تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

هێرکوڵیس پاڵەوان بۆ ئایفۆن دێتە مەیدان

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2011/07/08

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔10۔ )

 

[b] سامسۆنگ ڕکابەری ئایفۆنی نوێی بەرهەم هێنا.[/b]
هەرچەندە تا ئێستا هەندێک لە وڵاتان (Galaxy S2) یان بەدەست نەگەیشتتوە، سامسۆنگ مۆبایلێکی نوێی بەرهەمهێنا بۆ ڕکابەری ئایفۆنی ئاییندەی کۆمپانیای ئەپڵ.
ئەم مۆبایلە نوێیە نازناوی Hercules پاڵــەوانی یۆنانییان لێناوە بەپێی androidauthority.com.
زۆربەمان ئاگاداری میدیاکانین کە وا ئایفۆنی داهاتوو کە تا ئێستا ناوەکەی نەزانراوە مانگی سپتێمبەر دەنێردرێتە بازاڕەوە، بەڵام ئەم پاڵــەوانەی سامسۆنگ پێش ئایفۆن دەکەوێتە بازاڕەوە و بریارە مانگی ئابی داهاتوو بنێردرێتە بازاڕەوە بەم تایبەتمەندیانەی خــوارەوە.

تایبەتمەندەییەکان :-

4.5 inch Super AMOLED display with a 480 x 800 resolution
1GB internal RAM, 16GB internal ROM storage and external microSD storage up to 32GB
Qualcomm 1.2GHZ dual core APQ8060
8 Megapixel camera, led flasher, 1080p full hd video recording
front facing camera for video calling
HSDPA (42Mbps) and HSUPA (5.76Mbps)
AWS Plus 850 / 1900MHz (for use on AT&T’s 4G network)
NFC support
Android 2.3 Gingerbread
5.16 x 2.76 x 0.37 inches in size

[youtube]aac62vsR9m4[/youtube]

بۆچوونەکان

ئەی بۆ خۆمان بە چەنە ؟

دەستخۆش و هەر بژیت.
رەنگە پێوەندی بە هەواڵەکەوە نەبێ بەڵام بۆ زانیاری کوردان خراپ نیە. بە ناوی هێرکولێس کەوتمە بیر ئەوە کە هەیکەڵێکی چەند هەزار ساڵەی "هێرکوڵێس" لە بێستوون لە پارێزگای کرماشاندا هەیە کە بە قەدپاڵی کێوەکەوە هەڵکنراوە!

تایبەتمەندیەکانی زۆری وەک Galaxsy S ii وایە

دەستت خۆشبێت

دەست خۆش ،

زۆر جوانە هەمان شێوەی S ii هەیە ، بەلام نرخەکەیی دەبێ چەند بێت، ئەوە گالاکسی س ئای ئای ، بە ٦٤٠ دۆلارە لە هەولێر بەلام لەوانەیە ئەمەیان نرخی بەرزتربێت.

جارێ نرخی ئاشکرا نییە و لە وڵاتیکەوە بۆ وڵاتێکیتر دەگۆرێت.

ناوی گالاکسی ئای ئای نییە، ئەوە دووی ڕۆمانییە II.

هه‌واڵه‌که‌ له‌جێی خۆیدایه‌، من پێم وایه‌ ڕکابەری ئایفۆن ئه‌گه‌ر مه‌حاڵ نه‌بێت کارێکی وا ئاسان نیه‌، هۆی سه‌ره‌کیش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و هه‌موو ئه‌په‌ی ئایفۆن هه‌یه‌تی.

ئەندرۆید مارکێت هیچ نەبێت وەکو ئەوەی ئەپڵی هەیە و زۆربەی زۆری ئەپەکان لای ئەم بەخۆڕاییە و لای ئەپڵ بە پارەیە. هۆکارەکەش ئابوونەی ئەپڵە بۆ پەخشکردن.

0

ئەندرۆید سیستەمە، ئایفۆن ئامێرە. گەر ویستت ڕستەکەت لە ڕووی ڕێزمانی و ماناوە دروست بێت! بیکە بە:
نا نا شێخی ئەندرۆید ناگات به‌ ئای ئۆس.

هەرکامیان بێت، من بەلامەوە ئەوەندە جێگای خەمخواردن نییە.
ئەپڵ جۆرایەتییەکی باشە هەروەک بلاکبێری و سۆنی و ئێچ تی سیش. لە نێوانیاندا چێژی تاکەکەسی بڕیار دەدات.

هەربژی