بڕینی هێڵی ئینتەرنێت
ماوەیەکە هەواڵی بڕین و وەستانی هێڵی ئینتەرنێت لە ئاژانسی هەواڵەکانەوە دەبیستین، هۆیەکەیشی زۆربەی دەگەڕێتەوە بۆ دۆخی سیاسی ئەو ناوچە یان وڵاتانە. یەکەم شوێنیش کە هێڵی ئینتەرنێتی وەستان و ئینتەرنێتی لە خەڵک قەدەغە کرد، ئێران بوو، ساڵونیوێک بەر لە ئێستا، لەم ڕاپەرینە جەماوەرییانەی دوایشدا میسر، تونس، لیبیا، ....هتد گرتەوە. لەوانەیە زۆربەشمان بە خەیاڵماندا هاتبێت، ئەدی لە هەرێمی کوردستان چۆنە؟، کەوا ماوەیەکە خۆپیشاندان و دەنگی ناڕەزایی بەرزبۆتەوە و ڕۆژانە لە (فەیسبووک، یوتیوب) و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی ترەوە خەڵکی هەواڵ و وێنە و گرتەی ڤیدیۆی بڵاودەکەنە و گروپ و دەستەی نوێ بۆ پشتیوانی و بۆ چالاکی دژی گەندەڵی خۆیان ڕادەگەیەنن. ئەم پرسیارە جێدەهێڵم و سەرنجتان بۆ هەواڵێکی هاوشێوە ڕادەکێشم.
ڕۆژی ٢٨ی ئازار ٢٠١١ ژنێکی خانەنشین، خەڵکی جۆرجیا بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانی و کۆکردنەوەی کانزا و پارچەی کۆنە و فڕێدراو ڕوو دەکاتە شوێنی خۆڵ ڕشتنەکان، چاوی بە وایەرێک دەکەوێت، کتومت دەیبڕێت و دەیپێچێتەوە، بە خەیاڵی خۆی ئەمەش پارە دەکات، نازانێت ئەمە کێبڵی شووشەیی / یان تیشکی (fiber optic) نێوان دوو وڵاتە و وەزارەتی ناوخۆی وڵاتەکەی پەک دەخات. بەهۆیەوە دەیان هەزار کەس لە ئەرمینیا و بەشێکی زۆری جۆرجیا لە ئینتەرنێت دادەبڕێت. پۆلیس ژنە ٧٥ ساڵەکە دەگرن، بەڵام بەهۆی زۆری تەمەنی و تێگەیشتن لە بارەکەی ئازادی دەکەن. پاش ١٢ کاتژمێر کۆمپانیای پەیوەندیدار هێڵەکان چاک دەکاتەوە و سەرسوڕمانی خۆی دەردەبڕێت کە چۆن پیرێژن ئەو کێبڵانەی بینیوە. ئەگەرچی ئەم حاڵەتانە زۆر دەگمەنن، بەڵام لە ٢٠٠٩ دا لە ناوچە هەژارەکانی قەوقاز بەهەمان هۆوە خۆڵ کۆکەرەوەکان بوونە هۆی بڕینی کێبڵی ئینتەرنێت.
زانیاری لەسەر (fiber optic) / کێبڵی تیشکی

بۆچوونەکان
ئەوە نیە هێلەکانى کوردستان بەتایبەت ئەوەى هەولێر
نەورۆزتیلیکۆم فایبەر ئۆپتیکە / ئەوە لە هەولێر هەموو بەشێکە لەو(fiber optic) بەشێکن
رێبەر
ئاریافۆن
تارین نێت
ADSL
wigo
ئەو بابەتانە هەموو یەک پیساییە لە یەک شوێنەوە دەردەچن
زۆر کات هەبووە هێلەى (fiber optic) کێشەى تێکەوتووە هەموو هێلەکان وەستاون :(
بەدەر لەهەواڵەکە لە ڕووی ئای تییەوە.
ئەبوایە حکومەتی جۆرجیا ڕووی خۆی ڕەش بکردایە ئینجا قسەی لەگەڵ ئەو ئافرەتە بکردایە کە چۆن و بۆچی نەیتوانیوە بژێوەی ژیانی تاقە ئافرەتێکی بەساڵا چوو بباتە ڕێوە. مانای هەیە ئافرەتێک ۷۵ ساڵ تەمەنی بێت و ژیانی لەسەر خۆڵ و خاشاک بێت دەبا ئەو ئینتەرنێتە هەر نەبێت و ئەو بەو وایەرە ژەمێکی دابین بکات.
دەست خۆش کاک ئاراس.
دەستخۆش کاک ئاراس!
کاکە کابڵ زۆر خەتەرە بۆ کوردستان، کورد حەساسیەتی بە کابڵ هەیە.
لە کوردستان ئازاد نییە، بەڵکو ئەوەی پارەش دەدات مافی بۆ گاڵتەپێکردنە، نەگبەتییە. چۆنە سوپاسیان بکەین کەوەکو قەزافیمان لێناکەن بە تانک؟ ڕەنگە پێت وابێت ئەگەر ئەمان بیانتوانیایە نەیاندەکرد؟
بەهەرحاڵ ئەمە پەیوەندی بەهەواڵەکەوە نەبوو. خاڵۆ گیان گەر بیانتوانیبایە درۆیەکیان پێکەوە دەکرد بۆ ئەو خەڵکە :)
ئەرمەنیا و جۆرجیاش خۆمان ئاسا، ئەگینا داپیرێک بە دەستێکی لەرزۆک و چەمچەیەکەوە چۆن توانی بگات بەو هێڵانەی نێو وڵاتان. کە خۆی دەبێت بێجگە لەوەی دەبێت زۆر لە قوڵایی دابێت، هەمان کات چواردەوری کۆنکرێت کرابێت.
دةستان خوش