جوانکارییەک لە ویندۆز٧ دا ئەنجام بـدە.
Bins پرۆگرامێکی بچووکە بۆ ڕێکخستنی وێنۆچکەکانت (icons) لەسەر توڵئامرازی کار (taskbar) ، دەتوانن زۆر بەئاسانی پرۆگرامەکان گرووپ گرووپ بکەن لەسەر تاسکباری ویندۆز ٧ .
لە ئێستادا بەهۆی گۆڕانکارییە خێراکانەوە، زۆر جار پێویستە بۆ هەمان کار پتر لە یەک پرۆگرامت هەبێت، بۆ نمونە وێبگەڕەکان، دەتوانی وێنۆچکەی (icon) وێبگەڕەکان بکەیتە گرووپێک، ئایکۆنی وۆرد و پرۆگرامەکانی نوسین بکەیتە گرووپێک و ئایکۆنی مێنسجەر و سکایپ و یاهوو بکەیتە گرووپێک وە بەهەمان شێوە بۆ پرۆگرامەکانی تر.
بەیارمەتی ئەم پرۆگرامە دەتوانن ڕوومێزی کۆمپیوتەرەکانتان جوانتر بکەن و هەروەها بۆ خێرا ڕاپەڕاندنی کارەکانتان ، چونکە بەشیوەیەکی خێراتر دەتوانن ئەو پرۆگرامە بدۆزنەوە کە دەتانەوێت بە کاریبهێنن.
[url=http://www.oneupindustri.es/Bins/][color=red]دەتــوانـن لـــــــەم بــەســتەرە دایبگــرن[/color] [/url]

بۆچوونەکان
دڵی دانەکەوت تائەوەشی دزی لە KDE !!
مامە زەندی گیان زۆرم هەوڵدا نەم توانى دایبگرم
ئەگەر بکرێت بەسترەى راستەو خۆ دابنێ ی بۆ تاقیکردنەوە زۆر سوپاست دەکەین
KDE نەگبەت، هەرچی هەیە سەرتاپای ڕووکارەکەی دزراوە.
دەستت خۆشبێت
کاک زەندی ناتوانین دایبەزێنین تکایا چاکی بکە
سوپاس کاکە زەندی و ماندووی بەڕێزت جێگەی ڕێزە،
*بەڕاستی نەک شایەنی بەکارهێنان بەڵکو شایەنی تاقیکردنەوەش نییە، ئەمە ئەبێت ئەم هەموو ویندۆز خوازە پۆستی ئەلکترۆنی خۆیان بنووسنو پاشان میواندارییان ئەکەن :( خۆ ئەمە بەرنامەیەکی ئەوەندە زلهێز نییە تاوەکو بەو شێوەیە مامەڵە لەگەڵ بەکارهێنەردا بکەن.