تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

وەشانی تاقیگاری پێنجی NOD32 وەشێنرا

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2011/05/07

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔2۔ )

 

کۆمپانیای ئەنتی ڤایرۆسی چیکی (Eset) وەشانی تاقیگاری پێنجەمی ئەنتی ڤایرۆسی NOD32 و Eset Smart Security وەشاند.
بەڕێوەبەری نەرویجی بەشی پاراستنی ئەوروپا “Christian Teien“ لە لێدوانێکدا وتی، لەم وەشانەدا، جگە لە چــاکسازی بۆ باشتر دۆزینەوەی ڤایرۆس، هەندێک کرداری نوێشی لەخۆ گرتووە.
لە چاکسازیەکان ، چاکسازی لە کرداری (ESET Cloud-Powered Reputation) کراوە بەمەش باشتر ڤایرۆس دەدۆزێتەوە و خێراتریش کراوە.
باشتر سکان و چاوەدێری فلاش میمۆری هەموو ئەو یەکە بیرگەییانەی دەبەسترێن بە کۆمپیوتەرەوە، وەکو فلاش میمۆری و پەپکەی ڕەق و سیدی دیڤی دی و SD کارت و هتد....
کرداری “Gaming mode” بەشێوەیەکی خۆکار لەکاتی یاری دەکەوێتە گەڕ بۆ کەم بەکاربرنی بیرگە.
کرداری”Parental control “ بۆ چاوەدێری کردنی چالاکی منداڵان و بەکارهێنەرانی تر لە بەکارهێنانی کۆمپیوتەردا.
هەروەها جگە لە گۆڕانکاری لە دیزایندا چاکسازی لە ئاگرەدیوار و پاڵاوتنی پۆستی ئەلکترۆنی دا کراوە بۆ باشتر چاوەدێری و هاتوچۆوی نێوان کۆمپیوتەر و نێت لەگەڵ باشترگرتنی سپام.
جێگای باسە ئەنتی ڤایرۆسی نۆد ٣٢ یەکێکە باشترین ئەنتی ڤایرۆسەکان و ناسراوە بە خێرایی لە دۆزینەوەی ڤایرۆس و کەم بەکاردبردنی بیرگە.
دەتوانن لەم بەستەرەی خوارەوە دایبگرن و تاقیبکەنەوە.

[url=http://www.eset.com/beta/smart-security-5-beta/]Nod32 & Eset smart Security Beta 5[/url]

بۆچوونەکان

زۆر سوپاس بۆ ئەم بابەتە بەسودە.

بەڕێز ئایا کلیلی دابەزاندنی لەگەڵدایە؟

باسی شتی بڤە مەکە !
لەم بەستەرە ئەڵێ تەشریف بفەرموون دامگرن : http://www.eset.com/beta/smart-security-5-beta/