تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

Flash، ئەویش وا گوزەشت!

Sia

Sia

بڵاوکراوەتەوە

2010/11/13

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔3۔ )

 

بەڕێوبەری پڕۆژەبەرهەمی WebM، ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە ئێستا ۸٠٪ ی گرتە ڤیدیۆەکانی YouTube بۆ وێبگەڕێکی شیاوی HTML5 بەردەستەیە. واتا بەم شێوەیە، بوونی Adobe Flash کە لەلای زۆربەی زۆری بەکارهێنەران دەگەڕێتەوە بۆ پێداویستی بینینی یوتوب و هاوەڵانی زۆر کەمدەبێتەوە و وە پێویستیش ناکات لەداهاتوویەکی نزیکدا. چونکە جۆرایەتی وە پاراستن لەمدا توندترە زۆر سووکەڵە تر و خاوێنترە لە ڕووی جۆرایەتیشەوە، هەمان کات بارشانی ڕاژەکان سووکتر دەکات بەوەی ئیتر پەڕگەکانی دەنگ و ڕەنگ وەکو لای بەکارهێنەر پەخشدەکرێن و گۆڕینی شێوەفۆرماتیش هەمان شت. ئەم کۆدێکە WebM لە ئێستادا بەبنەڕەت لە دواوەشاندنی وێبگەڕەکانی Firefox, Opera, Chrome بەردەستە و بەشێوەی پێوەکراو لە IE, Safari هەمان شت زۆردەکرێت. هەروەکو چۆن لەسەر پلاتفۆرمەکانی Linux, Unix, BSD, Android , Power PC, MAC بێگرفتە.

بۆچوونەکان

جێگای دڵخۆشيه‌ به‌ تايبه‌ت ئه‌م دێڕو
" لە ئێستادا بەبنەڕەت لە دواوەشاندنی وێبگەڕەکانی Firefox, Opera, Chrome بەردەستە و بەشێوەی پێوەکراو"
هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ر بوو .

ده‌ستخۆش!
بێگومان HTML هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر فلاش و Silverlight ، چونکه‌ ده‌توانرێت زۆربه‌ی فۆرماته‌کانی ڤیدیۆ لێبده‌یت بێ فلاش.
ئایه‌ ده‌زانن زۆر به‌ی زۆری ڤایرۆسه‌کان له‌ ڕێگه‌ی فلاشه‌وه‌ بڵاو ده‌بێته‌وه‌؟
HTML5 Could it kill Flash and Silverlight?

دەستت خۆش منیش هەستم دەکرد شتێکی وا هەیە، بەڵام هەندێک جار جاڤا هەر پێویست دەکات.
بەهەر حاڵ ئەم مڵۆزمە کەم بویەوە هەر باشە ؛)