تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ لینک ‌و پرۆگرام

ئەبێ مەرجەکانی بە ئەندام بوون چی بن؟

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2010/12/27

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔4۔ )

دەمێکە ناوبانگی ئەم گرووپەم بیستووە ، لقیان لە زۆر ناوچەی کوردستان هەیە، بەڵام نازانم چۆن ئەندام وەردەگرن؟
http://83.169.12.202/K_Direje.aspx?Jimare=2374&Besh=Hewal&Cor=1

سەرۆکەکەیان ئەندامێکی چالاکیشە، کاک زەندی خۆت توش نەکەی لای ئێوە گوێدررێژ نییە .
باشە ئەم کاکە چۆن ئاگای لەو روداوە بووە.. خۆ ئێستا لە کوردستان گوێدررێژ نەماوە هەموویان ئەنفال کردن بۆ ماسی برژاو!!

کاک زەندی تەماشای ئەم چاوپێکەوتنە بکە:

http://83.169.12.202/K_Direje.aspx?Jimare=230&Besh=Aburi&Cor=10

هاوڵاتی‌: چ مه‌رجێكت هه‌یه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ له‌گروپه‌كه‌دا ده‌بنه‌ ئه‌ندام؟

عومه‌ر كڵۆڵ: درۆ نه‌كه‌ری‌، ره‌فتاری‌ كه‌ری‌و وڵات كه‌ری‌، چونكه‌ رقم زۆر له‌درۆیه‌، زیانی‌ بۆ من‌و تۆیه‌، درۆزن ره‌نجه‌ڕۆیه‌، درۆ له‌لای‌ من زینایه‌، كردنی‌ وه‌ك كفر وایه‌، درۆزن هاوڕێیه‌تی‌ تاڵه‌.

کاک سەفین، لێرە زیاتر ئەسپ و ماینم بینیوە، پێش ١١ ساڵ دراوسێیەکمان ئەسپی هەبوو ، وتی نرخی ٤٠ هەزار کرۆنە ، نزیکەی ٥ هەزار یۆرۆیە.
سەرکردایەتی کورد ، زۆر بێ وەفان بەرانبەر بە کەران و پێشمەرگە دێرینەکان، بەڵام زۆر بە وەفابوون بۆ جاشەکان.

سپاس کاک ئاراس، خۆزگە ئەو مەرجانە لە هەموو پارتێکدا هەبوایە، منیش لە سکرتێری ئەو گرووپە زیاتر ڕقم لە درۆزنە. ئەو سکرتێرە بەڕێزە دەڵێت ، کورد کوردی جینۆساید کردووە ، بەڵام تا ئەمڕۆ کەرێک کەرێکی تری نە کوشتووە.
کەر ئاژەڵیکی زۆر زوڵم لێکراوە ، مەگەر میلەتی کورد بە قەد کەر ستەمی بەرانبەر کرابێ.
باشە بۆ بەکەسیک بڵین ، کەری تووڕە دەبێت ، بەڵام بڵێن سەگی لە خۆشیا پێدەکەنێ ، ئەبێ بۆ کورد و هەندێک نەتەوەکانی تر ، کەر بە بێ ئەقڵ و سەگ بە ژیر دابنێن؟

زۆر ڕاستە کاک زەندی ئاژەڵ بەگشتی لە کوردستاندا خراپ مامەڵەی کراوە، نەک هەر گوێدرێژ.
لە کوردەواریدا ئەڵێن سەگ واتە بە وەفا و زۆرزان، ڕێوی فێڵباز، گورگ دڕندە، کەر نەفام، مانگا گێل...هتد وابزانم لەبەر ئەوەیە کە سەگیان بەلاوە سانا ترە، ئەگینا هەموویان ئاژەڵن.