تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

نووسینی کوردی له Mac

halgurt

Halgurt

بڵاوکراوەتەوە

2011/05/28

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔5۔ )

برایان سڵاو
من پرۆگرامی سوپۆرتی زمانی کوردیم (بۆ ماک ـ Mac Book Pro) لێره داگرت و ئه‌نستالنمکرد به‌ڵام که ده‌نووسم پیتی (ه) ده‌نوسێت به پیته‌که‌ی دوایی دێت. نموونه (هه‌ڵپه‌رکێ ـ وایلێدێت ـ ههڵپهڕکێ)، هه‌رچه‌نده په‌نجه‌ش له
سه‌ر( شیفت) داده‌نێم!! ئایا له ماک په‌نجه له‌سه‌ر دوگمه‌یه‌کی تر داده‌نرێت؟ یان جۆری ئه‌نسالیرنکردنه‌که هه‌ڵه‌یه؟
زۆر سوپاستان ئه‌که‌م.
هه‌ڵگورد

پیتی E ئەو بزوێنەیە نەک شیفت و H. هەمان شێوەی تەختەکلیلە لە ویندۆز و لە لینوکسیش.

زۆر ســوپاس کاک ســـیا.
سه‌یره!! من تا ئێستا نه‌م زانیبوو. له‌ ویندۆز هه‌ر شیفت و H ــام به‌کارده‌هێنا.!
دیسان سوپاس

سەرچاوان،
ئەوە نزیکەی 8 ساڵە هەر ئەوەیە، تکایە ئەگەر کەسی تر دەناسی وەکو جارانی تۆ بزوێن بە شیفت و h بەکاردەبات، ئاگاداری بکەرەوە. چونکە کێشەی زۆر دەنێتەوە بۆ ئامێری گەڕان.

هەربژیت

ok, abgemacht
نا، شوکر لێره (سویسرا) که‌س ناناسم بۆیه بوبووم به جاران!
زۆر سوپاس کاک سیا :- )

به‌م بۆنه‌یه‌وه، بۆچی له ته‌خته‌کلیله‌که‌م له‌ ویندۆز، Z به‌ ی ده‌بێت و Y به‌ ز؟ به‌ڵام له لاپتۆپه‌که‌ MacBook pro Z ز و Y ی ـه.
هیوادارم سه‌ریش له‌ تۆ نه‌شێوێنم...

چونکە ئەڵمان تەرحەکان qwertz بەکاردەبەن. لە ئۆمەتی موحەمەد ناچن کە qwerty بەکاردەبەن.