تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

Opera 11. Beta 1 وەشێنرا

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2010/11/23

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔3۔ )

 

ئۆپرا ئەمڕۆ یەکەم وەشانی تاقیگاری وێبگەڕی ئۆپرای وەشاند، کە هەندێک گۆڕانکاری و کرداری نوێی زۆر گرنگی لە خۆ گرتووە کە پێشتر نەیبووە.
[b]Opera extensions[/b] کە ئەم کردارە پێشتر لە وێبگەڕی فایەرفۆس و گوگڵ کرۆم دا هەیە، بەکارهێنەر دەتوانێت بە ئارەزووی خۆی هەموو ئەو کردارانە زیادبکات کە پێوستیەتی، لەوانەیە ئەم یەک لەو هۆکارانە بێت کە ئەم وێبگەڕە باشە تا ئێستا ڕێژەی بەکارهێنەرانی وەکو فایەرفۆکس و کرۆم نییە.
[B]Tab Stacking[/B] کردارێکە بۆ گواستنەوەو ڕێکخستنی هەموو ئەو ماڵپەڕانەی لە یەک کاتدا کراونەتەوە، تەماشای ئەو کلیپە ڤیدیۆیەی خوارەوە بکەن بۆ زیاتر ناسینی ئەم کردارە.
گۆڕانکاری لە بۆشایی ناونیشان(ئەدرەس بار) ، ئەو زانیاریانە دەشارێتەوە کە پێویست نین بۆ بەکارهێنەران، لە جێگەی ئەوە پیشاندانی زانیاری دەربارەی ئەوەی کە ئایا ئەو مالپەڕەی سەردانی دەکەن تا چەند پارێزراوە(ئەمینە).
هەروەهاپێاچوونەوە بە کۆدەکانی ئەم وێبەڕەدا کراوەو گەشکراوەتەوە، لە ئەنجامدا وێبگەڕەکە بە قەبارەی ٣٠% بچووک کراوەتەوە، بەمەش وێبگەڕەکە خێراتر بووە لەوەشانی Opera 10.63.

[youtube]5hqSGGk1YTI[/youtube]

[url=http://www.opera.com/browser/next/]لـــــــەم بەســــــــتەرە دایبــــــــــگرن[/url]

بۆچوونەکان

دەستخۆش کاک زەندی، باشە من کە دەمبەزاندو داممەزراند بەسەر ئۆپێرا کۆنەکەدا نەچوو! بەجیا دابەزیوە
تۆ بڵێی کێشە چی بێت. دەبێت کۆنەکەیان بسڕمەوە..

ئۆپێرا هەردەم بۆ پێشەوەیە

سڵاو!
دەتوانی بەسەر ئەوەشدا دایەمزرێنیت، بەڵام ئەمە وەشانی تاقیگاریە و بێ کەمو کوڕی نییە، هەر لەبەرئەوەشە وایان لیکردووە بە وشێوەیە دامەزرێت، چونکە بۆ نمونە من تێپەڕ وشەی ٦ ساڵی ئۆپرام هەیە، گەر ئەوەی بەسەردا دامەزرێنم و پرۆگرامەکە کێشەی هەبێت، لەئەنجامی لابردن بۆیە هەیە هەمووی ڕێکخستنەکان و تێپەڕوشەکانت لەدەست بدەیت، بۆیە نەک ئەم وەشانە، بەڵکو هەمو وەشانە تاقیگارییەکان بەم شێوەیە.
باشتر وایە هەردوکیانت هەبێت تا وەشانی کۆتایی ساڵی ٢٠١١ تەواو دەبێت.

ده‌ستخۆش،
قسه‌که‌ت راسته‌،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تاقیکارییه‌،شوێنی وه‌شانه‌که‌ کۆنه‌که‌ی ناگرێته‌وه‌.