تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

وەشانی تەواوی Opera 11 وەشێنرا.

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2010/12/16

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔7۔ )

 

ئەمڕۆ ئۆپرا وەشانی تەواوی وێبگەڕی ئۆپرای وەشاند، بە هەندێک گۆڕانکاری گرنگ لە هەردوو بواری کردار و دیزاین کە لەخواروە بە کورتی ئاماژەیان پێدەکەین.
[b]Tab Stacking[/b]
کردارێکە بۆ ڕێکخستن و تێکەهەڵکێشانی بازدەر (Tab)ە.
[b]Extensions[/b]
ئەم کردارەیان لە هەردوو وێبگەڕی فایرفۆکس و گوگڵ کرۆمدا هەیە، بۆ دامەزراندنی پرۆگرامۆکەو پێوەکراوی زیاتر، بەکار‌هێنەری دەتوانێت بە ئارەزووی خۆی هەموو ئەو پێوەکراوانە دابمەزرێنێت کە پێویستیەتی و بۆ ئەم مەبەستە [url=https://addons.opera.com/addons/extensions/]ئۆپراپێگەیەکی دروستکردووە[/url] ژمارەیەکی زۆر پرۆگرامۆکەی لە خۆ گرتووە.

.
[b]Visual Mouse Gestures[/b]
کردارێکە ژمارەیەک جوڵانەوەی جیاوازی پێ ئەنجام دەدرێت بە یارمەتی مشکی کۆمپیوتەرەکەت بۆ بینینی ، کرتەی ڕاست لە مالپەڕیکدا بکەو بۆ ماوەیەک پەنجەت هەڵمەگرە، هەروەها [url=http://www.opera.com/browser/tutorials/gestures/]لەم بەستەرەدا زانیاری زیاتر ڕوونکراوەتەوە.[/url]

[b]پارێزراوکردنی ناونیشان[/b]
ئەمەش زانیاری دەدات بەکارهێنەر دەربارەی ڕێژەی ئاسایشی ئەو مالپەڕەی سەردانی دەکەیت بە ئەنجامدانی کرتەیەک لەلای چەپی ئەدرەسەکەوە، زانیاریت دەداتێ دەربارەی مالپەڕەکە.

هەروەها گۆڕانکاری لەقەبارەی پرۆگرامەکەدا کراوەو بەڕێژەی ٣٠% بچووکتر کراوەتەوە لە Opera 10.60 و گۆڕانکاری لە پۆستی ئەلکترۆنی و نوێبونەوەی ئۆپرا و ئاگادارکدنەوەی بەکارهێنەر لە وەشانی نوێ و پێوەکراوی نوێ و باشترکردنی پشتگیری لە HTML5 هەندیک گۆڕانکاری تر.
بۆ زانیاری زیاترو گٶرانکاریەکان بەگشتی [url=http://www.opera.com/portal/upgrade/]سەردانی ئەم بەستەرەبکەن[/url]
دەتــــتوانـــن [url=http://www.opera.com/]ئەلیرەش دایبگــــــرن [/url] ودوایی بۆچوونی خۆتان دەبارەی ئەم گۆڕانکارییانە بنووسن.

تەماشای ئەم گرتەڤیدیۆیەی خوارەوە بکەن بۆ ئاشنابوون بە هەندێک لە کردارەکان.

[Youtube]V7jC1j9Is6o[/Youtube]

بۆچوونەکان

دەستخۆش کاک زەندی بۆ ئەم هەواڵە، ، دەردی دەڵێن.. بەخوا ئۆپێرا حەیاتە ؛)

خاڵە سەفین من چۆن عاشقی پرۆگرام سازیم تۆش ئاوا عاشقی ئۆپیرای , وێبەگەڕێکی بە توانایە , لە داهاتوویەکی نزیک بە زمانی کوردی وەری ئەگڕێم .

کاک ئاکار کارێکی باش دەکەی، بەڵام قەت بەرنامەی کوردی یان کوردی کراو بەکار ناهینم ؛)

کاک سەفین، لەگەڵ ڕێزما ئەمە شەڕ فرۆشتنە و بێقیمەتکردنی کاری خەڵکە، ئەگینا نەک تۆ هەموو کوردی باشوری سەر نێت چکێک لە هاوکێشەی ئایتی جیهاندا ناگۆڕێت. جائیتر تۆ نەرمەکاڵای کوردی بەکارنابەیت، چیبکەین! کێ داوای لێتکردووە بەکاری ببەیت؟!

کاک سیا،شەڕ فرۆشتن نییە، بەڵام زووش وتوومەوە ئێستاشو ئایندەش قەت ئامادە نیم بەرنامەیەک داونلۆد بکەم لە فۆر شەیرید، یان جێیەکی تر ئەپۆلد کرابێت و تەنها زمانی کوردی تیا بێت، کۆدو مۆدی شەقو شڕ دەکەن، و دەڵێ چیم کردووە کوردی، نازانم بۆ ئەوی کاک ئاکار یان هەوڵی تر ئەگەر وەک ئەوی مۆزێلا یان فەیسبووکو جێیەکی تر زمانی کوردیش وەک بەشێک هەبێت ئەوا کارێکی باشە، وە باسی قورسی خۆم نەکردووە کە گەر من بەکاری نەهێنم ئەوا هاوکێشەکە دەگۆرێت تەنها ڕایەکی خۆمە بەرامبەر شێوازو بینینی ئەم بەرنامە کوردیانە، لەگەل ڕێزم بۆ کاک ئاکار ، کاکم دێت بە مەڵتی میدیا بوڵدەر مسن و یاهوو چیم بۆ دەکات و هەی های و هەی هوو بەرنامەی کوردیم کردووە ئەمانە، هەرگیز بە پولێکی قەڵب نامەوێ!

کاک سەفین ،ئەوەندەی من لە مەبەستی کاک سیا گەیشتبم مەبەستی ئەو جۆرە نەرمەکاڵایانە نییە کە بەم شێوەی تۆ ووتت دەکرێنەوە کوردی ،چونکە ئەمانە هەم نافەرمین هەم وەکو خۆت وتت شەق و شڕ کراون و یەک وەشانە و نوێ بکرێتەوە تێک دەچێت ،بەڵام ئەو نەرمەکاڵایانەی کە بە فەرمی دەکرێنەوە کوردی هەروەکو زمانی بنەڕەتی ئینگلیزییەکە وایە ،کە یەکێک نەرمەکاڵایەک وەردەگێڕێ بۆ کوردی باوەڕبکە کارێکی وا خۆش نییە ،ئینجا تۆش بڵێی بەکاری ناهێنم ئەو کەسە دێتەوە سەر سفر ،هەرچەندە ئێستا نەرمەکاڵاکان (سەرچاوەکراوە و با بڵێم نەکراوەش) هەیە بە زمانی کوردی (کرمانجی بەپلە یەک و پاشان سۆرانی) .

لەگەڵ ڕێز.

وەڵا کاکە سەفین ماشەڵا بلیمەتی , من ئەو کارە ئەگەر بیکەم کەنایکەم بە شێوەیەکی فەرمی کار ئەکەم و پەیوەندی لەگەڵ ئۆپیرا ئەگرم و ڕێگەم بەن ئەو کات , سەدەها کارم کردوە نە لە یاهوو ماهوو فەیسبووک و نازانم چی نەم وتوە ئەوەم کردوە , چاوەڕێی یەکێکیش نیم بڵی دەست خۆش یان بەکاری بێنێ , میلەتەکەمان چاوەڕوانتە , ڕێزم بۆت .