها لە بازرگانیدا نەبووە، ڕاستە دۆسی کڕی بە پەنجا هەزاردۆلار و پێی بوو بە عفریتی کۆمپیوتەر، بیرۆکەی ماکینتۆشی وەرگرت و ویندۆزی دروست کرد بە ماوس و پەنجەرەوە، بەڵکو لە داڕشتنی بەرنامەدا بلیمەت بوو. بۆ ئەو دەمەی خۆی کەم وێنەبوو. ئەوەش بزانە بەهرەمەند زۆرن، بەڵام وەکو علی وەردەی دەڵێت، تەنها بەهرە ناتکا بە داهێنەر بەڵکو زەمینەی لەبار و دەوروبەریش هۆیەکی گەورەن. بیل باوانی دەوڵەمەند نەبوایە لەوانەیە ئارەزووەکانی شتێکی تر بوونایە. ئەمڕۆ نموونەی کەسی زیرەکمان زۆر زۆرە و تەکنۆلۆژیاش بەبوونی ئەو کەسانە برەوی پێدراوە. زایلۆگ کاتێ پرۆسێسەری دروست کرد بۆ پی سی لەگەڵ ئای بی ئێما نەگەیشتە گرێبەست، ئەگینا ئەمڕۆ دەموچاوێکی ترمان دەبینی لەبری intel, amd.دوێنێ ژنە جوتیارێک لەسەر ڕێی حاجی ئۆمەران بۆ کەناڵێک قسەی دەکرد و دەیوت، خەیار لە ئێرانەوە دێنن و ئەوەی من چنیومە لە عەلوەکە لە دوێنێوە کەوتوە، کەواتە سبەینێ ئەم ژنە پارەی نابێ لە شوێنی خەیارەکە شێلم بچێنێ و بازرگانی عەلوەکەش هەر ڕوو دەکاتەوە ئێران. مایکرۆسۆفت بەختی هەبوو لەو گرێ بەستانەدا، زیرەک بوو لە بازاڕدا، زیرەک بوو لە بەرهەمهێنانی نەرمەواڵەشدا. لەبیرمە ویندۆزی می، پتر لە ٨٠٠٠ هەڵەی هەبوو، کەچی خەڵک هەر دەیکڕی. ئەپڵ بازاڕی مۆسیقا هەڵیستاندەوە، چەند کۆمپانیای تر هەبوون پێش ئەو ئەو کارەیان کرد هیچی نەگەیشتە ئەو ڕادەیەی ئەپڵ لە ساڵونیوێکا بەدەستی هێنا. ئەمە زیرەکی ئەو کەسانە دەردەخا کە لە ئەپڵ بوون.

مێژوو پڕە لەو ڕووداوانە، داهێنەرێکی ئەڵمان هەیە، کاتی خۆی ئابوونەی گۆڤارێکی کردوە لە ئەمەریکا دەرچوە، لە ژمارەیەکیا هەواڵی دروست کردنی جەرەسی ماڵان دەبینێت، کە لە ئەڵمانیا نەبووە، بیرۆکەکە وەردەگرێت و ئەم دەیکا بە جەرەسی ئەلیکترۆنی، لە ماوەیەکی کورتدا جەرەس بۆ چەند وڵاتێکی ئەوروپی دروست دەکا.

بەهرەمەند ئەگەر بە دزی و تەڵەکەبازی بێت، زۆری تریش بەهرەمەندن. بیڵ نە بەهرەمەندە نەزیرەکە بەو شێوەیەی ئیمامی دەفەرمێ: کە زیرەکی سیفەتی حەمیدەیە.
واتا هەرکەس زانی چۆن لەسەر کاری خەڵکی تر و بەسوودوەرگرتن لە بێیاسایی ئەو کاتە بۆ ئەو بوارە، خۆی بکات بە خاوەنی بەرهەم. ئیتر بلیمەتە. بەمەرجێک لەو زانکۆ و ئەو ئاستەشی کە هەزارانی وەکو خۆی هەبووە ئەم بیڵە خاوەنی تەنها یەک ذێڕ نەرمەکاڵا نەبووە.
هەموو ویندۆزیش، ئەوەندە گەورەبوون لەسەرو حکومەت و یاساوەن زۆر جار، ئەگینا وەکو ستیڤ جۆب دەڵێ:
هەر زۆر بەسادەیی، مایکرۆسۆفت کۆمەڵێک زەوقسزن، وە بێ کلتور و بێ مۆرکن.
١٠٠٪ مایکرۆسۆفت ئەوەیە، بەهەرحاڵ من حەزم بەو وتوێژانە نییە، تەنها ویستم ئەوە ڕاست بکەمەوە، لە مێژووی کۆمپیوتەری تاکەکەسی مایکرۆسفت لە کولەکەی تەڕا نەبووە کە هەبوون ئەوانی تر.

بژین

دەستخۆش کاک ئاراس!
بیل گەیتس، بە ١٣ ساڵی دەستکردووە بە پرۆگرام داڕشتن، ئەگەر ئەم بلیمەت نەبێت ئەبێ کێ بلیمەت بێت؟
کاک سیا، لەئەمەریکا یاسا هەیە، کێ دەتوانێ دزی و تەڵەکەبازی بکات، خۆ کوردستانەکەی من و تۆ نییە؟
من دژی مۆنۆپۆڵم، بەڵام مێژوو باکی لەکەس نییە، هەر ئەو گەیتسەی تۆ بە دز لەقەڵەمی دەدەیت ، کەسێکی خێرخوازیشە، گەڕانێک ئەنجام بدە کارە خێرخوازییەکانی دەدۆزیتەوە.

سەرکەتوبن

کاک زەندی، هەرچی پڕۆگرامەرە لەو کاتەوە دەنوسن، بە پێچەوانەوە هەر زۆر درەنگە. تاقەتی ئەو وتویژانەم نییە. بەگشتی لەو پیرەژنە دەچێ کە بە دەڵاڵی کچان کاسبی دەکرد و پارەکەی دەدا بە بەڕە بۆ مزگەوت. سەبارەت بەو بابەتە لە ماڵپەڕی بیبی سی ئەگەر دیڤیدی بفرۆشن ڕیپۆرتاژی جوانی تیایە لە دەمی خۆیانەوە.
سەبارەت بەوەی ئەمریکا یاسا و دەسەڵات و هەمووی جادەکەی پانە.
گەڕانێک بکە و هەندێک بابەت بخوێنەوە و فلیم ببینە، بزانە چەندین ملیۆنێر و چەندین ملیاردێر یەک ملیۆن دزی و بازیان هەیە و زۆرجار کوشتن و لەناوبردنیش کەچی خەریکی دەزگای خێرخوازین. بڕۆ بزانە ئەو گەلە ئەوروپایەی دیگۆڵ و فرانس میترانیان کردووە بە مێژوو، خۆیان چکارە بوون و چییان دەکرد. بزانە ئەوانەی خەڵاتی نۆبڵیان هەیە چەندیان یاریزان و یاریکەری ئۆڵۆمپی خستۆتە پاسەوە و بە بۆمبا تەقاندویتیەوە و سەریبڕیوون.
بەهەرحاڵ من مێژووکەم ڕاستکردۆتەوە لەسەر ڕۆشنایی ئەو بابەتەی کاک ئاراس و کات و شوێن و جێگا. نەک وتوێژی لاوەکی یان ڕەخنە لە بابەتی کاک ئاراس کە هەمیشە بە جۆرایەتی بەرزەوە دەینوسێ.
هەرکەس کێی پێ خوایە! گەورەیە! بلیمەتە! تایبەتمەندی خۆیەتی و سەربەستە.
بژین

سڵاو
بیل گەیت کێیە؟؟ برای بیل گەیتسە؟

بەڕێز شاد، بە ناوێکەوە بنوسە، سەرمان لێمەشێوێنە!
// ئەو ئێسەی لە کۆتاییەوە بۆ زۆر بکە، لەگەڵ حەوتێک بۆ سەر ل تا ببێت بێڵ. هەرچەندە ناو لە زماندا بنەڕەتی نییە. بەڵام با وابێت.
بژین

کاک سیا خۆشم سەرم لێتێکچوە، ئەگەر دەتوانن هەژمارەکەی کەم کەبەناوی شادەوەیە بیسڕنەوە.

کاک سیا خۆشم سەرم لێتێکچوە، ئەگەر دەتوانن هەژمارەکەی کەم کەبەناوی شادەوەیە بیسڕنەوە.

@ Dima , نەخێر ئامۆزایەتی :) .