تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

گوگڵ و خزمەتگوزارییەکی تایبەت بە خەڵکی میسر

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2011/02/01

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔5۔ )

 

حکومەتی میسر لە رۆژانی ڕابردوودا بە تەواوەتی هێڵی ئینتەرنێتی بڕیوەو کەناڵی ئەلجەزیرەشی قەدەغەکرد لە وڵاتەدا، ئەمەش بۆ کپکردنەوەی ڕاپەڕینەکەی میسر و ڕێگەگرتن لە ڕێکخستنی خۆپیشاندانەکان لە فەیسبووک و تویتەر، بەڵام گوگڵ لە ڕێگەی خزمەتگوزاریەکەوە ڕێگەچارەیەکی دۆزیوەتەوە بۆ گەیاندی پەیامەکانی خەڵکی میسر بە تویتەر ، ئەمەش بەتەلەفۆن ئەنجام ئەدرێت.
گوگڵ بۆ ئەم مەبەستە سێ ژمارە تەلەفۆنی داناوە، کاتێک بەکارهێنەرانی تویتەر تەلەفۆنی بۆ بکەن ، پەیامە دەنگییەکانیان بە شێوەیەکی خۆکار دەگۆڕێت و بۆ تێکست و لە تویتەر بۆیان بڵاو دەکاتەوە.
شایانی باسە دوێنێ ئێوارەی دووشەمە، حکومەتی میسر دوا کەناڵەکانی هێڵی ئینتەرنێتی ئەو وڵاتەی داخست و بەنیازە ئەمڕۆ سێ شەممە نێتی مۆبایل تەلەفۆنەکانیش دابخات.

بۆچوونەکان

بەداخەوە

تازه‌ كار له‌ كار ترازاوه‌

کار لەکار نەترازاوە ،هەمووشتێ دەچێتەوە دۆخی جارانی.
وە ئەگەر هەڵە نەبم هێڵی ئینتەرنێت ئێستا گەڕاوەتەوە لە میسر.
بەڵام کەناڵی جەزیرە هێشتا لە نایلسات نییە.

بژین.

هيوادارين

ئەڵێن کورسی سەرۆکایەتی ئەوەنە خۆشە، ئەوەی لەسەری دانیشێ، قەد دەستی لێی نابێتەوە و هەمیشە بەتەماشە سەد ساڵ لەخەڵکی تر زیاتر بژێت.
هەموشتێ ئەچێتەوەدۆخی جارانی، بەڵام دوای موبارەک.