تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

JVC کامیرەی 3D ی دروستکرد

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2011/03/12

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔5۔ )

 

کۆمپانیای ئەلکترۆنی ژاپۆنی [url=http://pro.jvc.com/prof/main.jsp]JVC[/url] جۆرە کامیرەیەکی تایبەتی بۆ بەکارهێنەرانی ماڵەوە بەرهەم هێنا بە ناوی "Everio GS-TD1" ئەم کامیرەیە دەتوانێت فیلم بگرێت بە بەرزترین جۆرایەتی (HD) و ٣ دووری (3D).
هەرچەندە زۆربەی کۆمپانیا ئەلکترۆنیەکان ئەمرۆ بایەخ دەدەن بە فیلمی 3D ، بەڵام ژمارەیەکی زۆر کەم لە کۆمپانیاکان کامیرەیان بەرهەم هێناوە کە فیلم بگرێت بە جۆرایەتی بەرزی ٣ دووری (3D HD).
جێگری بەڕیوەبەری کۆمپانیای JVC بەشی ئەمریکا " Dave Owen" لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەگەرییدا وتی، پێم وایە ئەم کامیرەیە ئەبێتە جێگای بایەخی کۆمپانیاکانی تەلەفزیۆن، چونکە کامیراکە جگە لەوەی فیلم دەگرێت بە ٣ دووری بەرزرترین جۆرایەتی، هەندیک کرداری گرنگی تریشی هەیە بۆ لێدانی فیلم و ئەرشیفکردنی .
GS-TD1 پێکهاتووە لە دوو کامیرا لەناو یەک لەشدا و هەردوو کامیرای لای ڕاست و لای چەپ دەتوانن وێنە بگرن بە بەرزترین جۆرایەتی بە قەبارەی ١٩٢٠x١٠٨٠ فیلمەکان تۆماردەکات بە جۆرە فۆرماتیکی نوێ (MP4 MVC) بە جۆرایەتی تەواو بەرز (Full HD) ،تایبەتمەندیەکی گرنگی تری ئەم کامیرایە ئەوەیە ئەتوانی تەماشای فیلمی ٣ دووری پێبکەیت بەبێ چاویلکە.
GS-TD1 زومێکی 5x و بیرگەی ٦٤ گیگابایتی لەخۆگرتووەو نرخکەی ١٧٠٠ دۆلاری ئەمەریکاییە.

[color=red]تەماشایاکەی ئەم نماییشە ڤیدیۆیەی خوارەوەش بکەن بۆ زیاتر ئاشنابوون بە کامیراکەو کردارەکانی.[/color]

[youtube]i2GTIzdRUHU[/youtube]

بۆچوونەکان

ده‌ست خۆش، ساڵی پار له‌ پیشانگا ئه‌لکترونیه‌که‌ی پاریس که‌ سێ ساڵ جارێک به‌ڕێوه‌ ده‌چێ دایاننابوو، جۆریشیان زۆرن، ره‌نگه‌ له‌ داهاتوودا که‌ ته‌له‌فزیۆنه‌کانیش ده‌بن به‌ سێ ره‌هه‌ندی و چاویلکه‌یان پێویست نه‌بیه‌، زۆر به‌که‌ڵتر بن. هه‌ر بیژیت.

زۆر سوپاس کاک حامید، لەبیرمە ڕاستەئەکەیت ، تۆ بۆخۆت بە زیندویی بینیوتە.
زۆر خۆشیش نییە، تەکنەلۆجیا ئەوەندە بە خێرایی پێشبکەوێت، هەرچی دەکڕیت، دوای ساڵێک مۆدیلی نامێنێت.

سڵاو

ده‌ست خۆش ، کامێراییه‌کی جوانیش دیاره‌ دیزایینه‌که‌ی زۆر خنجیلانه‌یه‌ ، به‌ڵام خۆزگه‌یه‌کم هه‌یه‌ وه‌ک کاک هه‌مید نووسیویه‌تی ئه‌ویش نه‌مانی ئه‌و چاویلکانه‌ بووایه‌ له‌ 3 دوورییه‌کان .

کاکه‌ کاروان گیان هه‌ر له‌ مێژه‌ کۆمپانیا گه‌وره‌کان له‌ پێشبڕکێی ئه‌وه‌دان که‌ کامیان زووتر ئه‌و جۆره‌ ته‌له‌فزیۆنانه‌ دروست بکا و بیهێنێته‌ بازاڕ له‌ هێندیک شوێن له‌ سوێد دیفرۆشن، ئه‌و چاویلکانه‌ش ده‌بێ بگۆڕدرێن، چوونکه‌ ساکارترین جۆری ئه‌و چاویلکانه‌ کاتێک من منداڵ بووم هه‌بوو، واته‌ پێش سی ساڵ زیاتریش. به‌ڵام فیلمه‌کان ده‌گمه‌ن بوون، له‌ بیرم مابێ یه‌ک جار و ئه‌ویش ته‌نیا یه‌ک سینما له‌ کرماشان نیشانی دا. دیاره‌ ئێستا به‌ پیل و به‌ شارژ کار ده‌که‌ن به‌ڵام ئه‌وانیش وه‌ک هه‌موو شتێک ده‌گۆڕدرێن، خۆشیش نیه‌ هه‌موو کاتێک بۆ سه‌یر کردنی فیلم چاویلکه‌ له‌ چاوه‌ که‌ی.
وه‌ک کاک زه‌ندی نووسیویه‌، راست ده‌کا، هه‌تاکوو دێی تام و جێژ له‌ تکنیکێکی نوێ وربگری و پێی شاره‌زا ده‌بی، ده‌یانی نوێتر دێن، مرۆڤ پێڕاناگا.

ده ستي هه موتان خوش بيت