فایەرفۆکس٤ وەشێنرا
دوای ماوەیەکی یەکجار زۆر لەوەشانە یەک لەدوای یەکەکانی تاقیگاری ، رۆژێک پێش کاتی دەستنیشانکراوی خۆی، موزیلا وەشانی ٤ ی وێبگەڕی فایەرفۆکسی وەشاند، دەبوایە موزیلا دوو وەشانی پێش تەواو (RC) و وەشانێکی تاقیگاری Beta ی بوەشاندایە ، دوای ئەوە وەشانی تەواوی دابەزاندایە، بەڵام دیارە ئەوەش لەبەر ئەو چاوەڕوانییە زۆرەی بەکارهێنەرانی ئەم ویبگەڕە بوو، چونکە بریار بوو لە مانگی ١١/ ٢٠١٠ تەواوبێت.
لەم وەشانەدا ژمارەیەک گۆڕانکاری و چاکسازی بەرچاو ئەنجام دراون بەپێی مالپەڕی [url=http://www.neowin.net/news/mozilla-launches-firefox-4]Neowin[/url]، لەو گۆڕانکاریانە، پشتگیری ڤیدیۆ ستاندارتی HTML5 و پشتگیری multitouch بۆ ویندۆز٧ وچاکسازی لەکەم بەکاربردنی بیرگەو خێراکردنی وێبگەڕەکە و چاکسازی و بەهێزکردنی لە بواری پاراستن.
هەروەها لە ڕواڵەتیشدا گۆڕانکاری کراوە، بەڵام چۆنیەتی ڕێکخستنی و بەکارهێنانی بازدەر (Tab) و تولئامرازی بەکارهێنانی پێوەکراوەکان (Add.ons) هەروەکو وەشانەکۆنەکانە و گۆڕانکاریەکی کەمتر ئەنجام دراوە.
بەڕێوەبەری تەکنەلۆژی لە موزیلا” Brendan Eich ” لە لێدوانێکی بۆ [url=http://linkpuls.idg.no/go/e/page_col-AC_news/http://news.softpedia.com/news/Firefox-5-0-only-Months-after-Firefox-4-0-180214.shtml.]Softpedia[/url] دەڵێت،لەم وەشانە بەدواوە موزیلا بەماوەی کەمتر وەشانەکانی دەوەشێنێتو چیتر کاتی زۆر ناخایەنێت ، هەروەها دەڵێت وەشانی پینجی فایەرفۆکس Firefox 5 لەماوەی چەند مانگێکی تردا تەواو دەبێت.
دەتوانن لەم بەستەرانەی خوارەوە بۆ هەر یەک لە سیستەمەکاپێکردنەکانی ویندۆز و لینوکس و ماک دابگرن.
[url=http://linkpuls.idg.no/go/e/page_col-AC_news/http://releases.mozilla.org/pub/mozilla.org/firefox/releases/4.0/win32/en-US/Firefox%20Setup%204.0.exe]بەکارهێنەرانی ویندۆز[/url]
[url=http://linkpuls.idg.no/go/e/page_col-AC_news/http://releases.mozilla.org/pub/mozilla.org/firefox/releases/4.0/linux-i686/en-US/firefox-4.0.tar.bz2]بەکارهینەرانی لینوکس[/url]
[url=http://linkpuls.idg.no/go/e/page_col-AC_news/http://releases.mozilla.org/pub/mozilla.org/firefox/releases/4.0/mac/en-US/Firefox%204.0.dmg]بەکارهینەرانی مــــاک[/url]
[color=red]تەماشایەکی ئەم گرتە ڤیدیۆییەش بکەن بۆ ئاشنابوونی زیاتر بە کردارە نوێیەکان[/color]
[youtube]mv_sq5zpN0M[/youtube]

بۆچوونەکان
http://www.mozilla.com/en-US/firefox/RC/
ئەوە هێشتا پاڵێوراوی وەشاندنی کۆتاییە نەک وەشینرابێت، ئەمە دووەم پاڵێوەراوە و دوای ۱۲ وەشاندنی بێتا.
http://www.h-online.com/open/news/item/Mozilla-issues-second-Firefox-4-release-candidate-1211205.html
دەستخۆش بۆ هەواڵەکە و بژی.
دهست خۆش بۆههواڵهکهت
دهستت خۆش بێ کاک زهندی له ئامادهکردنی ئهم ههواڵهو بهستهرهکانی داگرتندا.. ههست ئهکهم له شێوهدا له ئهنتهرنێت ئێکس پلۆرهری ٩ بچێت..
کاک زەندی سڵاو، بۆیە من باوەڕم بە پیسی وۆرلد و ئەمانە نییە :)
تەماشای ماڵپەڕی سەرەکی بکە:
http://postimage.org/image/1lzgoh1ms/
ئەمەش سەرچاوەی بڵاگی فەرمی خۆیان:
http://blog.mozilla.com/blog/2011/03/
@danamustafa کاتێک ئەم لەوەشاندنەکانی بێتای ٦ دابوو ئەنجا ئینتەرنێت ئێکسپلۆرەر وەکو یەکەم بێتا دەرچوو، واتا هێشتا IE9 تەنها لە ڕووی ڕووکەشەوە لاسایی کردۆتەوە.
دەست خۆش ،
منیش چاوەڕێم لە update-manager دەرکەوێت ، هێشتا دەر نەکەفتە.
بژین،
ئەوەی وایان نوسیوە هەمووی هەڵەیە. RC2 ئەوە وەشاندنی کۆتایی نییە. لەم ماوەیەکی زۆر نزیکدا ئیتر ئەمرۆ و بەیانی کەوتووە بەڵام وەشاندنی ٤ بێت بەستەری سەرەکی و هەموو ماڵپەڕەکە دەینوسن.
دەستخۆش کاک زەندی،
کاک سیامەند ڕاست ێژێ، ئەمە کاندیدە بۆ ئەوەی ببێت بە وەشانی چوارەم.
دەستخۆش
بەڵێ ئەمە Final ە لێرە بە ڕونی نووسراوە
21/03/2011
The official launch day may still be tomorrow, but those not willing to wait can now grab the final version of Firefox 4 for Windows, Mac OS X or Linux straight from Mozilla's FTP server.
Hîçman Bo Nehaw !
منیش دهڵێم فایناڵ نیه بهڵام ئهم لینکهی کۆتای کاک زهندیم بینی وتم فایناڵه.
سهربه ههویه لهگهڵ گۆگڵ کرۆمدا ماوهیهک دهستاو دهستیان پێ دهکهم تا یهکیان داوای ماڵ جیایم لێ دهکات
بۆ برادەرانی لینوکس بێ compile کردنی گورزە بەم ڕێگەیە دەتوانیت دوواوەشان بەدەسبێنیت تەنها ئەم کۆماندە لە تێرمیناڵ بنووس:
[code]sudo add-apt-repository ppa:mozillateam/firefox-stable && sudo apt-get update && sudo apt-get upgrade[/code]
بژین،
مۆزیلا ئەو وەشانەی وەکو کاندیدێک بۆ ٤ دانا، کە ئیستا بووە بە وەشانی کۆتایی بە فەرمی:
http://www.mozilla.com/en-US/firefox/all.html
پێم وابی ئەوە هەر بێتا یەکە بو کردیانە وەشانی ٤ لەبەر دەرچونی IE نوێ
من ئەوەم دانەگرت کار بە بێتا یەکەی دەکەم زۆر باشە لە روی خێرایش و روکارەکەشی لە پێشتر جوانترە
دەستەکانت خۆش کاکە زەندی
کاک زەندی تۆ بە دڵوبێت زۆر باشە .
کاک جوتیار , دەست خۆش .
کاک کوردۆ , ئازادی بەڵام مادەم فیناڵ/کۆتای ,بڵاو بویەوە باشترە نوێی بکەیتەوە , چوون خراپ نابێ باشتر ئەبێ !
بەڵام من هەر بۆم نەهاو نوێکردنەوە , بۆ ویندۆزەکەم !
بێاتاکانی لە ۱۲ دانەوە تەوابوون و پێشتر یەکەم پاڵێوراوی کۆتایی وەشاند و دوایی دووەم و ئەو ڕۆژەش لە کاتژمێر ۱٤ بەکاتی ناوەندی ئەوروپاش کردی بە فەرمی.
منیش نوێم کردەوە , نایابە .
لەم وەشانە "نوێ"یەشدا، لەگەڵ خواروژووركردن بەناو ماڵپەڕدا کێشە هەیە... بەتایبەت زۆر جار جێنیشاندهر لەناو دەقخانەیەك (textbox) دەچەقێت و بە شۆفڵیش دەرناچێت. تەنانەت دوگمەكانی لاپەڕە سەرەوە (page up) و لاپەڕە خوارەوەش (page down) لەکار دەکەون... ئەوە لە تیری ئاراستەكان گەڕێ کە هەر بەتەواوی پەكیان کەوتووە... هیوادارم هەر لای من وا بێت :)
چەقینی جێنیشاندەر زۆر کات لای منیش وایە لە کرۆمەکەش , وە بۆ خوار و ژورکردن لە سێ کۆمپیوتەر یەکێکیشیان لینوکسە کێشەی نییە .
ئەشێت ئەو زەحمەتە بکێشیت و بۆیان بنێریت لە لیستی BUG زۆری بکەیت، هەڕجەندە کاک زەندی وتەنی کێشکە هی وێبگەڕ نییە بەگشتی.
dast xosh bo am rwn krdnawayat
ماوەیەکە جارجار مۆزێلا بەکارێنم.. لەم تازە کردنەوەدا هەستم کرد خێراتر دەکریتەوە
dastan xosh betttttttttttttttttttttttttttttttttttttttt
هەر هەوالەکەم بینى نوێم کردەوە
زۆر خێرابوو لە دامەزراندن
رووکارەکەشى جوانە
بەڵام شتێکى هەیە پێشتر ئەگەر چەند Lab ــێک بکردبوایەوە کاتى داخستن پێتى دەووت کەوا رەنووسى بکەم یان یەکسەر داى بخەم
بەڵام لەم وەشاندە دا یەک سەر دایدەخات