گوگڵ پڵەس پێوانەیەکی نوێی تۆمارکرد
تۆڕی کۆمەڵایەتی +Google ڕێژەی بەکارهێنەرانی گەیشتە ٢٥ ملێۆن ، ئەمەش پێوانەیەکی نوێییە تا ئێستا هیچ تۆرێکی کۆمەڵایەتی نەیتوانیوە ئەو ڕێژەیە بەدەستبهێنێت بەو ماوە کەمەی تەمەنی.
گوگڵ پلەس لە کۆتایی مانگی ٦ دا وەکو تاقیگاری بڵاوکرایەو تا رۆژی ٢٤/٧ رێژەی بەکارهێنەرانی گەیشتە ٢٥ ملیۆن بەکارهێنەر.
کۆمپانیای [b] [url=http://www.comscore.com/]Comscore[/url] [/b]کاریان شیکردنەوەی هاتوچۆی ئینتەرنێتە بەراووردی نێوان تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانیان کردووە، فەیسبووک سێ ساڵی خایاندووە تا ڕێژەی بەکارهێنەرانی گەیشتۆتە ٢٥ ملیۆن ، وە توویتەر ٣٠ مانگی خایاندووە وە MySpace لەم دواییانەدا ڕێژەیەکی بەرچاوی لە بەکارهێنەرانی لەدەستدا نزیکەی دوو ساڵی خایاندووە، بەڵام گوگڵ پلەس بە نزیکەی مانگێک ئەم ڕێژەیەی بەدەستهێناوە.
هەرچەند بوونی فەیسبووک و تۆڕە کۆمەڵایتییەکانی تریش ڕۆڵی خۆی هەبووە لەم پەرەسندنەی گوگڵ، بەڵام ئەم ڕیژەیە کەم نییە بۆ مانگێک لەگەل ئەوەشدا تا ئێستا بە داواکردن لەلایەن هاوڕێیەکتەوە نەبێ نەتوانراوە هەژماربکەیتەوە، بێگومان ئەم بەربەستەش نەبوایە رێژەکە زۆر لەوە زیاتر دەبوو.
بەپێی [url=http://linkpuls.idg.no/go/e/page_col-AC_news/http://www.computerworld.dk/art/118307/google-er-verdens-hurtigst-voksende-webside?a=block&i=205&pos=3]Computer World [/url]ی دانیمارکی کمە ئەوانیش لە " ڕۆیتەرز" زانیاریان وەرگرتووە لە هەر ڕۆژیکدا گوگڵ پلەس، پێشوازی لە یەک ملیۆن بەکارهێنەر دەکات.
شایانی باسە هەرچەندە گوگڵ خۆشحاڵە بەم پەرەسەندنە، بەڵام جارێ زووە کە +Google بتوانێت زۆرترین بەکارهێنەر بۆخۆی ڕابکێشێت و گەورەترین ڕێژەی ئەم بازاڕە بۆ خۆی دابینبکات.
[b]ئایە پێشبینی ئەکەیت گوگڵ پلەس ببێتە ڕکابەرێکی سەرسەختی فەیسبووک؟ [/b]

بۆچوونەکان
بێگوومان گووگڵ پڵهس دهبێته هۆی لاواز بوونی فهیسبووک چونکه کاری گووگڵ پلان بۆ داڕێژراوه،
دهستخۆش،
بيكومان كوكل بلةس دةبيتة هؤى لاواز كردنى فةيس بووك
دةستان خؤش بيت بؤ ئةم بابةتة
بێگومان گەر تۆش لەمەودوا دەستبکەی بە [b]نووسین بە کوردی[/b]!
http://chawg.org/wiki/Chawg_Keyboard_Layouts
هاورييان منيش كيشه ى
داواکردن لەلایەن هاوڕێیەکتەوە نەبێ نەتوانراوە هەژماربکەیتەوە،
ئه مه ش ئيميل blindfaris@gmail.com هيوادارم يارمه تيم بده ن سوباس