چاکردنه‌وه‌ی کێشه‌ی زمانی کوردی له فه‌یسبووک له‌لایان کوردماکس ه‌وه !!
سلاو...
دوابه‌دوای ئه‌و سه‌رکه‌وتنه گهورهیاو تۆری جه‌نجالی فه‌یسبووک که زیاتر له 500ملێۆن ئه‌ندامی هه‌یه.. که له‌م رۆژانه هه‌لسان به گۆرینی ستایلی پرۆفایلی ئه‌ندامه‌کان و زیاد کردنی چه‌ند تایبه‌ت مه‌ندیه‌ک تیایدا.. له‌مانه‌ش که ده‌توانیت پێشان بده‌یت که چه‌ند زمان ده‌زانیت....
به‌لام !!
دوای ئه‌و گۆرانکاریه که له‌گه‌ل بلاو بوونه‌وه‌ی یه‌که‌م رۆژی‌دا، بۆ ئیمه‌ی کورد کێشه‌یه‌ک هه‌بوو.. ئه‌ویش له‌کاتی هه‌لبژاردنی زمانی زنامهکاندا که زمانی شیرینی دایک کوردی یه.. که هه‌لت ده‌بژارد.. به‌هۆی هه‌له‌یه‌ک یاخــــــــــــــود نه‌زانی ستافه‌که‌وه له‌گه‌ل هه‌لبژاردنه‌که‌دا ئالای ولاتی تورکیا ده‌رده‌چوو !! بۆیه هه‌لبژاردنی ئه‌م زمانه به‌م شێوه‌یه مه‌حال و کهسێشمان رازینابین... بۆیه وه‌ک ئه‌رکی سه‌رشانی خۆم وه‌ک ستافی ده‌سته‌ی به‌رێوبه‌رایه‌تی کوردماکس و چه‌ند پرۆژه‌یه‌ک.. هه‌لسام به ناردن و کۆنتاککردنی له‌گه‌ل ستافی نوێکردنه‌وه‌که‌ی فه‌یسبووک به ناردنی سه‌رچاوه‌ی باوه‌رپێکراوه رسمی کێشهکانو داواکاریه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمی بۆیان...
خۆشبه‌ختانه ئێستا کێشه‌که‌یان بۆ جاک کردین.. و هه‌موومان ده‌توانین زمانی شیرینی دایک وه‌ک زمانی خۆامن هه‌لبژێرین بێ هیچ کێشه‌یه‌ک....
له‌م وێنه‌یه‌ش دیاره که کاتی چاک بوونه‌وه کاتی که کێشه‌ی هه‌بوو..
له‌گه‌ل ئه‌و په‌ری رێزم بۆتان
مازن
دەست خۆش ،بژیت
بەڵێ لە زۆر لای تریشەوە وەک تاکە کەسی یان کۆمەڵ هەوڵدراوە بۆ گەڕاندنەوەی ئاڵاکەوە ڕێکخستنەوە .
واتە کارێکی هەرەوەزیییە،،،
http://www.facebook.com/KCinFB/posts/162931360407156
یان لێرەوەش
http://www.facebook.com/topic.php?uid=2549182060&topic=15747&ref=mf
دەستان خۆش ، منیش ئەو کێشەیەم بەدی کرد ئەو دەقەیە.
بژین،
بەڵآم بۆ ئاڵآی کوردستانەکە دەر ناچێت؟
بژین،
ئاڵا دەرناچێت ،تەنها نەخشە دەردەچێت ،لە Central Kurdish ئەوە بە ڕوونی دیارە.
خۆیان کێشەی چییانە هەیە لەسەر ئاڵا بەڕێز مازن؟
کێشەی گەورە نوسینەکەیە کە چارەسەر نەکراوە ، وشەیەکی لاتینی بنوسە لەناو ڕستەیەکی سۆرانی ، پاشوپێش ئەبێت.
ئەوەی کردوتانە تەنیا ئاگادارتان کردونەتەوە لەو هەڵەیە و ئەوانیش چارەسەریان کردووە، ئەبێ مەمنویشتان بن بۆ ئاگادارکردنەوەیان ، بەڵام ئەگەر پەیوەندیەکی تایبەتان لەگەڵیاندا هەیە بۆچی ئەو کێشەیە چارەسەرناکەن؟
بەڕێز مازن ئەوەی کاک زاندی باسی لێوەکردووە کێشەی ئەو نییە ،بەڵکو کێشەی هەموو کوردێکە لە فەیسبووک و دەرەوەشی ،چونکە تا ئێستاش ناتوانرێت بەشداریکردنێکی ئایتی تەواو بەبێ پێچەوانەوە بوونەوە بنووسرێت لە فەیسبووک.
--
وە بۆ ئەوەی کاک ئاراس ،لەسەر وێنۆچکەی زمانەکان یان دەبێتە نەخشە بێت یان نووسینی وێنە واتە لە زمانی عەرەبی نووسراوە عربی بەشێوەی وێنە.
بژین
کاک زەندی دەمێکە کێشەی راست‌و چەپی نوسینەکان بە تێکەڵکردنی وشەی لاتینی چارەسەر بووە، واتە ئێستا تۆ رستەیەکی کوردی بنوسە پاشان وشەیەکی ئینگلیزی و دواتر بێرەوە کوردیەکە هیچ کێشەیەکی نییە. ئەمە تەنها کێشەی کورد نییە کێشەکە عەرەبیشە و هەوڵی ئەوانیش دراوە، بۆ مەسەلەی ئاڵاکە ، هەموو وڵاتێکی ناسراو لە فەیسبوکدا ئەوا ئالاکەشی ناسراوە و ئالاکە دەکرێتە سەر ئەو زمانە کە هەیە. لەوانەیە هەر هەمان کێشەبێت کە ئەوان دیان نانێن بە کورد و ئالاکەی بۆیە،،،