توشیبا ٣ڕەهەندی ناردە بازاڕەوە.
[url=http://linkpuls.idg.no/go/e/page_col-AC_news/http://nordic.computers.toshiba-europe.com/innovation/no/product/Satellite-A665-14N/1096016/toshibaShop/false/tab/2/]Toshiba Satellite A665[/url] گرافیک کارتی Nvidia 3D لە خۆدەگرێت بە یارمەتی پرۆگرامێک دەتوانێت 2D بگۆرێت بۆ 3D .
ئەم لاپتۆپە مۆنیتۆریکی ١٥،٦ ئینجی هەیە کە ڕوناکەرەوەی LED ی هەیەو چاویلکەی 3D ی لە گەڵدایە و پرۆگرامێکی زۆر گرنگی لە خۆگرتووە بەناوی Toshiba Video Player 3D کە توانای گۆڕینی هەموو ڤیدیۆیەکی 2D هەیە بۆ 3D ، کەواتە بەکارهینەران دەتوانن هەموو ڤیۆدیۆ کۆنەکانانیان بکەن 3D ، پۆرتیHDMI کەی دەتوانێت ڤیدۆ بە شێوەی 3d بگوازێتەوە بۆ ئەو تەلەفزیۆنانەی پشتگیری 3D دەکەن، هەروەها ژمارەیەکی زۆر یاری3D لەخۆ گرتووە.
ئەم لاپتۆپە ئێستا لە بازاڕەکاندا نرخی جیاوازە لە نێوان ١٣٥٣ دۆلار بۆ ٢٠٧٠ دۆلار.
[B]پێکهاتەکانی:-[/B]
چارەسەرکەر : Intel® Core™ i7-740QM
بیرگە (ڕام) : 6GB
پەپکەی ڕەق: 750GB و خێرای 5,400 rpm
مۆنیتۆر : 39,6cm (١٥،٦)
گرافیک کارت: NVIDIA 1024 MB
پاتری : ٢:١٠ خولەک

بۆچوونەکان
ئەتوانین بە ٣دی بڵێین سێ دووری ؟
كاك ئاكار ده‌كرێت بڵێين
3D = سێ ڕه‌هه‌ندی
ئاساييه كاك زه‌ندی - برای به‌ڕێزی .
من بە سێ دووری بیستومە
سێ دووری - سێ ڕەهەندی
هەردووکیان دروستن و گونجاون.
لێرەدا مەبەست لە درێژی و پانی و بەرزییە.
کە ئەمانە دەکرێت دووری بن
بەڵام ڕەهەندی واتە ئاماژەیەک بۆ نموونە: درێژی یان پانی یان هەر ئاماژەیەکی تر کە پێی دەوترێت "ڕەهەند"
لە وەرگێڕانەکان ڕەهەند بەکارببرێت ڕێكتر و (جوانترە) :)
بژین
سه‌ڵاو دۆستان
به‌ڕامن( سێ دی) که عه‌یبی نیه، خۆی سێ دووریه، بۆ کوردیه‌که زۆر شیاوه، ڕێک وه‌ک ئینگلیزیه‌که‌یه، ڕه‌هه‌ند زۆرتر وشه‌یه‌کی سیاسی یان ئه‌ده‌بیه، وشه‌ی زانستی زۆرتر کورتکراوه‌یه یانی سێ دی پڕ پێستێتی، هه‌ڵبه‌ته به‌ڕای من. له گه‌ڵ ڕێزم
كاك سيروان وه‌ك ئه‌وه وايه به MP3 بڵێی ئێم پی سێ ! ، ته‌نها ژماره‌كه‌ت كرد به كوردی ، وا باشتره سێ ڕه‌هه‌ندی به‌كاربێت .
ڕێزمان
سێ دووری ئاسانتر یەتە سەر دەم وەک سێ ڕەهەندی !
سەلاو لە هەمووان
کاک هونەرمەند ئینگلیزیەکەس هەر وایە ٣دی واتە Dimension٣، بۆ ئیمەش هەر وایە سێ دووریەکە دەکەیەنە ٣ د یان ٣ دێ، ئاسانتر نیە؟؟؟ پێدەچێ ئینگلیزەکان ئەو دیمەنشنەیان لە دیمەنەکەی خۆمانەوە وەرگرتبێت ناویان نابیت سێ دیمەنیشن هههههه
لە گەڵ ڕێز
زۆر هەڵەی , بیکەینە کوردی باشترە نەک ٣ د ٣دی ئەمەنە باش نین یان بە ئینگلیزی یان بە کوردی .
ده‌ستی هه‌مووتان خۆش و ماندوو نه‌بن، با منیش بیروبۆچوونی خۆم له‌سه‌ر ئه‌م سێ دووری و سێ نزیکیه ده‌بڕم. وا بزانم جارێکی دیکه‌ش باسی ئه‌وه‌مان کرد. من ئێستاش نه‌مزانی مه‌به‌ست له "دووری" چییه؟! چوونکه ئه‌مه له راستی دا پێوه‌ندی به "دوور" و "نزیک"ه‌وه نیه. که‌وابوو بۆ سێ دووری؟ ئه‌گه‌ر واشی دابنێین که پێوه‌ندی هه‌یه، هه‌موو ده‌زانین که دوور دژی نزیکه، که شتێک دووری بکاته‌وه واته نزیکیشی ده‌کاته‌وه، بۆ وێنه دووربین (مه‌ودای دووری پێ ده‌بینرێ) له‌و چاوه‌که‌یه‌وه واته به پێچه‌وانه سه‌یری بکه‌ی ته‌نیا دووری ده‌کاته‌وه، که‌وابوو دوور نزیک ده‌کاته‌وه و نزیکیش دوور ده‌کاته‌وه. به‌ڵام ره‌هه‌ند و دوور جیاوازیان زۆره و پێوه‌ندیشیان پێکه‌وه نییه. ئیتر من گرینگێک له‌وه‌دا نابینم که سێ دووری به‌کار بێنین. له راستیشدا زۆر بێ مانا ده‌بێ. یان ئه‌گه‌ر که‌سێک ده‌توانێ و به ئه‌رک نییه هۆکار و نزیکایه‌تی "دووری" له‌گه‌ڵ ره‌هه‌ند شی کاته‌وه که ئێمه‌ش بیزانین. مه‌به‌ستم خودی وشه‌ی "دووری"یه که به‌راستی له‌م پێوه‌ندییه‌دا زۆر بێ مانایه. دووری له دۆست و که‌س و کار و وڵات، ده‌چێته مێشکه‌وه به‌ڵام ده‌کرێ پێوه‌ندی نێوان دووری و 3دی راڤه بکرێ؟ پێشه‌کی سپاستان ده‌که‌م.