ئەو موبایل کامێرایەی کە رەقیبەکانی بە ئەژنۆدا هێنا
ئەگەر لەوانەی کە موبایلێکی هۆشمەندی ئن٨ ت هەیە، بێجگە لەوەی کە موبایلێکی باشت هەیە، باشترین کامێرای فیلمهەڵگرتنەوەت لە بازاڕدا هەیە. ئەمەش ئامانجی چەندین تاقیکاریی و هەڵسەنگاندنە.
ئەوە رۆژنامەی Mobile Choice بریتانیاییە کە تەو تاقیکارییانەی ئەنجام داوە و ئامانجەکەیانی بڵاو کردووەتوە. لەو هەڵسەنگاندنانەدا نوکیا بوو بە براوەی هەموو موبایل کامێراکانیتر. بەو کرادارە باشانەی کە لە کامێرای نوکیا ئن ٨ دا دانراوە وەک میزانکردنی تیشک بۆ نێو کامێرایەکە و وایتباڵانس کردن (کامێراکان بۆ ئەوەی رەنگەکان بە باشترین شێوە تۆمار بکەن وایت باڵانس دەکرێن. ئەمەش پێشتر لە کامێرا گەورەکانی نێو ستودیۆکاندا بەکار دەبرا)ی فیلمەکان توانیوەیە چۆک بە هەموو رەقیبەکانی خۆی دابدا.
تێبینی: کەوانەکە هی خۆمە.

بۆچوونەکان
کە سیستەم و خودی ئامێرەکە و کارەکانی بەبەراورد خراپ بن، چی لە کامێراکەی بکەم تەنها باشییەکەی ئەوەیە Carl Zeiss پێوەیە، ئەویش بەهەر ئامێرێکەوە بێت هەمان شتە.
بۆ وێنە و گرتە گاڵتەی پێ ناکرێ لای من جێی کامێرایەکی کۆمپاکت و کامکۆدەرێکی بۆ گرتوومەتەوە، بەڵام لە سیستەمەکە زۆر بێزارم. نۆکیا ئەڵێی هیچ تازەگەرییەکی پێ ناکرێ لەبواری نەرمەواڵە. ئەوە ٨ مانگە ئەڵێن کیبۆردێکی QWERTY بەڕێوەیە، نازانم بۆ تا ئێستا نەگەیشت. لە خاووخلیچکیا بێتامیان کردووە.
گووگڵ لەماوەی ئەو ٨ مانگەیا سیستەمێکی بۆ تابلێت پێکەوەنا، ئەمان لەپێش گووگڵەوە خەریکی میگۆ بوون ئێستاش هیچیان بۆ نەکرا.
کاکە ئارا کارەبایان نییە تا کاری لەسەر بکەن , مایکرۆسۆفت بچێتە هەر شوێنێ عاقیبەتی دیارە .
دختۆر، ئەوە ناوی OVI دەگۆڕێت بەناوی Nokia Service. کورد دەڵێ ئەگەر زانیت شتێک بەدەستەوە نایەت، دەرگای ماڵەکەت بگوازەوە.
<)
http://conversations.nokia.com/2011/05/16/the-evolution-of-nokia-and-ovi/?utm_source=feedburner&utm_medium=feed&utm_campaign=Feed%3A+NokiaConversations-Posts+%28Nokia+Conversations+-+Posts%29
سه ره تا سلاو
به لي وايه كاميراكه ي جوانه وه كو نوكيا n82
به لام كرته ي فيديوي ته نها 720hd 25fpt
كه يه كيكه له نزمترين ئاسته كاني فيديوبوسالي2011
به به راورد به galaxys 2 كه 1080hd 30fpt
وابزانم به وشيوه يه نيه كه باسي ئه كه ن
سوباس
هيجى تيا به سه ر نيه ! سامسونك ئومينا 7 زور زور زور جوانتره له و ئه كه ر تاقيتان كردبيته وه فول hd
http://www.google.iq/search?um=1&hl=ar&biw=1024&bih=602&tbm=isch&sa=X&ei=sDDSTcnHDtCt8QOD3Nn9Cg&ved=0CDQQBSgA&q=samsung+omnia+7&spell=1
هه ر جه نده سامسنوكيش دره نك شته كانى تغير ده كات به لام له نوكيا باشره
کاک سیا نۆکیا ٢ ساڵە چی ئەکات ئێستا هەمووی هەڵ ئەوەشێننەوە :) دەنگۆیەک هەیە کە ستێفان ئیلۆپ لە ئەخیری ٢٠١٢ لائەبرێت و یەکێکی تر ئەخرێتە شوێنی. ئەترسم ئەو کەسەی دوای ئەویش هەر خەریکی ئەم ناو گۆڕینە بێت :)
بەڕێز twana و wail-kurdistan نۆکیا ن٨ گەورەترین Sensorی هەیە کە لە مۆبایلدا تا ئێستا هەبووبێت. هیچ مۆبایلێک وەک ن٨ نییە لە وێنەگرتندا.
سەیرکە ئەوەش بەراوردی ئەو مۆبایلانەی ئێوە باسی ئەکەن بە نۆکیا ن٨
http://www.gsmarena.com/piccmp.php3?idType=1&idPhone1=3252&idPhone2=3621&idPhone3=3537
ڕاستە Samsung Galaxy S II و LG Optimus X2 بە Full HD ڤیدیۆ تەسویر ئەکەن، بەڵام مۆبایل/کامێرا سێنسەری بچووک بوو با هەزار جار ڕیزۆلوشنی زۆر بێت با 10000000000000 مێگاپیکسڵ بێت.
مێگاپیکسڵ گرنگ نییە لە فۆتۆگرافیدا.
720p 25fps زۆر سەردەمییانەیە و تەنها چەند مۆبایلێک هەن کە لەو باشتر بن ئەویش لەدوای دەرچوونی ن٨ ـن زۆر نوێن ٢٠١١
ئەوەش بەراوردی گرتەی ڤیدیۆیی http://www.gsmarena.com/vidcmp.php3?idType=1&idPhone1=3252&idPhone2=3621&idPhone3=3545
ئينجا به ريزم ئه كه ر توباسي جواني وينه ئه كه يت من بيت ئه ليم بو 400$ ئه ده ي به n8
وه ره نوكياي 5533 له مس بكره كه 2ميكابيكسل و به 120$ وينه يه كي زورنايابي هه يه
برا كاميراي به رز واته ته صويري جوان نه ك وينه ي جوان كه به دا خه وه له n8 نيه
ئه ي شاشه بجوكه كه ي بوناليت خوهه موشتيك هه ركاميرا نيه
ئه ي ئه ستوريه كه ي
ئه ي به رنامه كاني هه مان هي 5800 يه كتوز كوراوه ئه شلين ئه مه سيمبيان 3 وا موهيمه ههههههههههه
ئه ي كه له ريه ناشرينه كه ي
تو كه له ري سامسونك كالاكسي س ببينه و به كاري بينه دواي موناقه شه ي ئه كه ين
حه زه كه م ئه وه ش بزاني ته نانه تcpu ه كه ي arm11 سامسونك بوي دروست كردووه
سوباس
به ريزم هه ر له وسايته ي كه خوت دات نابوو
بجوسه ر color poster ئه وه ئه و وينه يه يه كه به وجوره موبايله كيراوه به نيشانه سه وزه كه ي سه ر وينه كه
بجوسه ر قزي كجه كه بزانه كاميان جوانتره سه يركه ن 8 جه ن ته لخه
ئه وه ئه كه ر بته ويت له مو بايله كه سه ي ري كه يت n8 زور له زيره وه يه له به رئه وه ي شاشه ي كالاكسي س
super amoleda
ههههههه شاشەکەشی هەر هی سامسۆنگە و میمۆرییەکەشی هی تۆشیبایە وابزانم :)
http://www.ifixit.com/Teardown/Nokia-N8-Teardown/3641/1
من باس لە سیستەمەکەی ناکەم، وەک لە سەرەوە نووسیومە کە زۆر لێی بێزارم. ئەم بابەتەش لەسەر کامێرای ن٨ نووسراوە نەک باس لە گەلەری و تەڕەماش و ڕەنگی سەوز و سوور و ئایکۆنی جوان بێت.
Galaxy S II مۆبایلێکی پێشکەوتووە و کوالیتی وێنەی زۆر جوانە بەڵام جوانترین نییە. نۆکیا ن٨ noise لە وێنەکانیا هەیە بەڵام ئەوە بۆ ئەوەیە زۆرترین detail دەربچێت لە وێنەکەدا.ئەبێت هاوسەنگییەک لەنێوان noise و detail هەبێت. نەک وەک sony ericsson xperia arc وێنەکەت بۆ ساف و لووس ئەکات و هەموو detailەکان لەناو بچن.
بەڕێز تۆ تۆزێک لەسەری بخوێنەوە، قسەی گیرفانی خۆت لێرە هەڵمەڕێژە.
مۆبایل ئامێرێکی یەک پارچە نییە. لەناویا ڕام و ڕۆم گرافیک کارد و پرۆسێسە و وایەرلێس چیپ و بلا بلای تیایە کە هەندێکیان لە کۆمپانیاکانی ترەوە ئەکڕدرێن.
تۆ ئەزانی ئایفۆن کێ دروستی ئەکات؟
بەڕێز توانا:
هیچ بۆچوونێک بە فۆنتی عەلی و عەرەبی لێرە پەخش ناکرێت چیتر.
ئێ کاک حامید، ئەگەر بایی توورێک نین بیانسڕەوە :)
وێنەگرتن و وێنەهەڵگرتنەکەی بۆ کاتەکەی خۆی کە وەشێندرا، بەڵێ زۆر دروستە پێشەنگی هەمووی بوو. بەڵام بۆ هەنووکە نا، ئەگەر جیاوازییەکەی هەبێت ئەوەندە گەورە نییە. ئەنتەرنێت پڕە لەو بەراوردانە. لە کۆتاییشدا ئامێری دەستی هەر کامێرا نییە، ئەگینا منیش N8 دەکڕم و بەقسەی ئەم بەستەرە دەکەم.
خۆشی و بەرزی هەواڵی ئایتی لەوەدایە ئێمە لەسەر شتەکان بدوێین، خەڵکیک بۆ نمونە بەلایەوە گرنگە وردی و زۆری خاڵ، خەڵکێکی تر وردەکاری زووم و ئۆپتیک و بزوێنەرەکەی ...هتد.
دیسان سوپاس و دەستخۆش بۆ هەواڵەکانت
ئەمەش سڕایەوە!!!
//////////////////
دەتوانی بە کوردی بنوسی، ئەگینا هیج بۆچوونێک بڵاو ناکرێتەوە. 11 ساڵ فێری کوردی نوسین نەبیت، چیت داوە لەبۆچوون نوسین بۆ کورد؟
ڕێزی تایبەتیت هەیە کاکە گیان.
کاکە ئەو برادەرە بەفۆنتی عەلی بەناو کەوتووە و دواهەمین پەیامی ئاراستەی تۆ کردبوو، گوایە بۆ وا دەکەیت :)
کاک سیا قسهکهی خۆشه چیت داوه له کۆمێنت نوسین که تۆ فهرقی عهلی نالی ناکهیت منیش رقم لهم کاک عهلیهی خۆمانه بهڵام عهیب نهبێت ئهمهی خۆشمان که زۆر برادهر کاریان لهسهر کرد چهند کهسێک خۆیان کرد به خاوهنی ئهویش کۆمهڵێک ههڵهی تێدایه
باوی نۆکیا نهما له ئهوروپا بهڵام له کوردستان بازاڕ بازاڕی نۆکیایه ئێستاش n95 پارهی یهک سهیارهی مۆدیل ٢٠٠٢ بهریتانی دهکات
BlackBerry، HTC بهرهو لوتکه دهڕن مۆبایلهکانیان بهقهدکۆمپیوتهرێک گرانه له پله نایابهکان
bo nmune, kam keshei fonti kurdi??
یونیکۆدunikurd web برادهرهکانی تری به تایبهتی پیتی (ۆ) له زۆر سایت و بهر نامهو پرۆگرامدا ناخوێنرێتهوه وه لکاندنی پیتهکان بهیهکهوه....کێشهی پیتی (هه، هه) بزوێن زۆر جار پێویست دهکات پیتی عهرهبی بهکار بهرین
کاک سیا گهر خۆت ئهدمینی ئهم نوسینهی بان منهوه ههڵقهنه ئهوه کوردی نیه لاتینیهس
سڵاو،
کێشەی ئەوانەی باسی دەکەیت، هیچی پەیوەندی نە بەکوردەوە هەیە، نە بە یونیکۆد و ڕێکخراوەکەوە. نوسەری ناو نەرمەکاڵاکان هەیە، هەر پشتیوانی هیچ دەقێکی تێکەڵ ناکات، یان ئەگەر بیکات وەشاندنی تایبەتی هەیە وەکو بەرهەمەکانی Adobe. زۆری تریش. وە کاتێک سیستەمێک وەکو ئەندرۆید یا ماک کێشەیان هەیە. ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ئەو فۆنتەی کەکردویانە بەبنەڕەت یان ئەو فۆنتەی بنەڕەتە بۆ نیشاندانی دەقی ڕاست بۆ چەپ ناتەواوە.
بۆ نمونە لە ماکدا بەگشتی و iOS بەتایبەتی ئێستا نزیکە تەواوە بەڵام پیتی ێ لە ناوەڕاستەوە دوو خاڵەکەی ژێری نییە. نوسراوە بۆیان وەکو کێشە، بەهیواین چاک بکرێت.
لە ئەندرۆید برادەران بۆ گووگڵ پەڕەیەکیان نوسیوە، کە فۆنتی بنەڕەتی ئەندرۆید بگۆڕن بۆ فۆنتێک وەکو DejaVu Sans کە پێناسەی هەموو پیتە کوردیەکان کراوە. تا ئێستا نەکراوە، بەڵام لە وەشاندنی 2.3.3 فۆنتەکانی خۆی زۆی چاککراوە تەنها ێ لە ناوەڕاستەوە هەمان پێناسەیە وەکو ێ لە کۆتایی وە ڵ هەمان شت لە ناوەڕاستەوە وەکو کۆتاییە. گەشبینم لە داهاتوودا چاکی بکەن.
هەربژیت
تۆش ههر سهرفرازوو سهرکهوتوبیت