تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

به‌ فڕۆکه‌یه‌کی ده‌ستکردی کاغه‌زی وێنه‌ی ئاسمان(فه‌زا)یان گرت

hamid

Hamid

بڵاوکراوەتەوە

2010/11/13

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔4۔ )

 

سێ ئه‌ستێره‌ ناسی بریتانیایی، فڕۆکه‌یه‌کی کاغه‌زیان ساز کرد و به‌ کامێرایه‌که‌وه‌ ناردین بۆ ئاسمان. ئه‌ویش له‌ولاوه‌ به‌ چه‌ندین وێنه‌ له‌ فه‌زا گه‌ڕایه‌وه‌ به‌ بێ ئه‌وه‌ تێک بچێ. له‌ نیشتنه‌وه‌ دا 16 میل دوور له‌و شوێنه‌ی که‌ ناردیان بۆ ئاسمان نیشته‌وه‌. زانای بواری ئای تی Steve Davies به‌ سکای نیوزی (Sky News) وت: "ئێمه‌ ئه‌م کاره‌مان بۆ ئه‌وه‌ کرد که‌ بزانین ده‌توانین ـ توانیشمان."

بۆچوونەکان

له‌ كوردستانيش با هه‌ر ويندۆز كراك بكه‌ن :)

ده‌ست خۆش كاك حاميد بۆ ئه‌م هه‌واڵه‌ .

ده‌ستخۆش ، ئه‌گه‌ر مه‌کینه‌که‌شی کاغه‌ز نه‌بێت ئه‌وه‌نده‌ گرنگ نییه‌، بۆ له‌ کوردستانیش فڕۆکه‌یان دروست کردوو تاقیشیان کرده‌وه‌ نازانم ئاگادارن یا نا!
گه‌نجێکی خه‌ڵکی هه‌ولێره‌.

ڕاستە کاکە زەندی بەڵام ئەو تەنها قاوغەکەی دروست کردبوو! تا مەکینەکەیان دەستکەوت قیر وتی چەق.
دەستی خۆشبێت هەر هەوڵێکی باشە، هیوادارم وای لێبێت خۆی بتوانێت مەکینەکەشێ بۆ دروست بکات و پێێ بڵێن مەکەینەی کوردی..
دەستخۆش کاک حامید

ده‌ست خۆش کاک حه‌مید
برا له‌وڵاتان حکومه‌ت به‌دوای خه‌ڵکی به‌هره‌داردا ده‌گه‌ڕێت و جاری واش هه‌یه‌ ده‌یکڕن، بۆ نمونه‌ ئه‌مریکا یان فه‌ره‌نسا یه‌کسه‌ر مافی نیشته‌جێبوون ده‌ده‌نه‌ خاوه‌ن به‌هره‌ و تواناکان، که‌جی به‌هره‌داره‌کانی ئێمه‌ ڕۆحیان ده‌رده‌چێ تا جێگری وه‌زیرێک ده‌بینن و کۆمه‌ڵێ وه‌عدی بێ بناغه‌یان ده‌داتێ.، دواتریش که‌س نازانێ پڕۆژه‌کان چیان لێ دێ.