تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ستێفان ئیلۆپ: نۆکیا لەسەر سەکۆیەکی گڕگرتوو ڕاوەستاوە، پێویستە بڕیار بدەین چۆن هەڵسوکەوتمان بگۆڕین

AraQadir

AraQadir

بڵاوکراوەتەوە

2011/02/09

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔21۔ )

 

نۆکیا کە ساڵانێک پێشڕەویی مۆبایلی زیرەکی ئەکرد (Smartphone)، ئەمڕۆ لە کێشەدایە. لە ئاماری داهاتی چارەکی چوارەمی ساڵی ٢٠١٠دا ٨٨٤ ملیۆن دۆلار قازانجی بووە لەکاتێکدا زۆربەی کۆمپانیا دروستکەرە بچووترەکانی تری وەک سامسۆنگ و HTC قازانجیان لە نۆکیا زیاتر بووە. لە چەند هەفتەی ڕابردووشدا هەواڵی ئەوە بڵاوکرایەوە کە فرۆشی ئەندرۆید پێش سیمبیان کەوتووە لە کاتێکدا سیمبیان %٦٥ی بازاڕی مۆبایلی گرتبوو.
ستێفان ئیلۆپ، بەڕێوەبەری هەنووکەیی بەڕەگەز کەنەدیی نۆکیا کە لە٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٠ وەک بەڕێوەبەری جێبەجێکاری نۆکیا دیاریکرا پەیامێکی ناوخۆییی بۆ کارمەندانی نۆکیا نووسیوە کە ئەو پەیامە دزەی کردووە و ماڵپەڕی engadget پەیامەکەی بڵاوکردووەتەوە. ستێفان ئیلۆپ زۆر ڕاستگۆیانە دان بە چەندین ڕاستیدا ئەنێت و ئەڵێت پێویستە نۆکیا بچێتە ژینگەیەکی پێشبڕکێییەوە. هەندێک لە وتەکانی ئیلۆپ:
- ئایفۆن لە ساڵی ٢٠٠٧ بڵاوکرایەوە، نۆکیا هەتا ئێستا بەرهەمێکی نەبووە کە نزیک بێت لە experienceی ئایفۆن.
- گووگڵ ٢ ساڵە ئەندرۆیدی بڵاوکردووەتەوە و ئێستا زۆر بەخێرایی سەنجی پەرەپێدەرانی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە و پێش سیمبیان کەوتووە لە فرۆشدا.
- گووگڵ وەک هێزی تاودان، زۆرینەی نوێگەرییەکانی ڕاکێشاوە بۆ نێو ئەندرۆید.
- وا هەستمان کرد میگۆ گەڕانەوەمان بێت بۆ مۆبایلی ئاست-بەرز، بەڵام لەوانەیە تا کۆتایی ٢٠١١ تەنها یەک ئامێری میگۆمان هەبێت.
- ئێستا وا هەست ئەکەین چەندین ساڵ لە دواوەین.
- ئەگەر بەم شێوەیەش بەردەوام بین زۆر زیاتر ئەچینە دواوە لە کاتێکدا ڕکابەرەکانمان زیاتر و زیاتر ئەچنە پێشەوە.
- کۆمپانیا چینییەکان زۆر بە خێرایی مۆبایلێک بڵاوئەکەنەوە لەماوەیەکدا کە ئێمە تەنها presentationێکمان بۆ ئامادە ئەکرێت.

وا بڕیارە نۆکیا ١١ی ئەم مانگە ستراتیژییەتی نوێی خۆی پیشان بدات کە زۆر لە بڵاگەرەکان پێیان وایە نۆکیا ڕوو لە ئەندرۆید یان windows phone 7 بکات. ئەگەری دروستکردنی ویندۆز فۆن ٧ بەهێزە بەوەی کە بەڕێوەبەری ئێستای نۆکیا لێپرسراوی بەشی بازرگانیی مایکرۆسۆفت ئۆفیس بووە.

بۆچوونەکان

بیکاتە بە ویندۆز فۆن یان ئەندرۆید ..هتد هەمووی شکستە. مێگۆ، ئەگەر نا هیچ!

دەستخۆش کاک ئارا!
لە پەیامەکەیدا چیرۆکێکی کۆنی نوسیوە( نۆکیا وەکو ئەو پیاوە وایە کە لە پاڵاوگەیەکی نەوتدا لە دەریای باکور کاردەکات، شەوێکی لەئەنجامی تەقینەوەیەکدا کابرا بەخەبەردێتەوە و ئاگر هێرشی بۆ دێنێ، ئەویش لە قەراغی پاڵاوگەکە وەستاوەو کاتێکی کەمی هەیە، بریار بدات، ئایە بوەستێ و ئاگر بیسوتێنێ یا خۆی هەڵبداتەوە خوارەوە بۆ ناو دەریاکە کە دەیان مەتر بەرزەو و ئاوەکەشی زۆر ساردە).
جا نازانم کابرا گەر خۆی فڕیبداتە خوارەوە ڕزگاری ئەبێت؟
نۆکیا بەتەمایە دوو هەنگاو بنێ:
یەکەم گۆڕینی زۆربەی بەڕیوەبەر و بەرپرسەکان، دووەمیش ڕووکردن لە MS ، ئیتر پرسیارەکە ئەوەیە ئایە ئەم هەنگاوانە ڕزگاری ئەکات؟
لە ئەوروپا بەرهەمێک دائەهێنن بۆ نمونە نرخی ١٠٠٠ دۆلارە ، دوای ماوەیەک چین، هەمان بەرهەم کۆپی و زۆرجار باشتریش دروستی ئەکەن بە ٣٠٠ دۆلار ، لە ئەروپا گەر کەسێک بەرهەمی کۆمپانیایەک کۆپی بکات، سزای گەورەی ئەدەن، بەڵام کێ چاوەدێری چینی بۆ ئەکرێت!

منیش لەو بڕوایە نیم ڕزگاری بکات، نۆکیا ئەگەر هەر سیستەمێکی تر بەکاربهێنێت زەرەر لە خزمەتگوزارییەکانی خۆی ئەیات. لە هەمووشیان گرنگتر Qt. مەگەر لە حاڵەتێکدا Qt بخاتە سەر ئەندرۆیدیش، وەشانێک لە ماپ و ستۆرەکەی و هتد بۆ ئەو دوو سیستەمە بوەشێنێت. من ئێستا لەگەڵ سیمبیان٣ زۆر مورتاحم هیچ کێشەیەکم نییە لەگەڵی بۆ نەرمەواڵە و یاریش ئێستا ئۆڤی ستۆر لە جاران زۆر باشترە. جا ئیتر ئەگەر ئەمساڵ ڕووکاری سیمبیان نوێ بکاتەوە بە Qt ئیتر کوا کێشە؟
ئەوە میگۆش لەولاوە بوەستێ. جارێ هیچ نەبێت نۆکیا پێویستە میگۆ ماوەیەک بخاتە بازارەوە و بهێڵێت بژی پێش ئەوە بڕیاری ئەندرۆید یان ویندۆز فۆن بدات.

هەر پشتگیریەک، بەکارهێنانێک، بانگەشەیەک بۆ مایکرۆسۆفت یان بەرهەمێکی وابەستەی، شکاندنەی بەهای مۆڕاڵی بازرگانییە. هیچ هۆکارێک نییە ئەو سیستەمە بژێت، دەبێت هەر تێکبشکێت هەرچەندە دەبا زووتر با.

ئەوە نۆکیا گرێبەستیان کرد لەگەڵ مایکرۆسۆفت، لەمەودوا (Windows Phone 7) لەسەر ئامێرەکانی نۆکیا دەبینین.
ئەگەرچی سەرۆکی نۆکیا (Stephen Elops) دەڵێت لە ئەمساڵدا ئامێرێک بە سیستەمی (میگوو Meego) بڵاودەکەینەوە.

http://www.heise.de/newsticker/meldung/Nokia-tut-sich-mit-Microsoft-zusammen-1187890.html

گرێبەستێکی تەسکی سنورداری ناگشتییە, لەملاوە خەریکی شتی ترن. هەرچیەک بێت، جارێکی تر ئامێری نۆکیا نایەتە لای بەندە.
[youtube]xe3ksR8zgXg[/youtube]
بازرگانی دۆڕاو چۆنە؟ لە نۆکیاوە فێربە:
سیمبیانی بۆ چەندین ساڵ ڕاکێشا و باویەکی باشی پەیدا کرد، لەگەڵ intel, AMD خەریکی MeeGo بوو، سیستەمێک بەمانای وشە. کەچی دوای دەرچوونی وەشاندنی جێگیری. هات N8 هەر بەسیمبیانەوە بڵاوکردەوە. لە سێ چارەکی ساڵی ۲٠۱٠ دا. ئەنجا گازەندەی زۆر هاتەسەری و کە بۆ ناچێتە سەر مێگۆ؟
چی کرد؟
هەڵسا هەر هەموو ماڵپەڕی سیمبیانی داخست لە مانگی ۱۲ ی ۲٠۱٠ بە مەرجێک بە ملیۆنەها ئامێر ئەو سیستەمەیان لەسەر بوو بێجگە لە دواهەمین بەرهەمی کەچەند مانگێک دەبوو. ههههه
ئەنجا هەڵسا وەکو نوسراوە لەسەر سەکۆی ئاگرین بوو، هەموو ئاماژەکان بۆ ئەوە بوو بچیتە سەر مێگۆ، ئەو پڕۆژەیەی بە ملیۆنەهای خەرجی داوە و کاری قورس، کەچی فڵق کارەبا بڕا!

مەبەستت لە سنووردار چییە؟؟
نۆکیاسیستەمەکەی مایکرۆسۆفت دەکات بە سەکۆی ئامێرەکانی، و تیمی پەرەپێدەرانی نۆکیا هاوکاریش دەکەن لە برەودانی تواناکانی (ویندۆز فۆن ٧) دا. ئەوان گرفتی بازرگانی خۆیان چارەسەر دەکەن، سیستەمی میگۆ لەوانەیە وەکو سەرچاوەکراوە بەردەوام تاقیکردنەوەی لەسەر بکەن و نۆکیای ٩ میگۆی لەسەربێت.

http://www.mediabistro.com/thinkmobile/nokia-microsoft-announce-windows-phone-will-be-nokias-smartphone-platform-going-forward-wow_b10832

http://www.handelsblatt.com/unternehmen/it-medien/smartphone-kooperation-anleger-schreiben-nokia-nach-allianz-mit-microsoft-ab;2752283

ئاخر ئەوە گرفتی بەڕێوبەر و سەرۆکە نوێیەکانە، زۆر کۆمپانیا لەسەر دەستی سەرۆکەکانی تووشی گرفتی ئابووری بوون و لە بازاڕدا نابووت کران، ئەوەی گرەودەباتەوە لێرەدا تەنها گووگڵە، ساڵی ٢٠٠٠ لە فیلیپس کارم دەکرد، هەستا بەشی مۆبایلی فرۆشت و بڕیاریدا کە چیتر خۆی بەرهەمهێنان نەکات، پێم سەیربوو، خۆ تەلفۆنەکانی زۆر باش بوون، بەس چونکە توانای ئەو شەپۆلەیان نەبوو، خۆیان لێنەدا، پاش چوارساڵ بۆم دەرکەوت کە بڕیارەکەیان زۆر دروست بوو، ئەریکسۆن هاوشێوەی ئەوەی کرد، بەس هات گرێبەستی تێست و دیزاینی کرد، ئەمجارە بۆ پاشەکەوت کردن، ئەندازیاری هندی و ڕۆژهەڵاتی هێنا. سیا (Quelle)ـت بیستووە دڵنیام، پێش دووساڵ ئیفلاسی کرد، هۆکارەکەیشی گۆڕینی سێ بەڕێوبەر لە دوو ساڵدا، کە هەریەکەو نەخشەی کار و ڕێگایەکی دانابوو، هەر کامیان وازیان لە ئیشەکەش هێنا بیست ملیۆنیان قەرەبوو وەردەگرت، جگە لەوەی گۆڕانکارییەکانی دەیانکرد بۆ بوژانەوەی بازاڕەکەیان دەیان ملیۆنی تری دەبرد، ئاکامەکەیشی ئەوەبوو بازاڕیان لە ئینتەرنێتدا وەستابوو، گرفتی لۆجیستیک و کاڵای نوێش هاتەپێشەوە کە نەیانتوانی هەستنەوە و دایانخست.

وای ئەبینم ویندۆز فۆنیش ببێت بە سیمبیان. سیمبیان لە سەرەتاوە چەند کۆمپانیایەک کاریان لەسەر ئەکرد. تا دوایی تەنها نۆکیا مایەوە. ئێستا هیچ کۆمپانیایەک بە فرۆشی مۆبایلەکانی ویندۆز فۆن ٧ خۆشحاڵ نییە بۆیە لەوانەیە لەداهاتوودا تەنها نۆکیا دروستکەری ویدۆز فۆن بێت.
تێناگەم نۆکیا بۆ وا ئەکات، ئەگەر هەر هیچی نەکردایە بە سیمبیان و میگۆ بمایەوەتە زۆر باشتر ئەبوو، سیمبیان کێشەی سەرەکی ڕووکارە ئەویش چارەسەری وا بەڕێوەیە. Qt هەنگاوێکی زۆر گەورە بوو کەچی نەیانهێشت بژی.

زۆر هەزەلییە، وەختی خۆی سیمبیان بۆ ئەوە دروستکرا کە مایکرۆسۆفت بەرتەسک بکەنەوە لە دەستبەسەرداگرتنی بازاڕی مۆبایل. ئێستاش سیمبیانیان جێگرتەوە بە بەرهەمی مایکرۆفت.

ئارا تۆ هەست ناکەیت کە نۆکیا بیەوێت کە لە دروست کردنی سیستەمی کارپێکردن دووربکەوێتەوە؟؟. تەماشای ڕووداوەکان بکە لەسەرەوە سیا نووسی. نۆکیا ئامێرەکانی چاکن، زۆر دەستپێشخەریشە لە داهێنانی تەکنیکی نوێ، لەوانەیە ئەوەی قازانجتر بێت کە نەرمەواڵاکان بۆی دابین بکرێت، لە بیریشت نەچێت، هێشتا میگۆی هەر بەدەستەوە ماوە و لەوانەیە مایکرۆسۆفت شێوەی ئەو بەکاربهێنێت لەگەڵ نۆکیا.

ئەی ئەوە نییە وازی هێنا؟ میگۆی بۆ تاقیکردنەوە داناوە. من تێناگەم قازانجی نۆکیا چییە لەم هاوپەیمانییە؟ مەگەر تەنها پارەی توێژینەوە و پەرەپێدانی سیمبیانی بۆ بگێڕدرێتەوە. مایکرۆسۆفت گەورەتین قازانجی کرد کە گەورەترین کۆمپانیای مۆبایل ئێستا بەتایبەت مۆبایل بە سیستەمی ئەو دروست ئەکات.
ئەوە نرخی نۆکیا %١٣ دابەزی تەنها ئەمڕۆ.

بزانین میگۆ چۆن ئەبێت. میگۆ یان ئەندرۆید.

ئارا: من تێناگەم قازانجی نۆکیا چییە لەم هاوپەیمانییە؟
منیش وەکو تۆ سەرسامم، وەڵامی ئەو پرسە هەر لای خۆیانە.

ئارا باوەڕت بەخەڵک کرین هەیە؟
نۆکیا کۆمپانیایەکی تاکەکەسی نییە. بریتییە لە JSC ئەمەش بەو واتایەی سەرێکی نییە و ئەوانەی دێن فەرمانبەرن (مووچەخۆرن) نەک سەرۆکی خاوەندار. بۆیە خۆی لە مایکرۆسۆسفت بووە و زۆریش ئاساییە بەرامبەر بەپارە ئەو کارەدەکات/دەکەن. ئیتر ئەمە دیوی پشتەوەی بازرگانی بۆگەنە. ئیتر پارەش بێوەفایە، لای بیرلەسکۆنی و ستیڤ باڵمەرە.
من خۆشحاڵ دەبووم وانەبا، بەڵام خۆ من زەرەرمەند نابم. ویندۆز فۆن لەسەر هەر ئامێرێک بێت هەر ئەوەیە، تەماشای HTC بکە لە ماڵپەڕی فەرمی لە ۲٠ بەرهەمدا ۱٤ بە ویندۆز فۆنەوەن. کێ سەوادی دەکات؟ ئەی بە ئەندرۆیدەوە بۆ وا فڕیوە؟

مێگۆ سیستەمێکی شایەنی ئەمڕۆی تەکنەلۆجیایە بۆ دەستی و کۆمپیوتەری جانتایی و ..هتد بەڵام!

بژین

ستیڤ باڵمەر ... !
http://www.youtube.com/watch?v=eywi0h_Y5_U
چۆن دەڕواننە داهاتوی خۆتان مۆبیالیتان و بەراورد لەگەڵ ستیڤ جۆب و ئەپڵ؟
** هاها ههۆۆ ههییی
ئەپڵ زۆر گرانە بە ساڵێک هیچیان بۆ نافرۆشێت، ئێمەش بە ملیۆن ملیۆن ملیۆن دەفرۆشین. هۆو هۆۆوو
** خەڵکی ئایفۆنی ئەپڵی بۆچییە تەختەکلیلی نییە!؟ بۆ چییەتی ها؟
ئێمە بە تەواوەتی دامەزراوین لەگەڵ وینفۆندا و هەموو گرێبەستەکان، پەرەپێدەران، ستراتێژ، نەخشەی تەشەنەکردن هەمووی پێرفێکتە. مێش میوانمان نییە.
دوای سێ ساڵ لەو چاوپێکەوتنە گەشتنە ئەوەی کە بگەنە ٪ ۱۱ و کەمتریش بۆ ساڵێک (ئەگەر بفرۆشرێت) ئەی بزانین ئەم ستیڤە دەڵێت چی ** ئەمڕۆ** دەربارەی ئەوەی وتویەتی == هەموو گرێبەستەکان، پەرەپێدەران، ستراتێژ، نەخشەی تەشەنەکردن هەمووی پێرفێکتە ==

** هەموو سەردەکەوین و هەموو کارەکانمان لەناو Ökosystem دەتوێنینەوە؟

من وای ئەزانم کە ڕووکردن لە ئەندرۆیید باشترین چارەسەر بێت بۆ نۆکیا ئەگەر پلانی تریان نەبێت.

بەڕای من بەکارهێنانی ئەندرۆید لەسەر مۆبایلی نۆکیا گرنگیەکی تەواو دەبەخشێت هەم بە مۆبایلەکانی و هەمیش بۆ ئەندرۆید، هۆکاریش بۆ ئەوە کە نۆکیا زیاتر ناسراوەو ئەندرۆیدیش پێشکەوتنی باشی بەخۆوە بینیوەو ئەتوانم بڵێم بازاڕی زیاتر گەرم ئەبێت وەک لەپێشتر.

بۆ ئەو قسەیەی ئیلۆپ دەربارەی ئایفۆن کە ئەڵێ: "نۆکیا هەتا ئێستا بەرهەمێکی نەبووە کە نزیک بێت لە experienceـی ئایفۆن".. ئەزانی چۆن نەوەکو نۆکیا نەیبووە ئەو experienceـی ئایفۆن پێشتر بەڵکو ناشی بێت لە داهاتووشدا.

هەر بژیت کاک ئارای نۆکیاخواز

کاک ئاراس rumor ئەڵێت نۆکیا ملیۆنەها دۆلاری لە مایکرۆسۆفت وەرگرتووە بۆ ئەم هاوپەیمانییە. گووگڵ نەیتوانیوە ئەو بڕە پارەیە دابین بکات بۆیە نۆکیا ڕووی کردۆتە ویندۆز فۆن.

لە ڕابردوودا بیانوویان بۆ بەکارنەهێنانی ئەندرۆید ئەوەبوو کە نۆکیا نایەوێت داهاتووی لەدەستی کۆمپانیایەکی تردا بێت و دەیەوێت پابەندبێت بە ecosystemی ئەورووپاوە بۆ وازنەهێنانی لە سیمبیان.
تۆ سەیری ئەم هاوپەیمانییانە بکە:
- ماوەیەک لەمەوپێش لەگەڵ یاهۆ هاوپەیمانییان بەست کە یاهوو mapی نۆکیا بەکاربهێنێت و نۆکیاش بۆ ovi mail & Ovi chat (کە کەس بەکاری ناهێنێت) پشت بە یاهوو ببەستێت.
- پار لەگەڵ ئینتێل میگۆیان بەرهەم هێنا کە هەموو لایەک گەشبین بوو پێی.
- دوێنێ لەگەڵ مایکرۆسۆفت ڕێکەوت. بەمەش یەعنی واز لە میگۆ ئەهێنێت و ئینتێل جێ ئەهێڵێت. ovi map & chatیش کە پشتی بە یاهوو بەستووە بەرەو نەمان ئەڕوات.

کاک هاوکار بێگومان وایە، تۆ بەتەمای چی بکەیت بە سیستەمێک کە کەمتر %٢ی بازاری هەبێت لەکاتێکا سیستەمەکەی خۆت %٣١ی هەبوو؟ بە سیستەمێک کە چارەکی پێشوو سیستەمە کۆنەکەی winMO زیاتری لێ فرۆشرا (ئەمە نوکتەیە).
ئەگەر نۆکیا ڕووی لە ئەندرۆید بکردایە وەک سیمبیان ئەبووە گەورە بەرهەمهێنی ئەو سیستەمە. لەبەر باشیی و پتەوی ڕەقەواڵە، هەرزانی، بوونی کامێرای باش هەموو بەکارهێنەرانی سامسۆنگ و HTCی بەلای خۆیا ڕائەکێشا.

کاک هاوکار ئەندرۆیدیش experienceی نەگەیشتووەتە ئایفۆن.
من نۆکیاخواز بووم لەبەرئەوەی ئەو نۆکیایە ئامانجی یەکەمی بەکارهێنەرانی بوو، گرنگی بە هەسارەکەمان ئەیە green environment، جیهانی سێیەمی لەبەرچاو بوو (ئێستاشی پێوەبێت)، گەورەترین دروستکەری مۆبایل بوو بەڵام کەمترین داهاتی هەبوو، لە هەموویان کەمتر. بەپێچەوانەی ئەپڵ و مایکرۆسۆفتەوە کە کاریان تەنها قۆڕخکردن و کۆکردنەوەی زۆرترین داهات و هەڵخەڵەتاندنە.
نۆکیای ئێستا بەڕێوەبەرەکەی پیاوی پێشووی مایکرۆسۆفتە. لێپرسراوی نۆکیا لە North America پیاوی پێشووی مایکرۆسۆفتە.

ئەمەش ئەو بەرهەمەی نۆکیایە کە من نایکرم: http://www.engadget.com/2011/02/11/exclusive-nokias-windows-phone-7-concept-revealed/

کاک سیا ئەو قسەیە زۆر تەواوە نۆکیا نموونەی بازرگانی دۆڕاو.

من پێشتر زۆر هۆگری نۆکیا بووم ! بەڵام لەم رۆژگارەیا لەگەڵ بوونی سیستمێکی وەک ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێسی ئایفۆن سیمبیان بەرەو کاڵ بوونەوە دەچێت، بەڵام خۆزگە نۆکیا لەگەڵ ئەندرۆید ڕێکەوتنی بکردایە و مۆبایلەکانی نۆکیاش ئەندرۆیدی لەسەر بوایە ئەو کات شتێکی ناوازە دەبوو! لە بری ویدنۆز فۆن ! هەنگاوێکی شێتانە و بێمانایە ئەگەر نۆکیا ببینم لەگەڵ سیستمی کارپێکردنی ویندۆز فۆن! هەر سیمبیان بمێنێتەوە زۆر باشترە.

دەستان خۆش بۆ تێروتەسەلکردنی بابەتەکان، بەڕاستی جێگای خۆشحاڵین، من زۆر خۆشحاڵم کە گەنجەکانمان کە ئاوا بەوردی ئاگایان لە پێشکەوتنی تەکنەلۆجیاو گۆڕانکاریەکانن.
کاک سیڤەر، لە ژێر پەردەوە بێ ئاگاداری میدیاکان ، گوگڵ گفتوگۆی لەگەڵ نۆکیا بووە، بەڵام مایکرۆسۆفت چەورتربووە لە گوگڵ بۆ یە نۆکیا ئەو ئاراستەیەی گرتووە.
بێگومان پلانی شارەوەشیان هەیە بۆ داهاتوو، گەرنا جێگەی سەرسوڕمانە کۆمپانیایەکی وەکو نۆکیا هەنگاوی شێتانە بنێ.
پێشتر بەڕێوەبەری نۆکیا کۆبونەوەی لەگەڵ خاوەن پشکەکان کردووەو ڕای ئەوانیشی وەرگرتووە، بێگومان ئەو خەڵکەش وا بە ئاسانی ئامادە نییە، سەرمایەی خۆی بخاتە مەترسیەوە.
بەڵام باوەڕناکەم ئەمان بتوانن لە ئایندەیەکی نزیکدا ڕکابەری ئەپڵ و گوگڵ بکەن، بەڵام گۆشەیەکی بازاڕ بۆخۆیان هەرداگیر دەکەن، چونکە ئارەزوەکانی مرۆڤ جیاوازن، گەر وابوایە کەس فیات و ڕینۆی ناکڕی تا ئاودی هەبێت.
سامسۆنگ و HTC و دێل ، ڕیژەی فرۆشیان باش نەبووە و ئەوەش بەهۆی وین فۆنەوە بووە.

ئەمە مۆدێلی ترومبێڵ نییە، ئەمە شتێکە لە نێوان مۆنۆپۆلکردنی ئارەزووی خەڵکی و کرانەوەدا. لەگەڵ کاک ئاراسی خۆمان هەمان وتوێژمان بوو، بۆیە دەینوسمەوە:
هەموو بازرگانییەک بەسیستەمەوە مافی ڕەوای خۆیەتی چۆنی دەکات (بەڵام قۆرخکردنی ویست و ئارەزوو نا) ئەپڵ، ئۆراکڵ، ئەدۆب، مایکرۆسۆفت بەنمونە:
ئەپڵ کۆمپانیایەکە ڕەقەکاڵا و تەکنەلۆجیایەک دروست دەکات بۆی، لە هیچ لەوانی تر ناچێت و هاوپۆلەکەشی بریتییە لە Power PC ئەم کۆمپانیایە هەمان شت شێوە ڕووپەڕ و ڕەنگێک بەکاردەبات، کە زۆرجار لاسایی دەکرێتەوە و خاوەن کڵاسێکی تایبەتە و بەرهەمەکانی یەک ڕۆڵەی ئەو دانسقەیەن. هەمان کات هەڵدەستێت بە دروستکردنی سیستەمێکی کارگێڕی لەسەر بنەمای freeBSD و دەنکی داروین یان باشترە بوترێت MACH kernel. کۆدەکانی داخراون. ئەم کۆمپانیایە هەموو شتی خۆی لەگەڵ بەرهەمەکانی خۆی دەگونجێنێت:
۱. پارەی مافی لەبەرگرتنەوە نادەیت و تایبەتە بەبەرهەمەکی خۆی.
۲. سیستەمێکت ئەداتێ لەگەڵ کردنەوەی ئەم پاراستن، پتەوی، جێگیریت بۆ دابین دەکات. خۆی ئەوەڵ و ئاخیر بەرپرسیارە.
۳. هیچ کات تۆ نانێرێت کە بەرهەمێک بکڕیت (سەرنجی ئەمە بدە) تاوەکو کونی سیستەمەکەت و جێگیری بپارێزیت.
٤. بەڕوونی لە SLA نوسیوەتی ئێمە پشتگیری هەموو نەرمەکاڵایەک دەکەین کە بۆ سەر سیستەم و تووڵئامرازی ئێمە چێکرابێت. بۆ ئەم مەبەستەش Appe Store خۆمان هەیە و ئەرکمانە هەموویان بە نوێترین شێوە بهێڵینەوە، لەدەرەوەی ئەمە دەتوانیت بەپێی بەپرسیارێتی خۆت کە Admin ــیت دایان بگریت.
۵. ئەپڵ هیچ جەختێک یان هیچ دەستکاریەکی دەرەوەی جیهانەکەی خۆی ناکات، هیچ نەرمەکاڵایەکی و بەرهەمێکی بۆ لە ڕێلابردن و هێنانی ڕەقەکاڵای تر نییە. ئیتر من وەکو خۆم لەگەڵ زۆر زۆری شتەکانی ناگونجێم، بەڵام وەکو نوسیم ئەم جیهانیکی خۆی هەیە و بازرگانیەک دەکات، ئازادە بەرهەم و ڕەقەکاڵای خۆی چۆن دەفرۆشێت. بەراوردکردنی بە ترۆمبێڵ و مارکەی ترومبێڵ وەکو دایملەر، بی ئێم دەبلیو، ئاودی..هتد وایە.
مایکرۆسۆفت چۆنە؟
۱. سیستەمێکی کارگێڕی دروستدەکات و بەس.
۲. سەرچاوە داخراوە مافی لەبەرگرتنەوەی دەفرۆشێت(تەنها مافی لەبەرگرتنەوە)، کەس نازانێت بنەمای چی هەیە؟ لەچیش دروستکراوە؟
۳. هیج گەرەنتیەکی بۆ هیج بەرهەمێکی خۆی نییە لە ڕووی پاراستن و جێگیری و پتەویەوە. هەرخۆی بەچەندین ساڵ تا وەشاندنێکی وێبگەر نوێ دەکاتەوە و بە ئێستاشەوە کە وەشاندنی ۹ بێتایە لەگەڵ CSS3 لەیەک مەرجدا ڕێکە.
٤. هەرخۆی لە ماڵپەڕی خۆی کۆمپانیاکانی وەکو مەکافی، نۆرتۆن ..هتد ئامۆژگاری دەکات و بە کڕیار دەڵێت ئەمانە نەکڕیت و ئەنتی فڵان دانەمەزرێنیت سیستەمەکە لە مەترسیدایە و بەبەردەوام لای کاتژمێرەوە ئاگادارت دەکاتەوە.
۵. هیچ کات ناهەێڵێت هیچ کۆمپانیەک کە ڕەقەکاڵا دروستدەکەن بۆ هەموو وەشاندنێک بگونجێت، بەڵکو ئەوەندە بێشەرمە تۆیەک حەزت بە ئێکس پیە، ئیلا دەبێت ڤیستا دابگریت چونکە هیچ وەگەڕخەرێک ناهێڵیت کاربکات بۆ ناساندنی پارچە و چیپەکانی. ئەمەش وا دەکات تۆ دەبێت پارەی تر و خەڵک مەجبور بکەیت کە ئەو بەرهەمانە بکڕن.
٦. کۆمپانیاکانی ڕەقەکاڵا و چیپ، خۆیان وەگەڕخەر چێدەکەن بۆ وەشاندنەکان، بەڵام ئەم دەچێت پارەیان دەداتێ کە تەنها بۆ یەک وەشاندن ببن و هەمووی قەدەغە دەکات تا بۆی بکرێت.
۷. خەڵک دەبێت ئازاد بێت لەوەی ڕەقەکاڵایەک هی مایکرۆسۆفت نەبێت بە ئارەزووی خۆی سیستەم و ئامێری گەڕان هەڵبژێرێت کە دەیەوێت. یان خۆی تەرخان بکات بۆ هەندێک ڕەقەکاڵا و هەموو ئەو خاڵآنەی سەرەوە جێبەچی بکات، هەرخۆی بەس بەرپرسیارێتی لە ئەلفەوە بۆ یا بکات.
تائرە، ناشێت بەراورد بکرێت لەگەڵ مۆدێلێکی ترومبێڵ چونکە تەنها مافی لەبەرگرتنەوەی سیستەمێکە یان نەرمەکاڵایە و هیچی تر.
۸. ئامێرێک چیدەکات بە ناوی XBox جێگای ڕێزە، چونکە هەمان ئەو خاڵانە پەیڕەو دەکات کە خاوەنێتی سیستەمەکە دەپارێزێت.
۹. ئۆفیسێک دروست دەکات لە شوێن خۆیدا جێگای ڕێزە، بەڵام وەکو ئەوەی تووڵ و ئامراز بەکارببات تاوەکو هیچ ئۆفیسێکی تر نەیخوێنێتەوە و شاشی لە کاردا بکات، جێگای قبوڵ نییە.
۱٠. دزینی بەمانای وشە، دزینی کۆد، دزینی دەنک، دزینی ڕووپەڕ، دزینی مافی خەڵکی تر، دزینی تووڵئامراز ئەمانە پیشەیانە، هەربۆیەشە لە ئەوروپایەک کە سیناتۆرەکان حوکمی ناکەن بە ٦ ساڵ ملیارێک و ٦٠٠ ملیۆن یورۆ سزادراوە و دەدرێت.

ئەگەر ئەندرۆید لەسەر نۆکیا بێت، کە من دەمویست مێگۆی خۆی بێت یان سیمبیان. ئازادی بەکاربردن و گەرەنتی نەرمەکاڵای ئازاد و نوێکردنەوەی بەردەوام و زیاتر لە دەیان هەزار نەرمەکاڵای کراوە و ئازاد بۆ بەکارهێنەرێک لە گۆتیمالاوە تاوەکو شیلی دەبوو. وینفۆن وەکو داگیرکردنی بازاڕە بەشتێک کە خەڵک بە درێژای ۳ ساڵە لەگەڵ ئامێری تردا هەیەتی و بەزۆریش وەکو LG, HTC, Samsung تەنها خەڵک کە ئارەزووی نەدەکرد و بێزی لێدەکردەوە وینفۆن بوو. سیستەمێک کە هی ئەم سەردەمە نەبوو. هەمووی شتی لەرزۆک و ناجێگیر و دواکەوتوو. ئەمە ئەگەر مۆنپۆلکردن نییە و لە پاڵ بڵاوی نۆکیادا نایەوێت سیستەم فەرزبکات. بۆ دەبێت سیستەمێک لە دوای دواوە بێت لەسەر بڵاوترین ئامێر بفرۆشێت؟ بۆ وەکو ئەندرۆید یەکەمجار وەکو سیستەم داینەنا و کۆمپانیاکان بۆخۆیان بە ئارەزووی بەکارهێنەر ڕووی تێبکەن؟
بەڵام بەبۆنەی ئەوەی نۆکیا بازاڕێکی باشی بڵاوی هەیە، بەو ڕێگەیە سیستەمێک کە نەخوازراوە بڵاوبێتەوە وە خەڵک مەجبور بکات ڕێژەی بەکاربردنی سەرخەن جێگای پێناخۆشحاڵیە. لاشت وانەبێت ئیتر کە مایکرۆسۆسفت هەرشی کرد یان هونەریکی تێدایە و نۆکیاش هەمان شت.
هەربۆنمونەشە بیرلەسکۆنی و ستیڤ باڵمەڕ و ئەبراهامۆڤیچ زەبەلاحترین بازرگانی دنیان، بەڵام کە قسە دەکان بە تایبەت دوانەکە، بێتام و بێلەزەت.
هەمان شت مایکرۆسۆفت دەبێت خاوەن تەکنەلۆجیاک بێت ئەگەر ئیشی لەبەرگرتنەوەیە وەکو ئەدۆب و ئاوتۆدیسک، ئەبێت بەرهەمێک دروست بکات کە خەڵک کەی ئارەزووی کرد بیکرێت، هەروەها جیهان تامەزرۆی دواهەمین نوێکاری بن. ئەدۆب هەمیشە شتێک دەکات کە ڕەنگ و تەکنیک دەبەخشێتە دنیای ڕەنگاڵە، خۆی سەرپەرشتی شۆڕشێک دەکات، وای لێهاتووە دەبێت بە فۆتۆشۆپ بڵێین دواهەمین تەکنیک بۆ دەستکاری و سیحری ڕەنگاڵە چییە؟ ئاوتۆدیسک، و ئەدۆب سەدان هەنگاو زانستی ئەندازیاری و ڕەنگاڵەیان بردۆتە پێش، ئەوان بازئەدەن بە زانست. ئۆراکڵیش بە بنکەدراوە و تەکنیکەکەی جیهانێک بەبۆنەی ئەوانەی هەمیشە لە دیجیتاڵکردندایە.
ئەگەرچی خۆزگە سەرچاوەکراوەبان و خۆڕایی بان. بەڵام ئەمە ئارەزوویەکی تاک و کۆمەڵێکە دەشێت وا نەشێت بۆیان، بەڵام جێگای ڕێزە.

کاتێکی خۆش

والله‌ كاك سيا قسه‌كانت ڕاستن هه‌موويم خوێنده‌وه‌ ماندوو نه‌بی ...