تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

Apple هەموو پێشبینییەکان ڕەت ئەدات و شێرەکەش ئەمڕۆ دێت!

Sia

Sia

بڵاوکراوەتەوە

2011/07/20

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔18۔ )

 

وەکو چاوەڕوان نەدەکرا، کۆمپانیای [url=apple.com]Apple[/url] لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵدا هەموو پێشبینییەکانی بۆ قازانج ڕەت داوەتەوە. بەو پێیەی کە ژمارەیەکی زۆری iphone & ipad فرۆشتووە و بڕی قازانج گەشتۆتە ٪١٢٥ بۆ ٧،٣١ ملیار دۆلاری ئەمریکی. بە بەراورد لەگەڵ ساڵی پێشووتر بڕی قازانج ٣،٢٥ ملیار دۆلاری ئەمریکی بووە. ئەمەش بۆخۆی گەواهی دروستبوونی جەمسەرەکەی دەدەن لەمڕۆدا. لەولاشەوە ستیڤ جۆب دەبێژێ:
[b]زۆر خۆشحاڵین بەقازانجی لەو ئەندازەیە کە بۆیەکەمین جارە ڕووبدات.وە ئیتر کاتی ئەوە هاتووە بۆ پایز [url=http://www.apple.com/ios/ios5/]iOS 5[/url] و [url=http://www.apple.com/icloud/]iCloud[/url] بەتەواوی بوەشێنین.[/b]
هەروەها بڕیاڕە ئەمڕۆ ٢٠ تەموزی ١١ وەشاندنی نوێی سیستەمی ماک [url=http://www.apple.com/macosx/]OS X 10.7 Lion[/url] کە کۆدناوی شێری هەیە لە app store ئامادەبێت بۆ داگرتن بەنرخێکی زۆر داشکاو کە ٢٩ دۆلارە. ئەوەی شایەنی باسە ئیتر سیستەمی ماک لە سەر DVD و هیچ هەڵگرەوەیەکی تر نافرۆشرێت و تەنها لەو ڕێگایەوە دادەگیرێت و پێویست ناکات بۆ هەر کۆمپیوتەرێکی ماک پارەیەک بدەیتەوە بەڵکو یەکجارە بۆ هەر هەژمارێک و ئازادی لە دامەزراندنی لە چەندان ئامێریان.

بۆچوونەکان

پڕ بە دڵ پێم ناخۆشە .:(

بژین،

جا چی قازانج نەکردووە ئەو هەموو پارەیە .... زۆر زۆرە لە چاو سالی پار.

دەستخۆش، پێم وایە ئەم ئەنجامە شتێکی چاوەڕوانکراوبوو ، چونکە ئێستاش هەزاران کەس خۆیان ناونوسکردووە بۆ کڕینی ئایپاد٢ ، بەڵام لە کاتێکی کەمدا بازاڕەکان بەتاڵبوون، ئەمەش دەستکەوتێکی گەورەیە لە کاتێکدا لە لێواری ئەزمەیەکی ئابووری نوێین.

دەقکراو :
"" ئەوەی شایەنی باسە ئیتر سیستەمی ماک لە سەر DVD و هیچ هەڵگرەوەیەکی تر نافرۆشرێت و تەنها لەو ڕێگایەوە دادەگیرێت و پێویست ناکات بۆ هەر کۆمپیوتەرێکی ماک پارەیەک بدەیتەوە بەڵکو یەکجارە بۆ هەر هەژمارێک و ئازادی لە دامەزراندنی لە چەندان ئامێریان.""

[color=#333333]مامە سیا مەبەست لەم دێرە ئەوەیە [/color]
[color=#333333]دەتوانرێت لەسەر هەموو PC یەک بەئاسانى دابمەزرێت !!!![/color]
[color=#333333]یانى لەمەو دوا وەک سیستەمیش بێجگە لە کرینى بەرهەمەکانى ماک دەتوانرێت سیستەمەکە بەکار بهێنى ~~~[/color]
[color=#333333]سوپاس بۆ هەوالەکە [/color]

@زەندی، پێشبینییەکان و هەموو شتی تێپەڕاندووە، ئەمڕۆ گۆڤاری ئایتی دەربارەی ماک نوسیویەتی:
هیچ شتێک ناتوانێت ئەپڵ بوەستێنێت.
@ زانا، نەخێر واتا ئیتر سیستەمی ماک بۆ سوتاندن و سەر dvd نەما، دەبێت لە app store دایبگریت و دابمەزرێت بەتەنها. تەنها بۆ سەر ئامێری ماک کە نوسیومە.
ئەگەر حەزت بە ماکە لەسەر کۆمپیوتەری ئاسایی؟
ئەوە لە نێتدا سەدان ڕاهێنان هەیە.

بژین

شتێکی سەر سووڕهێنەرە ! . بەڵام ئەوەی کە جیگای گومانە لەلای هەموان ئەوەیە کە ئایا ئایفۆنی نوێ هەتاوەکو ئێستا هیچ دەنگۆیەکی نیە لەنێو ڕاگەیاندنەکانی جیهاندا. زۆر هەواڵم دیوە کە ئەڵێت لەگەڵ دەرچوونی IOS 5 دا بەرهەمی دەهێنن بەڵام هیچ بەڵگەیەک نیە بۆ ئەو قسەیە. پێتان وایە کە ئایفۆنی نوێ لە چارەکەی سێێەمئ ئەمساڵ دروست بکرێت ؟

Kosar9@ بڕیاربوو لە چارەکی سێەمی ئەمساڵدا واتە مانگی ٩ ، بەڵام بۆی هەیە ئەپڵ دوای بخات، لەکاتیکدا، خواستێکی یەکجار و زۆر هەیە بۆ ئایفۆن ٤ ئایپاد ٢، ئیتر لەجیگەی ئایفۆ نی نوێ بۆ سەدان هەزاری تر لە کۆنەکان دروست نەکات نەفرۆشێت. من وای بۆ ئەچم ئەگەر دوای بخات ئەوە هۆکارەکەبێت، بەڵام با بوەستین و چاوەڕێبکەین.

سەرکەوتوبن

ئەوەی شایەنی باسە ئیتر سیستەمی ماک لە سەر DVD و هیچ هەڵگرەوەیەکی تر نافرۆشرێت و تەنها لەو ڕێگایەوە دادەگیرێت...

بروا ناکه‌م وابێت کاک سیا
وابزانم usb stick هه‌ڵگره‌وه‌یه‌.جگه‌ له‌ Mac App Store ڕێگه‌ی تر ئه‌بێت بۆ download کردن
ئه‌پڵ بیری له‌وه‌ کردۆته‌وه‌و هه‌رگیز نایه‌وێت ئه‌وکڕیارانه‌ له‌ ده‌ست بدات که‌ هێڵی ئینته‌رنێتیان نیه‌ یان . ئه‌تواننرێت Mac OS X 10.7 Lion له‌ ڕێگه‌ی usb وه‌ داگیرێت که‌ بڕیاره‌ کۆتایی مانگی 11/08 بکه‌وێته‌ بازاڕه‌وه‌.هه‌رچه‌نده‌ جیاوازی له‌ نرخدا هه‌یه‌.
USB stick $69
ده‌ستان خۆش.

[url=http://gigaom.com/apple/mac-os-x-lion-available-on-a-usb-stick-in-august/]http://gigaom.com/apple/mac-os-x-lion-available-on-a-usb-stick-in-august/[/url]

ئەپڵ لە کۆنفراسەکە باسی دەکات و ماڵپەڕی فەرمی خۆیان هەیە بۆ هەر گۆڕانکارییەک و فۆرماتی سەر پەپکە ڕەقی usb هەمان شتە لەسەر دیڤیدیش.
بۆیە تا هەنووکە هیچ ڕاستی لەو بەستەرە نییە.
بژین

بۆ من هیچ جیاوازیه‌ک ناکا، چونکه‌ من Mac به‌کار ناهێنم، کاتی خۆی ساڵی 2007 هه‌مبوو، به‌ڵام هه‌رچه‌ند ویستم به‌کوردی پێی بنوسم هیچ فۆنتی کوردیم نه‌دۆزیه‌وه‌ و زۆر جاریش بۆKurditgroup نوسیم ئه‌گه‌ر Unikurd هه‌بی بۆ Mac به‌ڵام هیچ وڵام نه‌بوو، منیش دیسان گه‌رامه‌وه‌ سه‌ر Windows. سه‌رکه‌وتوبن

بۆ کوردی تەختکەلیلەکەی لێرەیە لەبەشی داگرتن بەهەردوو شێوەی ئارامی و لاتینیش. بۆ خوێندنەوەش هیچ کێشەی نییە.

[url=http://www.appleinsider.com/articles/11/07/20/mac_os_x_lion_will_be_available_on_usb_thumb_drive_for_69_in_august.html]http://www.appleinsider.com/articles/11/07/20/mac_os_x_lion_will_be_available_on_usb_thumb_drive_for_69_in_august.html[/url]
هیچ هه‌واڵێک به‌ بێ هۆ بڵاو ناکرێته‌وه‌.

apple insider هه‌واڵ و زانیاری ده‌رباره‌ی apple

ماندوو نەبی و دەستەکانت خۆش بێ، ئەم شێرە هەر نەهات بزانین چی دەکا. بەڵام کاک سیا لەوە دەچێ ئەوانەی کە وەک ئێمە سیستەمی ١٠.٤.٦ یان بەرەوەخوارتر هەیە نەتوانن تەنانت ئاپگریتیشی بکەن بۆ شێرەکە و هەر لە پڵنگ و پشیلە کێویدا دەبمێننەوە؟
ئەوەش کە راستەخۆ لە سێرڤێرەکەیانەوە ئاپدایت دەکرێ فێڵێکی زۆر باشە بۆ پاک و خاوێنی سیستەم، بێجگە لەوەی کە نەتوانرێ کوپی بکرێ.
سەرکەوتوو بی

هیچ بنەمای نییە. کەی سەرچاوەی فەرمی و خەڵکی فەرمی باسی کرد ئەوجا بەستەری بۆ بکە. لە ئەنتەرنێت ملیۆنەها شتی وا بێ بنەماو و هەڵبزڕکاو دەنوسرێت. خۆشی نوکتەیە، گوایە هێڵی نێت خاوە خەڵک ناتوانێت ٤ گێگا لە app store دابگرێت، دایدەنێن بۆ داگرتن هیچ نەبێت ٧ گێگایە. یان با چواریش بێت و کە .img بۆ سەر دیڤیدیش دەبێت.
بەهەرحاڵ شتەکە هەرقسەیە و هەژمار ناکرێت.
کاک حامید، سیستەمی ١٠.٤.٦ لە هیج شوێنێک هەژماری بۆ ناکرێت، ڕۆڵەی intel نەبێت بۆ ئەم سیستەم و جۆرە کێڕنەڵە ناشێت. من ئەمشەو دامگرت و خەریکی تەماشاکردنیم.

[url=http://www.apple.com/pr/library/2011/07/20Mac-OS-X-Lion-Available-Today-From-the-Mac-App-Store.html]August, Lion will be made available on a USB thumb drive through the Apple Store® ([color=#0088cc]www.apple.com[/color]) for $69 (US).[/url]
لە سەر USB ش دەیفرۆشن، بەڵام بە دوو قـــــــــــات ٦٩ دۆلار.

هەروەکو وتم سەرچاوەی فەرمی، ئەوەش دروستە ئێستا. بەڵام بۆخۆی نوکتەیە، قوتابخانە و کۆمپانیا و خەڵکێک بتوانێت ماک بکڕێت یانی چی نەتوانێت لە ئەپ ستۆر دایبگرێت بە ٢٩ دۆلار و بیکاتە سەر usb thumb و بۆ هەموو کۆمپیوتەرەکان؟
خۆ لە کۆمپانیاش بێت فەرمانبەر یان خوێندکاران هەموویان ڕاژەخوازن لەسەر ڕاژەکە ئەویش یەکجارە. لە سەرو ئەمەش ئامۆژگاریم بۆ ئەو خەڵکە کە ئەو پارەیە نەدەن بەهیچ جۆرێک. ئەم هەنگاوانە بکەن:
١. لە app store دایگرن یەکجار (بەڵام داینەمەزرێنن بۆ ئێستا). بە ٢٩ دۆلار.
٢. قەبارەکەی ٤ گێگابایت بیخەنە سەر DVD ییەک یان USB یان هەڵگرەوەیەکی ناوەکی یان دەرەکی(بە لەبەرگرتنەوە) لە نێو بوخچەی /Applications
٣. چەندین ئامێری MAC یان هەیە کە بۆ سیستەمی شیاوە (واتا macbook, pro, macmini, imac) بەمەرجێک ڕۆڵەی intel بێت دەتواننی بە کرتەیەک دایبمەزرێنن.
بژین

خاڵە میرشاد ، وەکو خۆت فەرمووتە کە نوسەری، کەواتە یا بە کوردی ئارامی یا بە لاتینیەکی ڕاستی بنوسە، بۆ ئەوەی تێبگەین لە بۆچوونەکەت.