تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

پەڵک کوردینووس ٤.٠ وەشێندرا

Aso.Mehmûdî

Aso.Mehmûdî

بڵاوکراوەتەوە

2010/12/16

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔13۔ )

 

پەڵک کوردینووس ئامرازێکی ھەڵگرتنی، سەکۆسەربەست و ئازاد (سەرچاوەکراوە)یە بۆ گۆڕینی ئەلفوبێکانی کوردی.

بە کوردینووس دەتوانی:
١. دەقێکی کوردی کە بە ئەلفوبێی لاتینی (ھاوار) نووسراوە بگۆڕیتەوە بۆ ئەلفوبێی عەرەبیی کوردی
٢. دەقێکی کوردی کە بە ئەلفوبێی عەرەبی نووسراوە بگۆڕیتەوە بۆ ئەلفوبێی لاتینی (ھاوار)
٣. ئەو دەقانەی کە بە فۆنتەکانی عەلی، عەلی وێب، دیلان و ھەروەھا بە تەختەکلیلی پێشووی کوردئایتیگرووپ نووسراون بگۆڕیتەوە بۆ پیتە دروستەکانی ستانداردی یونیکۆد بۆ کوردی
٤. ڕاستەوخۆ و بێ ئەوەی تەختەکلیلی کوردیی لاتینی دامەزرابێ بە ئەلفوبێی ھاوار تایپ بکەیت.
٥. ڕاستەوخۆ و بێ ئەوەی تەختەکلیلی کوردی دامەزرابێ بە ئەلفوبێی عەرەبیی کوردی تایپ بکەیت.

سەرانسەری بەرنامەکە یەک فایلی HTML ە کە دەتوانی لە بیرگە ھەڵگرتنییەکدا بە ئاسانی لەگەڵ خۆتدا جێبەجێی بکەیت یان لە ئەنتەرنێتدا بە ساکاری کەڵکی لێوەرگری. کوردینووس بەرنامەیەکی دەرھێڵە و پێویستی بە ھەبوونی ھێڵی ئەنتەرنێت نییە، تەنیا وێبگەڕێکی مۆدێڕنی پێویستە کە بە ھۆی کراوە بوونی تەکنۆلۆژیای وێب لە ھەموو سیستەمێکی کارپێکردن و سەکۆیەکدا لەبەردەستدایە. پێویستی بە دامەزران نییە و پێشنیازێکی نەرم‌ئامێر و ڕەق‌ئامێری نییە.

فایلە HTMLـەکان لە سروشتدا سەرچاوەکراوەن، بۆ بینینی کۆدی سەرچاوە تەنیا کلیکی ڕاست بکە لەسەر پەڕە کراوەکەدا و «View Page Source» لێبدە. کۆدەکەی تێکەڵاوێکە لە تاگەکانی HTML و شێوازەکانی CSS و کۆدەکانی JavaScript. لە کۆدەکەدا لە شوێنە پێویستەکاندا شرۆڤە دانراوە بۆ ڕوونکردنەوەی کۆدەکە.

کوردی‌نووس پرۆژەیەکی نەرمامێریی ئازادە و بەرھەمی «دامەزراوەی پەڵک بۆ بەرنامەداڕشتن»ە لە شاری مەریوان لە کوردستان.

خانەخوێ ئەم پرۆژە SourceForge.net ـە و لە ژێر مۆڵەتنامەی GPLدایە. بۆ نوێکردنەوەکان و زانیاریی زۆرتر، سەردانی پەڕەی پرۆژەکە بکە: [url=http://sourceforge.net/projects/kurdinus/]لەم بەستەرە[/url]
لە فەیسبوکیشدا پەڕەیەکی بۆ دروستکراوە.

بۆچوونەکان

دەستەکانت خۆش بێت ، چەند دێڕێکم پێ نوسی ، هیچ کێشەیەکم تیا بەدی نەکرد ، بەیانی زیاتر تاقی دەکەینەوە و لەکەموکوڕی ئاگادارت دەکەینەوە، هیوادارم کەموکورتی نەبێت.

وێڕای دەستخۆشی حەزم كرد کە ئەوە بەبیر بێنمەوە کە لە زانستپەروەرانی كوردیش پرۆژەیەكی هاوشێوەیان ئەنجام دابوو بەو جیاوازییەی کە ئەوەی زكورد بەدەرهێڵیش کاری دەکرد واتە بەبێ پێوەندی لەگەڵ ئینتەرنێت.
پاش تاقیكردنەوەیەکی خێرا ئەوەم تێبینی كرد کە ئەم بەرنامەیە هیچ جیاوازیی نێوان (ڵ) و (لل) لێك ناكاتەوە و هەردووکیان بۆ (ll)ی لاتینی دەگۆڕێت، بۆ نموونە ئەم دوو دەقە (ميللەت) و (ميڵەت) وەکوو یەك دەگۆڕێت بۆ لاتینی و هەردووکیان بە (mîllet) دەردەکەون یان (کەللە) و (کەڵە) وهتد...
هەروەها ئەگەر بزرۆکە بکەوێتە بڕگەی دووەمی وشەیەکەوە لێرە پێی زیاد ناکات، وەکوو (ئازیزم) کە بە (Azîzm)ی دەگۆڕێت لەکاتێکدا کە ڕێنووسی دروست دەبێت (Azîzim) بێت.
جارێ هەر ئەوەندەم بۆ لوا کە تاقی بکەمەوە ئەویش تەنیا بەشی سۆرانی بۆ لاتینی، هیوادارم ئەم کێشانە و کێشەگەلی تریش چارەسەر بکەن و لەم کارەشتاندا سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.

هه‌م زمانه‌که‌مان هه‌م نه‌ته‌وه‌ که‌مان ته‌نانه‌ت ڕێنوسه‌که‌شمان کراوه‌ به‌ ٢ به‌شه‌وه‌ من ئه‌و ڕێنوسه‌ به‌ ڕێنوسی کورد نازانم چونکه‌ کاتی که‌مال ئه‌تاتۆرک دانراوه‌ ئه‌ویش له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی رێنوسی عه‌ره‌بی له‌ تورکیا قه‌ده‌غه‌ کرا.
ئه‌گه‌ر بڕیاره‌ ڕێنوسی کوردی بگۆڕێت پێم باشتره‌ له‌ جیاتی ئه‌وه‌ با ڕێنوسی لاتینی له‌سه‌ر زمانی ئینگلیزی دروست بکرێت خۆش تروو ئاسان تره‌. بڕاواتان هه‌بێت هه‌رگیز تاقه‌تم نیه‌ بیخوێنمه‌وه‌
سۆپاس بۆ هه‌موو لایه‌ک هه‌ر چه‌نده‌ ئه‌م نوسیینه‌ی من په‌یوه‌ندی به‌ باته‌که‌وه‌ نیه‌

سڵاو!
کاک زمانیار ، بەڕای تۆ چۆن ئەوە چاک بکات؟
کەللە (کەللە پووچ ، کەللەوەشێن) ، کەڵە (کەڵەشێر ، کەڵەباب ، کەڵەپیاو ، کەڵەگا)، وەکو یەک دەگۆڕێت بۆ لاتینی.
کەللە و کەڵە ( kelle , kelle)، بەڵام بۆ ئەوە چی بکات ، خۆ ناتوانێت لە خۆیە پیتێک بۆ لاتینییەکە زیادبکات!

سڵاو.
دەستتان خۆش کاک ئاسۆ.
@زەندی: بۆ چارەسەری ئەو گرفتە (کەڵەشێر و کەللە) کە لە سەرەوە باسکراوە، پێشنیار دەکەم کە ئیستا بۆ لامی قورس / ڵ/ پیتی Ļ و ļ یان هاوشێوەیان بەکارببەین.
ئەوەی زکورد وەکو بەڕێز زمانیار باسی کرد، بزرۆکەیەک دەخاتە نێوانی (http://www.zkurd.org/Amino).

سڵاو!
کاک ئاراس، پیتی ( Ļ ) بوونی هەیە لە پیتەکانی لاتین؟ من نەم بینیوە ، ئەگەر نەبێت ، کێ ڕێگە بەئێمەدەدات ئەمە زیادبکەین؟
بەڕای من ئەو کێشەیەک نییە با هەروەکو خۆی بێت، با هەردوو (کەللە و کەڵە) وەکو یەک بگۆڕێن بۆ لاتینی، لە ڕسەتدا خەڵک تێ دەگەن.

ده‌سته‌کانتان خۆشبێت.... کارێکی جوان و به‌سووده‌..
تیبینیه‌کانی من:
-کاتێک رسته‌یه‌ک تایپ ده‌که‌یت ، گه‌ر پیتێکت له‌بیر کردبێت ناتوانیت بگه‌ره‌یته‌وه‌ شوێنه‌که‌ زیادی که‌یت ؟!
-ناتوانیت ده‌ستنیشانی گستی بکه‌یت Ctrl + A نا چالاکه‌ ؟!

به‌هیوای به‌رده‌وامی و خزمه‌تی زیاتر..

دەستخۆش بۆ نوێکردنەوەى پەڵک کوردینووس،

کاک زمانیار ئەمەیش پێویستى بە ئینتەنێت نییە،وەک لەسەرەتاوە نوسراوە،
" کوردینووس بەرنامەیەکی دەرھێڵە و پێویستی بە ھەبوونی ھێڵی ئەنتەرنێت نییە،"

کاک حامید ماوەێک لەمەوپێش ئەم پەیامى نوسى بەڵام هیچ وەڵام نەبوو!
http://kurditgroup.org/t/12976

پەڕەى پەڵک کوردینووس لە فەیسبووک،
http://www.facebook.com/pages/Pellk-Kurdi-Nus-pk-kwrdynwws/184545004893963

#Abdull330 : ڕاهاتن بەجۆرەپیت لەسەر زەوقی تۆ یان من نایەتەدی، لاتینی پڕپێسترە و یارمەتیدەرترە بۆ هێشتنەوەی زمانی کوردی بۆ ئەوانەی یان ئەو ملیۆنەها ڕۆڵە کوردەی فێری ئەو ئەلفوبێیە نەبوون لە باشور. ئەتاتورک کارێکی باشیکردووە بۆ گەلەکەی، ئەگەر کوردیش وایکردبووە لەبە هەرهۆکارێک ئەوە هیچی لەوەکەمتر نییە، بەبۆنوی زاڵبوونی نوسینی عەرەبی بەسەر خەلافەتی عوسمانی و هەموو خەلافەتە ئیسلامیەکان لەو ناوچەیەی ئێمە جۆرەپیتیکی داتاشراوی تێکەڵەمان لێیان دروستکردووە.

سڵاو،

كاك زەندی، خۆی لە ئەلفوبێی لاتینیدا پیتێكی هەموارکراوی (L) هەیە هاوشێوەی ئەوەی كاك ئاراس ئاماژەی بۆ كرد بەڵام بە جیاوازیی ئەوەی کە هەشتێك دەخرێتە سەر (L)ەکە نەك هیچ جۆرە هێمایەك بخرێتە بنی؛ هەروەها نووسەی تایبەت بەم پیتانەش (ڕ، ح، ‌‌غ) دەبێت بوونی هەبێت، نەك وەك ئێستا كە هەریەك بە دوو پیت گوزارەیان لێ دەکرێت، وەکوو لە وێنەی خوارەوەدا دیارە:

[IMG]http://i56.tinypic.com/e8a7n4.png[/IMG]

ئەوەی ڕاستی بێت، ئەم نووسە لاتینییانە بۆ ئەو پیتانە کاتی خۆی لە مامۆستایەکەوە وەرمگرتووە کە دەیوت لە گۆڤاری (هێڤی-هیوا)ی ئەنستیتۆی کورد لە پاریس بەکار دەهێنرێت.

جەلادەت عەلی بەدرخان لە گۆڤارەکەیدا "هاوار" بۆ هەریەك لەم پیتانە (غ ،ح، ع) نووسەی تایبەت بە خۆیانی داناوە (ḧ ẍ ')، هەرچەند ئەو دەنگانەی (هەڵبەت ئەوە تەنیا بۆچوونی خۆی بووە) پێ کوردی نەبووە (سەیری "ئەلفابێیا کوردی و بنگەهێن گرامەرا کوردمانجی" بکە):
http://www.nefel.com/epirtuk/pdf/celadet_ali_bedir_xan_elfabeugramer_02.pdf?NR:122

بێینەوە سەر کوردینووسی پەڵك: هەرچەند لەم بەرنامەیەدا لەباتی (ڕ) بۆ لاتینی (RR) بەكار هاتووە، كەچی لە سەرەتای وشەدا تەنیا یەك (R) دەنووسێت، کە ئەمەش پێدەچێت چاوگەکەی هەر هەمان ئەو هەڵە باوە بێت کە ماوەیەکی دوورودرێژ ببووە بنێشتەخۆشە وەك ڕێسا دەجوایەوە و دەگوترا وشەیەك بە (ڕ) دەستیپێ کرد، دەبێت/وا باشترە بە (ر) واتە ڕێی سادە بنووسرێت و هۆی ئەمەشیان بۆ ئەوە دەگەڕاندەوە كە هیچ وشەیەك لە کوردیدا بە (ر) دەستپێ ناكات، بەڵکوو هەمیشە (ڕ)یە؛

دەستخۆش کاك ئامانج، وا دیارە چاومان کز و کەمحوكم بووە كە ئەو دێڕەم سەرنج نەداوە. بەهەرحاڵ، ئەوە زیاتر بۆ ئاسوودەییی بەکارهێنەرە و پێوەندییەكی ئەوتۆی بە ڕاست و دروستیی کارکردنی بەرنامەکەوە نییە؛ بەڵام ڕاستكردنەوەکەت شایانی سوپاسە.

كام شێوەی نووسینیش باشتر دەنگەکانی کوردی دەردەبڕێ (شێوەی عەرەبی یان لاتینی) ئەوە هەویرێکی ترە و ئاوی زۆر دەکێشێت، بەڵام بەهەرحاڵ لە باشووری كوردستاندا شێوە عەرەبییەكە سەلماوە و شوێنپێلەقکردنی لە کردننەهاتوو دەچێت!

دەستخۆش بۆ کوردینووسەکە، بەڵام پێم سەیرە هەر هەمان قەوانی هەزاربارەی نوسینی عەرەبی/فارسی لێدەرێتەوە. خەڵک و میللەت دەبێت ئەوە بزانێت کە گۆڕینی شێوە پیت بۆ لاتینی قازانجی زۆر لەوە زیاترە کە دەزانین. هەمان کات هیچ کێشەیەک چێ ناکات. بڕوانە لە وەرگەڕانی نوسینی تورکی/بۆسنی/سربی ...هتد. هیچ ڕووینەداوە. نە کابە کەچ بوو نەکەسیش ماڵی وێران بووە.
هەروەها دەبێت تۆ هەژماری ئەوە بکەیت کە تۆ وەکو میللەتێکی ئاوارە بەملیۆنەها ڕۆڵەت دەبێت لە خوێندنەوەی/نوسینی کوردی بێبەشبکەیت، چونکە ئەو جۆرەپیتگەلە و نوسین و خوێندنەوەیان لە باشور. مەحاڵە فێربوونی بۆ ئەوانەی لە دەرەوەن. بڕوانە لە ڕۆڵەکانی خەڵکی باشور و ڕۆژهەڵآت لە تاراوگە و بڕوانە لەڕۆڵەکانی باکورد! هەروەها زۆر یارمەتیدەرە بۆ خەڵکی کورد کە بێتەدەرەوە. ئەمە بێجگە لەوەی لە هەزارەها کێشەی سیستەمی کارگێڕی و نەرمەکاڵا و ئایتی بەگشتی ڕزگارمان دەکات.
ئەگەر تۆ پێتوابێت دەبێت شێوەنوسینی ئەوەی باشور ببێتە بنەڕەت و چاکترە. هەمان شت پێم وایە عەرەب کە سەدان قات سەرمایەی نوسینی لە کوردی بەو شێوە نوسینە زۆرترە، بەبەراورد بە گەنجینەی زمانی ئیسپانی ناگاتە ٪۸ . ئیتر ترس لەوەرگێڕانی ئەم سەرچـاوانە دەتوانم بڵێم زیاتر بوونی نییە. هەمان شت یەک وشەی کوردی (پەتی) نییە کە ع، ح،غ تێدابێت. چییە ئەگەر وەکو تورکی لە پیتی لاتینیدا بەشێوەک بنوسرێنەوە بەڵام لە خوێندنەوەیدا/دەربڕیندا بگۆڕێت.
mutlaka / هەندێک وەکو خۆی بەتایبەت لە باکوردی کوردستان بە تورکی موتڵەقا دەیخوێننەوە و وەکو عەرەبیەکە. هەرچەندە خۆیان وتنەی بە تورکی ئەستەنبوڵی "ڕاقی" موتڵەکا ــیە. هەمان شت زمانە گێرمانەکانیش پیتگەلێک دەنوسن کە کەوەکو خوێندنەوە زۆر لە وشەی تر دەچن و بەڵام بەنوسین جودا دەبنەوە. یان بەپێچەوانەوە. لێرەدا لەسەر هەمان قسەی کاک زەندیم زۆر وشەگەل هەن دەبێت لە ڕستەکەدا گوێت لێبێت بزانیت چییە ئەگینا وەکو خوێندنەوە زۆر لە وی تر دەچن.

یان نوسینێکی یەکگرتوو، یان زمانێکی یەکگرتوو.

کاتێکی خۆش

کاک سیا!
بۆ ئەوەی منداڵانی هەندەران ١٠٠% لەگەڵتم ، منداڵەکانم ئەو کێشەیان هەیە و هیچ گرفتیان لە لاتینیەکە نییە، تەنیا بە پێنج خولکەک چەند پیتێکی وەکو x , ê , ç ,î ş, û ,q م بۆیان ڕوونکردەوە فێربوون، بەڵام بۆ سۆرانیەکە چەند مانگێک تەماشای بەرنامەی منداڵانی زمانی کوردیایان کرد لە کوردسات، فێرن نەبوون.
لایەنی دووەم ، ئەگەر ئەم زمانە لاتینییە بچەسپێت پێم وایە لە ئایندەدا هەردەبێت بچەسپێت ، ئەوا کێشەیەکی گەورەی ئایتی چارەسەردەبێت و کارئاسانییەکی زۆر باش دەکات، بەڵام کۆمەڵگەی خۆمان ، لەبەرئەوەی سۆزمان بۆ ئایین هەیە ، وەک هەولێک لە نزیکبونەوە لە ڕۆژئاوا و دوورکەوتنەوە لە ئایین لە قەڵەمی دەدەن.
ئەگەر زمانی لاتینی بچەسپێت ، ئەو کاتە لایەنی بەرپرس چارەسەری ئەو پیتانەش دەکەن.
بۆ نمونە پیتی "غ" ، ئێستا X بەکاردەهێنن ، غەم ، خەم ، بەغداد ، Bexdad .
هەندێک وشەو ناوچەمان هەیە "غ" تێدایە وەکو ( غەم ، غەمباری ، غاردان ، غەمگین ، غەریبیی، غەرغەرە (ئاولەدەم وەردان) ، باغ ، باغە ، باخ ، بەڵغەم ، سەغلەت ، داڵغە ، گوندی قەمچۆغە ، قەڵاچۆغە ، گەڵناغاج هتد......) بەڵام دڵنیابن ئەوانە هیچی کێشەیەک نابن.
تورکەکان وشەی "ساغ" ، دەنوسن sag , ئیمەش زوو فێرئەبین.
دووبارە دەستخۆش کاک ئاسۆ ، بە هیوای بەردەوامی و کاری نوێتین.

کاک زەندی ئەو ناوانە و ئەو وشانە هەموویان تورکی/فارسی کۆن/عەرەبین، ئاساییە ئەگەر ئێمە بیانهێنین و بەکوردیان بکەین یان وەکو خۆی بەکاریانبەرینەوە. چما هەر ئێمەین وشە قەرزدەکەین؟
وەختی خۆشی بەعس هەر بەو بیانووە ئامادەبووە لە ڕێکەوتی ۱۱ ئازاردا کوردی نوسین بەفەرمی بخوێنرێت لە ئاستی باڵادا، چونکە پیتەکان هی قورئانی پیرۆزن. بەهەرحاڵ ئەو نوسینەش خۆی مێژوویەکی تری هەیە. زیاتر بۆ نەهێشتنی لێکگەشتنمان بووە لەگەڵ پارچەکانی تر و پەردەپۆشکردنی بیناووەکەیە.
ئەڵێم هێشتا نەچووە بچێ، بەڵام کێ بیکات؟