یوتوب ٢٠ کەناڵی تەلەفزیۆنی دەکاتەوە
بەپێی [url=http://online.wsj.com/article/SB10001424052748704013604576247060940913104.html]Wall street Journal[/url] خزمەتگوزاری ڤیدیۆیی بەناوبانگی یوتوب بڕی ١٠٠ ملیۆن دۆلاری ئامادەکردووە بۆ کردنەوەی ٢٠ کەناڵی تەلەفزیۆنی سەرەڕای ئەوەی زۆربەی کۆمپانیا بەناوبانگەکانی تەلەفزیۆن ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ئابوونە و گڕیبەست ئەنجام دەدەن لەگەڵ یوتوب بۆ جێگیرکردنی یوتوب لە تەلەفزیۆنەکانیاندا.
ئێستا یوتوب خۆی بۆدجەیەکی بۆ ئەم کارە تەرخانکردووە، بە پێی” واڵ ستریت جۆرناڵ” ئەو کەناڵانەی کە یوتوب لە ئاییندەیەکی نزیکدا دەیان کاتەوە، کەناڵی وەرزشی و کەناڵی هونەری و کەلتووری و هەندێک کەناڵی ترن ، سەرجەم کەناڵەکان ٢٠ کەناڵ دەکەنەوە.
جێگای ئاماژەیە گوگڵ/ یوتوب کە گەورەترین خزمەت گوزاری ڤیدیۆی سەرنێتە لە جیهاندا، لەم ساڵانەی دواییدا، گەشەیەکی باشی جۆرایەتی بەخۆیەوە بینییوەو بۆتە جێگای بایەخی بەکارهێنەران و کۆمپانیاکان، بەتایبەتی لەدوای ئەوەی یوتوب بڕیاری خەڵاتکردنی ئەو ڤیدۆیانەی دەرکرد کە دەبنە جێگای سەرنجی بەکارهێنەران.

بۆچوونەکان
شتێکی زۆر نایابەو من بۆ کەناڵی وەرزشییەکەی یەکەم کەسم ئەگەر بتوانێت ڕاستەوخۆ یاری تۆپی پێی زۆر لە دەورییەکان پیشان بدات (بەتایبەتی دەوری ئینگلیزی). بەڕاستی بێزاربووم لەم تەلەفزیۆنە قاچاخ چیانەی نەرویژ بەئاشکرا پارەت لێ ئەکێشنەوەو ئینجاش کوالیتییەکەی بێ تام و هیچ، (معلق)ـێکی بێ لەزەت و نەزان.
شتێکی باشە , کاک زەندی الجزیرة الریاضیة , بەرزترین کوالیتی و باشترین پێشکەش ئەکا , من لێرە لە یەکگرتوو ە سپۆرت سەیری ئەکەم و زیاتر تەماشای خولی ئێرانی و سعودی ئەکەم ئەویش بەلاشە :D .
das xosh sarkawtne zeatr hamw kat baraw peshawa
به خوشى بيت ..