ویندۆز٨ لەهەموو یەکەکاندا کاردەکات
پرۆژەی داڕشتنی ویندۆز ٨ «Windows 8» لە هاوینی ٢٠٠٩ دا و پێش وەشانی ویندۆز٧ دەستیپێکرد و پێناچێت تا مانگی نیسانی ٢٠١٢ بێتە وەشاندن.
بە وتەی پسپۆڕی مایکرۆسۆفت "Mary-Jo Foly" وەشانی تاقیگاری ویندۆز٨ لە کۆنفرانسی پێشخەرانی Build لە ناوەڕاستی مانگی ئەیلول دا نمایشدەکرێت.
بەپێی ئەم [url=http://www.microsoft.com/presspass/features/2011/jun11/06-01corporatenews.aspx]کۆنگرەڕۆژنامەگەرییەی[/url] مایکرۆسۆفت ، ویندۆز ٨ پشتگیری هەموو ئامێرەکان دەکات، هەر لە ٨ ئینجەوە تا گەورەترین ئامێرەکانی کۆمپیوتەر بە تەختەمێزەکانیشەوە.
مایکرۆسۆفت تا ئەمڕۆ زۆر قرچۆک بوو لە بڵاوکردنەوەی زانیاری دەربارەی ئەم وەشانەی ویندۆز،تەنیا چەند زانیاریەکی کەمی بڵاوکردبۆوە وەکو پشتگیریSystem - on- chip ەو چارەسەرکەری[url=http://en.wikipedia.org/wiki/System-on-a-chip] ARM[/url] ە (Advanced RISC Machine)، بەڵام هەنوکە هەندێک زانیاری نێوانەڕووی بەکاربەر (user interface) ی بڵاوکردۆتەوە لەوانە، ئەم سیستەمە پشتگیری ساوپەردە(تەچ) دەکات وە هەروەها ئەتوانرێت وەکو کۆمپیوتەری ئاسایی ، مشک و تەختەکلیل بەکاربهێنرێت.
پەڕەی دەستپێکی وەکو ئەم وێنەیەی خوارەوەیە.
[img]http://img.gfx.no/953/953087/win8_prev1_04.jpg[/img]
ئەو تولئامرازەی Start ی لەسەرە گۆڕاوە بۆ تۆڕیکی خانەخانەیی لە نەرمەواڵەکان و بەکارهێنەر خۆی دەتوانێت ڕێکیانبخات وە نوێکردنەوەی ویندۆز لە کاتی خۆیدا لەوێدا پەیدادەبێت.
هەریەک لە پرۆگرامەکان لەسەر ڕوومێزەکە بە شێوەیەکی جیاواز لە ئایکۆن دەردەکەون و مایکرۆسۆفت ناوی ناوە "Flis" ، ئەم فلیسانە جێگەی وینۆچکە (ئایکۆن) دەگرێتەوە، لەبەرئەوەی گەورەترەو زانیاری زیاتریش لەخۆ دەگرێت، هەروەها لە کاتی چوونەژوورەوەی ویندۆز پەنجەرەیکی (فلیس) مان بۆ دەکرێتەوە.
بەپێی ئەم گرتەڤیدیۆیەی خوارەوە کە " Jensen Harris" بەڕێوەبەری تیمی Microsoft Windows User Experience مانگی شەش بڵاویکردەوە، ویندۆز ٨ پشتگیری تەختەکیلی گریمانەیی ساوپەردەیی ( Touchscreen Virtual Keyboard) دەکات.
[youtube]p92QfWOw88I[/youtube]
ئەگەر خوازیاری بینینی ئەم گۆڕانکاریانەی ناتەوێ چاورێبکەیت تا وەشاندنی ئەوائەتوانیت پرۆگرامی Windows 8 [url=http://www.downloadcrew.com/article/23602-windows_8_ux_pack]UX Pack 2.0 [/url]ە دابگریت کە پرۆگرامێکی خۆڕاییە، هەڵدەسێت بە نمایشکردنی ویندۆز٨ ، بەڵام ئەم پرۆگرامە تەنیا بەکارهێنەرانی ویندۆز٧ ئەتوانن تاقیبکەنەوە.
گۆڕانکاریەکی بەرچاویش لە Task Manager کراوە، لێرەدا بەکارهێنەر دەتوانێت چارەسەرکەرێک (پرۆسێسەر) وەگەڕبخات و بەئاسانی لێی تێبگات ، هەروەها چارەسەرکەرەکان جیاکراونەتەوە ئەوانەی ویندۆز لەگەل پرۆگرامەکانیتردا و تێکستەکان بەشێوەیەکی گەورەتر دەردەکەون ، بەڵام بەکارهێنەری ئەتوانێت وەکو Task Manager ئاسایی لێبکاتەوە.
پرۆگرامەکانی ویندۆز٨ لەسەر بنچینەی HTML 5, JavaScript و CSS داڕێژراون بۆ ئەوەی ئاسانتر بە وێبگەکانەوە گرێبدرێن و هەروەها مایکرۆسۆفت بەڵینی داوە باشتر پەیوەندی نێوان پرۆگرامەکان و گواستنەوەی داتائەنجامبدرێت و هەموو ئەوپرۆگرامانەی کە لەویندۆز٧ دا کاردەکەن ئەبێ بێکێشە لەویندۆز٨ دا کاربکەن بە پێچەوانەی ئەو کیشانەی لەڤیستادا ڕووبەڕوومان بوونەوە.
دواکاری پێوسیت بۆ سیستەم بەهەمان شیوەی ویندزۆ٧ دەبێت و بگرە کەمتریش بیرگەی پێوسیت دەبێت بەو واتایەی کە کۆپیوتەرە کۆنەکانیش بتوانن بەکاریبهێنن.
بەپێی مایکرۆسۆفت، ویندۆز٨ ئەبێت زۆر زیرەک بێت «intelligent» لە خۆگونجاندنی لەگەڵ ڕەقەواڵەی ئامێرەکان و ناسینەوەیان.
هەروەها گۆڕانکاری لە سیستەمی پیشاندانی Explorer دا کراوە تولئامرازی «ribbon» لەخۆگرتووە وەکو ئۆفیسی نوێ دەردەکەوێت.
لە رووی پاراستنیشەوە گۆڕانکاری کراوە لەوانە فلتەری «SmartScreen» وەکو لە IE 9 دا ئاگاداری بەکارهێنەردەکاتەوە لەو ماڵپەڕانەی کە مەترسیدارن، ئەم کردارە هەلدەسێت بە ئاگادارکردنەوەی بەکارهێنەر لەکاتی سەردانی ئەو مالپەڕانەی ڤایرۆس و کۆدی تێكشکینەریان تێدایە.
ئەم کردارە لە IE8 دا دروستکرا دوای ئەوە پێشخرا بۆ IE9 ، هەنوکە دەیانەوێت لەوێندۆزدا٨ بیچەسپێنن، ئەمەش بۆ ئەوەیە کە سیستەمەکە پێویستی بە ئەنتی ڤایرۆس نەبێت بۆ پاراستنی.
ئەم کردارانە تا ئێستا لە پێشخستندان و بۆی هەیە گۆڕانکاریان تێدابکرێت تاکو لە ناوەڕاستی مانگی ئەیلول یەکەم وەشانی تاقیگاری دەوەشینرێت.
[b](سەرچاوەکان : Zdnet, Supersite for Windows (1), Supersite for Windows (2), Supersite for Windows (3), Wikipedia)[/b]

بۆچوونەکان
دەستخۆش،
هەرچەندە قسە زۆر هەڵدەگرێ کە وانییە، بەڵام باوابێت و ٢٠١٥ لەم سەکۆیە گەر نەمردین سڵاوێک لە ویندۆز دەکەین لە کوێیە. پێش ٨ ساڵ لەم مەکۆیە هەمانم نوسیوە :)
بژین
دهست خۆش
دەستخۆش، منیش پێم وابێ هەتاکوو سیستەمی خۆڕایی هەبێ کەس ویندۆز و ماک ئو ئس ناکڕی. بەڵام بە شەرێک وەک ئەوان باش بن. بەو جۆرە سامناک و خێرایە کە تنکۆلۆژیا لە بەرەوپێشچووندایە، زۆر زەحمەتە بزانین چەندە ملهوڕ و مشتەری هەڵلووشی دیکە دێنە ئەو گۆڕپانەوە و کامیان بە تەواوی دەچنە دەرەوە.