تەختکەلیلی کوردی ١.٢ بۆ ماک ئامادەیە.
پاش ئەوەی هەندێک برادەری باکور و هەڤاڵی ترم بینی، کە بەدوای تەختەکلیلی لاتینی کوردی دەگەڕێن بۆ سیستەمەکانی ماک، بە پێویستیم زانی بۆ هەموو لایەک دروست بکرێت. ئێستا وەشاندنی ١.٢ تەختەلیلی کوردی بۆ ماک دوو شێوەی لەخۆی گرتووە بەم جۆرە:
[code]
***Kurdish-Aramic (right to left).
***Kurdish-Latin (left to right).
[/code]
هەروەها لەوەشاندنی کۆنی سۆرانیشدا هەندێک گۆڕانکاری کراوە وەکو پیتی ع لە گەڵ داگرتنی شیفتی ح و وە هەوڵ دراوە بەهەموو شێوەیەک تەواو تەواو لە بنەڕەتی لاتینی و ئارامییەوە نزیک بێت. لە پاشکۆدا وێنەی زۆرتری ڕووپەڕیان دەبین. وە گورزەکەش ئامادەیە لێرەوە:
[url=http://chawg.org/dl/MacOSX/Kurdish-Keyboard-forMACOSx-1.2.zip]داگرتن ١ [/url]
یاخود
[url=http://kurditgroup.org/files/Kurdish-Keyboard-forMACOSx-1.2.zip]داگرتن ٢ [/url]
وێنەی ئارامییەکە:[url=http://postimage.org/image/95zy8bqc/][img]http://s2.postimage.org/95zy8bqc/kurdish_aramic_for_mac.jpg[/img][/url] وێنەی لاتینییەکە: [url=http://postimage.org/image/96lg7u5g/][img]http://s2.postimage.org/96lg7u5g/kurdish_latin_for_mac.jpg[/img][/url]

بۆچوونەکان
کاک سیا دەستت خۆشبێت
ئێستا کێشەی پیتی 'ع' یش چارەسەر بووە, پێشتر من Caps Lock پاشان E بەکار دەهێنا بۆ پیتی ع
دەستت خۆش دووبارە.
دەستخۆش کاک سیا، کارێکی باشت کردووە، لە پەیجی کوردئایتی لە فەیسبووک، خەڵکانێک داوای ئەم تەختەکلیلەیان دەکرد، ماکیش ڕۆژ بەڕۆژ گەشە دەکات، بە دڵنیاییەوە کوردستانیش دەگرێتەوە لە ئاییندە، هەنوکە کۆمپانیاکانیش گرنگی بە ماک دەدەن، پێم وایە ئەپڵ زۆر سەرقاڵی ڕکابەری مایکرۆسۆفتە لە کۆمپانیاو کارگەکان، ئەمەش جەنگێکی نوێیە دژی MS.
هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیت بۆ دەخوازم
دەسخۆش کاکە سیا
ماندو نەبیت
دەستخۆش، ناکرێت بۆ کوێرتز و کوێرتی و ...هتد وەشانی جیا هەبن؟
دەست خۆش کاکە سیا ماندوو نەبیت،
لەلای من نرخی ئەم تەختەکلیلە هیچی کەمتر نییە لەو تەختەکلیلەی کە بەکاری ئەبەین چەند ساڵێکە لەسەر لینوکسو ویندۆز. بەڕاستی لە جێی خۆیدایە.
کاک سیای بەڕێز،
گەلێک سپاسی ئەم هەوڵە بە نرخەت ئەکەم.
ساڵانی ساڵه چاوم به سەر اینترنێتا دخشکاند تا بتوانم به کامپیوتێرەکەم (Mac) کوردی بە لاتین بنوسم. بەڵام هەرچی لە بەر چاو دەخرا بو سیستەمی (Window) بوو. ئێستا هەناسەم گەرمە و پەنجەکانم لە سەر تەخەتە کلیلەکە هەستی نامۆیی ناکەن.
بەڵام:
دوای کار کردن بە ئەم تەختەکلیلە، توشی گرفتێک لە دەرکردنی پیتی (l) واتە (ل) بووم. واته وەختێک کە ئەمەوێ پیتی (ڵ) لە زمانی سۆرانی بە لاتین بنوسم جێگرێک یان پیتێکی هاوسان نابینم.
لە ئاکامدا دەبێ دووجار (ll , LL) بنووسم.
تکایە ئەم گرفتەشمان بۆ لە بەر چاو بخەی.
دڵگەرمانە،
سەلاح،