تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

نووسەری ئایفۆن و ئایپاد

Bardaqani

Bardaqani

بڵاوکراوەتەوە

2011/04/28

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔24۔ )

 

ئەمڕۆ نووسەری کوردی ئایفۆن و ئایپاد بڵاوکرایەوە. سوپاس بۆ هەموو بەشداربووانی ئەم پڕۆژەیە، بەتایبەتی نیکۆلای ئۆلشێڤسکی و ئەوانەش کە ناویان نەهێنراوە (-;

شایانی باسە پرۆگرامەر، چەند پرۆگرامێکی بەسوودی تریشی داڕشتووە:
http://antlogic.com.ua/apps/todo-lists

بۆچوونەکان

ئەمەش کارێکی پیرۆز و باشە دەستخۆش

پیرۆزە.
ئەمەش بەستەری داگرتن:
http://itunes.apple.com/us/app/kurdish-writer/id433602757?mt=8

دەستەکانتان خۆش کاک بەردەقانى

پیرۆزبایی لە هەموو بەکار هێنەرانى ئایفۆن دەکەم بە دەست کەوتنى ئەم جۆرە تەختەکلیلە

دەتوانى لینکى راستەخۆ لێرە دابنێرت بۆ ئەوەى ئەوکەسانەى کەوا ئەکاونت یان نیە لە itunes راستەو خۆ بۆ خۆیان دایبەزێنن و بەکارى ببەن

شتێکى تر کاک بەردەقانى گیان

تەختەکلیل بۆ سیستەمى Android خۆم راستەوخۆ دەگەرام لەسەر مۆمایلەکەم کەوا سامسونگ گەلاکسی ئێس وە تەختەکلیلەکە بۆ سۆانى نەدەدۆزرایەوە بەڵام ئەوەى لاتینى هەبوو
https://market.android.com/developer?pub=Bardaqani
تکایە چاوێکى پێدا بخشێندرێت یان کەسێکى تر ئەگەر سەیرێکى بکەن ئایە کێشەکە لاى منە یان لە مارکێتەوەیە
تێبینیەکى : ئەگەر لە براوسەروە سەیرى بکەن دەدۆزرێتەوە بەڵام بە بەرنامەى مارکێت سەیرى بکرێت ئەوە سۆرانیەکە نادۆزرێتەوە

دەستی تۆ و کاک نیکۆلای و جەماعەتی تریش خۆش. چاوەڕێی بووم.

دامگرت، مەزبوتە و زۆر پیاوانەیە. دڵنیام ڤێرژنەکانی داهاتوو چاکتریش ئەبێت.

سڵاو
ده‌ست خۆش و هه‌رده‌م بۆ پێشه‌وه‌.
هاوڕێیان منیش دامگرت و زۆر شتێکی نایابه‌ و پیرۆزه‌.
تێبینی :
لای من پیتێک کارناکات ( ێ )، بۆ نموونه‌ : ئه‌گه‌ر بمه‌وێ بنووسم ( ئێستا )، له‌ پرۆگرامه‌که‌دا پیتی (ێ) خاڵه‌کانی له‌ ژێردا نیه‌، لای ئێوه‌ش وایه‌ یان من نایدۆزمه‌وه‌ .
له‌ ئایتیونیشدا چوارینه‌یه‌کی مام هێمن دانراوه‌ که‌ له‌وێشدا وشه‌ی (هێمن) خاڵه‌کانی له‌ژێردا نیه‌.

دووباره‌ ده‌سته‌کانی کاکه‌ به‌رده‌ و هاوڕێکانی خۆشبێ و هه‌میشه‌ چاوه‌ڕێی شتی وا جوانی لێ ئه‌که‌ین.

دەستان خۆش ، لەوانەیە جگە لە ئایفۆن و ئایپاد پشتگیری ئایپودیش بکات.

ئەی بە خۆشی ئێستا دای دەگرین تاقی دەکەمەوە , بژین .

دەست خۆش هەموو شتێ بە باشی دەڕواتن.

دەست خۆش هەموو شتێ بە باشی دەڕواتن.

دەستان خۆش بێت، زۆر ڕێک و پێکە، هیوادارم ئەم کارە پێرۆزانە ڕۆژێک نەبێتە مووڵکی حکومەت هەروەک پڕۆژەی گووگل..هەربژین

سڵاو

زۆر زۆر دلخۆشم ، هیوای سەرکەوتن کاری باشترتان لێ چاوەڕوان دەکەم لە دڵەوە ئەلێم کاریکی گەورەو پیرۆزە.

دەستەکانت خۆش بن کاکە گیان هیوادارم هەر سەرکەوتووبن . بێ گومان ئەمەش یەکێکە لە کارە مەزنەکانی ئێوەی خۆشەویست. هەر سەرکەوتوو سەرفراز بن .

هەر بژین و دەستەکانتان خۆش بێت! ڕاستی هۆی چیە کە لە ئایپەددا پیتی (ێ):ی  چکۆلە نوقتەکانی ژێرەوەی نانووسرێن یان لانی کەم ناخوێندرێنەوە؟
‌(بۆ تێست، ئەو چەند دێڕە بە ئایپەد نووسراون، بۆنیشانە دانانیش لە کیبۆردی عەڕەبی کەڵک وەرگیراوە).هیوادارم هەرچی زووتر بتوانن ڤێرژنی تازەی ئەو بەرنامەیە پێک بێنن و بەشی شیفت و نیشانەدانانیش وەگەڕ بخەن.
‌بۆ پشتیوانی کردن لە ئایتی گروپ، خراپ نیە بەرنامەکە بە نڕخێکی گونجاو بخەنە بەر دەستی ئەویندارانی ئایپەد و زمانی کوردی !
‌لە گەڵ ڕێزم !
‌هاوڕێتان: مێدیا

ئەوە پەیوەندی بەم تەختکلیلەوە نییە، چونکە فۆنتە بنەڕەتەکانی ماک وەکو Times, Helvetica کاتێک پیتی ـێــ پێناسەکردووە لە ناوەڕستدا دوو خاڵەکەی ژێری بۆ نەکراوە، هەربۆیە لە فۆنتەکانی تردا ئەوە بەدی ناکەیت.

جاخێرۆمەنێک بۆیان بنێرێت و ئاگاداریان بکات، یان ئەوەتا فۆنتی بنەڕەت بکەن بە DejaVu Sans!

کاکە سیا سڵاو، ئیمەیڵێکم بۆ ناردن بەڵام بەخوا بەس ناگات.
هاوڕێیان سڵاو:

۱. پێویستمان بەوەیە ژمارەکانیش زیادکەین & لەگەڵ هێماکان
۲. دوگمەی کۆپی و هەڵگرتنەکە ببەینە سەرەوەش پێویست نەکات کیبۆردەکە لاچێ تا کۆپی بکەین
۳. ئەتوانین جگە لە مەیڵ بیبەستینەوە بە شتی تریشەوە
٤. هەندێک کەمالیاتی ئاپەکە
۵. هەندێک ڕێکخستنی ڕەوتی(flow) ئاپەکە

ئیتر نازانم بیر لە ویندۆس و بلاکبێری بکەینەوە یان جارێ دان بە خۆمانا بگرین؟

کێ دەستی گرتووی کاک هیوا ؟

To Kak Akar :)

Ay bo symbian ‎¡‎

سیمبیان لە کۆتایی ساڵی پارەوە، کۆتایی بەهەموو پڕۆژەکە هاتووە و هیج پەرەیپێنادرێت. تا ئەوکاتە دەمێنێتەوە کە گەرەنتی ئەو دەستیانەی فرۆشتویانە ماوە.
ئەمیش نۆکیا!

ئەرێ لای ئێوە خاو نابێتەوە دوای ماوەیەک نوسین؟ئەڵێی Memory Leak هەیە. بەردە گیان سەرچاوەکە زۆری ماوە بگات؟

Dastan Xosh Bet Barezan Har Sarkawtw Bn.... Good Bless All Of Your's My Friends Thanks Alot

سلاو ...
بو 3g ئه بيت وايه ؟ ئهى جون داى به زينم هه ر له نيتى ئايفونه كه وه يان له كومه وه بيكه مه ناوى ؟ ئايا خوى راسته و خو له دواى عه ره بى و ئينكليزى زياد ئه بيت ؟

ڕێزدار والی کوردستان , لە ئەپپ ستۆری دەتوانی ڕاستەوخۆ دایگریت و دایمەزرێنی جا بە USB وە لە کۆمپیوتەری بەڕێزتان یان هەر لە ناو ئامێرەکەت لە ڕێی نەرمەکاڵای ئەپپ ستۆر بۆی بگەڕێ , نەخێر ئەمە تەنها نەرمەکاڵایەکە دەچێتە ڕیزی نەرمەکاڵاکانت .

کاک هیوا ئەوە من دەسم بەردای ! :D