Spam King دەستگیرکرا !!!
Sanford Wallace ی تەمەن ٤٣ ساڵ و دانیشتووی Las Vegas کە ناسراوە بە (Spam King) پاشای پۆستی نەخوازراو بەر لە چەند ڕۆژێک لە لایەن FBI ویلایەتی California وە دەستگیرکرا.
ناوبراو تاوانبار کراوە بەوەی کە هەستاوە بە ناردنی ٢٧ ملیۆن پۆستی نەخوازراو بۆ سەر وێبراژەکاری فەیسبووک تێکدانی ٥٠٠ هەزار ههژماری بهکارهێنهرانی ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتیە لە نێوان ٢٠٠٨ بۆ ٢٠٠٩ دا.هەر لەو ساڵەدا فەیسبووک سکاڵانامەیەکی لە دژی Wall تۆمارکرد بە بەکار نەهێنانی ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتیەو پێدانی ٧١١ ملیۆن دۆلاربە فەیسبووک وەک قەرەبوویەک بۆ ئەو زیانانەی کە لێیان کەوتووە.هەروەها لە ساڵی ٢٠٠٨ بەهەمان شێوە تاوانبار کرا بە ناردنی پۆستی بێکەڵک junk mail بۆ سەر تۆڕی کۆمەڵایەتی Myspace.
داواکاری گشتی رایگەیاند کە wallace هەستاوە بە دروست کردنی پرۆگرامێک بۆ تێکدان و کون کردنی پاڵێوەری پۆستی نەخوازراوی فەیسبووک بە ناردنی ئەم پۆستانە بۆ سەر دیوارەکانی فەیسبووک وای لە بەکارهێنەران کردوە کە وابزانن ئەم پۆستانە لە لایەن هاوڕێکانیانەوە نێردراون بەڵام لە ڕاستیدا بە کرتە کردن لەسەریان زانیارییەکانی بەکارهێنەر لەلایەن wall وە دروێنە کراون بەو شێوەیە.سەرنجی بەکارهێنەرانی ڕاکێشاوە بۆ خۆ بە دەستەوەدانی زانیارییەکانیان. چاودێران پێیان وایە کە زیندانی کردنی wall لە ١٠ ساڵ کەمتر نیە.
تێبینی ئەم وێنەیەی سەرەوە وێنەی خۆیەتی کە لە ساڵی ١٩٩٧ گیراوە.

بۆچوونەکان
دهست خۆش بهلام چۆن ئهو ههمووه ملیۆن ئیمێلهی ناردووه، دروستی کردووه یان به مللیۆ ناردووتی ئهمه چۆن؟
دەستخۆش کاک هەردی!
٧٧١ ملیۆن دۆلار سزا ، بیانکوشتایە باشتر بوو، ئەوە بەکێ دەدرێ؟
کاک محەمەد ، سپام پرۆگرام و کۆمپیتەر ئەینێرێت، زۆر جار ئاگادار نەبیت، ئەتوانن کۆمپیوتەرەکەی تۆش کۆنترۆڵبکەن و بە هەزارن سپام بنێرێت بۆ خەڵکی تر بێ ئەوەی خۆشت بزانیت.