تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

پێشنیار

hamid

Hamid

بڵاوکراوەتەوە

2010/11/13

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔6۔ )

ده‌ڵێم، خۆزگه‌ سه‌کۆیه‌کیشمان ده‌بوو بۆ وتار و بابه‌تی دوور و درێژی وه‌ک وتوێژ و لێکۆڵینه‌وه‌.

منیش هەمان ڕام بەبرادەران وتووە هەر لەپەڕەیەی یەکەم، بەڵام خشتەیەک یان بۆکسێکی جودا بێت لەملاولای هەواڵەکانەوە.

بابه‌تی هه‌مه‌ڕه‌نگ یا ئای تی؟
لێکۆڵینه‌وه‌ی چۆن ؟ مه‌به‌ستت شیکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌؟

زۆر نایابە.
ئاوا بابەتی شیکاری و شرۆڤەیی بێت.

ڕاستە، چونکە لە بەشی هەوڵدا هەندێک بابەتی تێرو تەسەل و نایاب هەن کە گوناهە بخرێتە ئەرشیفەوە وردە وردە. دەتوانرێت وەک بەشێکی تایبەت هەڵبگیرێت و دیار بێت.

منیش هه‌مان مه‌به‌ستی هاوڕێیانم هه‌یه‌. واته‌ سه‌کۆیه‌ک یان ئه‌وه‌ی که‌ کاک سیا ده‌ڵێ. شوێنێک که‌ بابه‌تی دوور و درێژی وه‌رگێڕدراو بۆ وێنه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ی که‌ له‌سه‌ر ئای‌پی ته‌له‌فوون وه‌رگێڕدراوه‌ و یان وتووێژه‌کان که‌ لێره‌دا بڵاو ده‌کرێنه‌وه‌. چوونکه‌ نه‌ک وتاره‌ وه‌رگێڕدراوه‌کان و نه‌ک وتووێژه‌کان ناچنه‌ چوارچێوه‌ی هه‌واڵه‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ بێ گومان شتی نوێشیان تێدایه‌ به‌ڵام راسته‌وڕاست هه‌واڵ نین. ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌ ده‌سته‌به‌ندی بکرێن و له‌ شوێنێکدا ده‌توانێ له‌ ته‌نیش ئارشیڤیشه‌وه‌ بێ به‌ڵام شوێنێکی تایبه‌ت به‌ خۆیان هه‌بێ که‌ میوان راسته‌وخۆ بچێته‌ سه‌ریان. باشتریش وایه‌ که‌ وه‌ک ئێستا له‌ سه‌ره‌تادا له‌ نێو هه‌واڵه‌کاندا بن به‌ڵام دواتر دوای رۆژێک نه‌چنه‌ ئارشیڤه‌وه‌ بچن بۆ ئه‌و مه‌کۆیه‌ که‌ تایبه‌ت به‌ خۆیانه‌.
سه‌رکه‌وتوو و سه‌رفه‌راز بن.

بەڵاو ئەوەشتان لەبیر نەچێت ، ئەو نوسین و شیکردنەوانە کاتی زۆری دەوێت لەوانەیە هەفتەو مانگ بخایەنێت بۆ نوسینی.
ئەگەر هەموومان ئامادەیی ئەوەمان هەبێت ، بابەت بنوسین و شیبکەینەوە ، کارێک باشە.
ئێستاش دەتوانین لەبەشی لینک و پرۆگرامدا بینوسین، ئەو بەشە زۆر چالاک نییە.