تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ لینک ‌و پرۆگرام

پێکەنین بەبیرۆکراتیی!

Sia

Sia

بڵاوکراوەتەوە

2010/12/18

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔4۔ )

[youtube]lBeLCDTPs8o[/youtube]

کاکە دەست خۆش بێ ئەوەی تێ بگەم زۆر پێ کەنیم، ئەمە یادگاریەکی هێنامەوە بیر، مادام باسەکە خەندەیە ، با خۆشتری بکەین. بزەیە بخەمە سەر لێوتان.
تازە هاتبووین لە کۆرسی زمان بووین ، ئێوارانی پێنج شەممان هەندێک خەڵکی نەرویجیان دەهێنا ، تا قسەیان لەگەڵ بکەین. ئێوارەیەکی باسەکەمان نوکتە بوو، نٶرە هاتە سەر پیاوێکی نەرویجی ، وتی :
ڕۆژێک کوڕە زاکەم دەمانچەیەکی باغە (لاستیکی) هەبوو ، پڕی ئاو کردبوو، لەناکاو دەستی پێدا ناو هەموو دەموچاومی تەڕ کرد ، هاهاهاهاهاها.
لە دڵی خۆم وتم، ئەی ڕووی بابت ڕەش بێت بۆ خۆتو نوکتەت ، داما قاقای پێکەنین .
بردارەکەم وتی : توخوا ئەوە نوکتەبوو بەچی پێ ئەکەنی ؟
وتم کورە بەوە پێ ئەکەن کە پێکەنینی تیا نەبوو ، ئەویش دایا قاقای پێکەنین ، کابراش لەگەڵ ئێمەیە Update ی پیکەنینەکەی دەکردەوە .
کابرا وتی، ئەزانم برادەرکەت لەنوکتەکەم تێ نەگەیشت بۆیە درەنگ پێکەنی ، تۆ بۆت ڕوونکردەوە ، بەخوا ئیتر بەڕاستی داماناوە قاقای پیکەنین.
سەرم هێشاندن
کاک سیا، دوو ڕستەمان بۆ وەگێڕە ئەگەر کاتت هەبوو.

هاهاهاها کاک زەندی ئەوەی تۆ زۆر بەلەزەت بوو...!! تێر پێکەنیم بە ناشوکوری نەبێ پێکەنینش نەماوە،
کابرای نەرویجی لەخۆشی ئەوەی ئێوە تێگەشتوون و پێکەنیون ئەوەندەی تر بەهای نوکتەکەی لا زیاتر بووە هههـ،،

منیش چاوەڕێی ٢ دێر دەکەم کاک سیا بیکاتە کوردی

ئەوە کابرای ئەندام پەرلەمانی سویسری، کاتیک دەقی یاسایەکی باجی گومرگ دەخوێنێتەوە ئەوەندە شتەکە بە یاسایی و بەوردی باسی هێنانەناوەوەی کاری بەهارات و گۆشت دەکات. ئەوەندە قوڵکراوەتەوە بۆ نمونە:
بەپێی یاسای فڵان، و پەلەگرافی فڵان لە یاسای باجی گومرگ ..کەوانە .. جوتخاڵ و بڕگەی یەک لەوێ دەبێت کاری بەهاراتەکە بەسەر گۆشتەکدا بە یەکسانی بە پانتایی قەبارەی نەرمە گۆشتەکە دابەشکرابن و تەنها بەچاویش بناسرێنەوە.

ههههه

کاک زەندی بە دیالێکتی سویسری قسەدەکات، تێگەشتنی زۆر ئاسان نییە.

ئەمان پێکەنینیان پێی دێت، ئێمەش هاربووین بۆی بۆمان ڕێکناخرێت. بەڕای من ئەو بیرۆکراتییە سیستەمێکی باشە بۆ بەڕێوەبردن و مافدان بە هەموو شتێک.
دەستخۆش بۆ بەستەرەکە.