تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

گوگڵ لاپتۆپی خستە بازاڕەوە

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2011/06/19

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔4۔ )

 

دووساڵ لەمەوبەر گوگڵ هەواڵی دەستبەکاربوونی بۆ دروستکردنی سیستەمی کارپێکردن بڵاوکردەوە، بڕیاربوو " Chrome OS" لە ٢٠١٠ دا تەواو بێت، بەڵام کارەکان زیاتری خایاند لەو کاتەی پلانی بۆ داڕێژرابوو، بەڵام هەنوکە "Chromebook" بۆ یەکەم جار دەتوانرێت لە وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا و بەریتانیا و ئەڵمانیا و ئیتالیا و ئیسپانیا و هۆڵەندا کڕینی تۆماربکرێت، گوگڵ بەڵینی داوە لە ئاییندەیەکی نزیکدا فرۆشی بخاتە بازاڕەکانی تریشەوە.
ئەم ئامێرانە لە لایەن هەردوو کۆمپانیای سامسۆنگ و " ئاسەر" وە بەرهەم هاتوون.
مۆنیتۆرەکەی ١١،٦ ئینجەو چارەسەکەر (پرۆسێسەر) ی جۆری Atom و بێسیم و دوو پۆرتی USB ، وێب کامیرا، کارتخوێنەر ، پۆرتی HDMI لە خۆگرتووە و پاتریەکەشی بەشی ٦ کاژێر دەکات بەپێی Techspot.com.
نرخی ئەم لاپتۆپە لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ٣٥٠ دۆلارە، بەڵام Samsungs Chromebook نرخەکەی لە ٤٣٠ دۆلارەوە دەستپێدەکات و مۆنیتۆرەکەی ٢١،١ ئینجەو پاتریەکی بەشی ٨،٥ کاژێر دەکات ، بەڵام بەداخەوە پۆرتی HDMI نییە لەجێگەی ئەو Mini-VGA هەیە.
بەپێی گوگڵ، بە Chrome OS لەماوەی ٨ چرکەدا لە نێتی بە بەکارهێنانی وێبگەڕی Google Chrome ، هەرچەندە زۆربەی کارەکان لە سەرهێڵ ئەنجام دەدرێت، بەڵام دەشتوانرێت بەرنامەبەکاربەرییەکان لە دەرهێڵ لە وێببگەڕەکەدا بەکاربهێنرێت.

[b]بفــەرمن لەم نماییشە ڤیدیۆییەی خوارەوەدا خێرایی ئەم لاپتۆپە ببینن[/b]

[Youtube]akZ7huEkFRQ[/youtube]

بۆچوونەکان

دەستخۆش مامە زەندى بۆ هەواڵە،

دەستخۆش،
بۆ هەموو وڵاتێک هەیە بیکڕێت لە ئەمازۆن و بێست بای هەیە.

بژین

دەستخۆش کاک زەندی

هەندێک زانیاری بۆ ئەو کەسانەی ئەیانەوێت بیکڕن
ئەم لاپتۆپە ئەگەر ئینتەرنێتت نەبێت ناتوانیت هیچ بکەیت تەنها کار دەکات کە خەتی ئینتەرنێتت هەبێت
هەروەها ناتوانیت پرینتەر ئەگەر بە ئینتەرنێتەوە نەبێت بەکاری بهێنیت
زۆر فایل ناتوانێت بیخوێنێتەوە وەک مایکرۆسۆفت وۆرد و فۆتۆشۆپ و .....هتد
تەنها وەک وێبگەرێک وایە و هیچی تر

نا کاکە گیان, زۆر شتیانت دروست نین دەربارەی. ئەمە cloud computing بۆیە دەبێت جودا بێت.