چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ زانيار هه‌ڵه‌بجه‌يی
[color=blue]1-سه‌ره‌تا پێم خۆشه كه‌مێك له‌سه‌ر خۆت و پيشه‌كه‌ت بدوێيت :-[/color]
من ناوم زانيار عبدالرحمن محمد ناسراو به زانيار هه‌لَه‌بجه‌يی ئه‌ندازياری سۆفتوێرم و خاوه‌نی چه‌ندين بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌يم له‌بواره‌كانی IT وه‌ك :
-MCP
-MCSA
-MCSE
-ICDL Core
-ICDL Advanced
-ICDL Image Maker
-ICDL Web Editing
ماوه‌ی ٨-٩ ساڵ ده‌بێت هاتومه‌ته ناو بواری ئای تی و نزيكه‌ی پێنج ساڵ ده‌بێت به‌رنامه‌سازی ده‌كه‌م، خاوه‌نی سێ كتێبی چاپكراوم به‌ناوه‌كانی:
-فێربوونی فۆتۆشۆپ وه‌شانی حه‌وت.
-فێربوونی فۆتۆشۆپ وه‌شانی يانزه.
-فێربوونی ميديا ستۆديۆ وه‌شانی حه‌وت.
وه ئێستاش چه‌ند كتێبێكم خه‌ريكه ئاماده‌ی چاپ ده‌بن، وه چه‌ندين خولی كۆمپوته‌رم وتوه‌ته‌وه له ئاسته جياوازه‌كان و هه‌زاران كه‌س به‌هۆی منه‌وه ئاشنای ئای تی بوون وه چه‌ند خولێكی نێوده‌وڵتيشم بۆ بڕوانامه‌كانی (CEH,Security+,ICDL,Network+,CIW) وتوه‌ته‌وه كه يه‌كه‌مجار بوون له‌كوردستان كۆرسی وا بكرێته‌وه.
[color=blue]٢.كه‌مێك باسی ئه‌و پڕۆگرامه‌ی درووستت كردووه ئه‌توانی بۆمان بدوێی؟[/color]
[b]شیکردنەوەیەکى کورتى کارى بەرنامەکە:[/b]
ئەم بەرنامەیە بەهۆى مایکرۆفۆنێک کە تواناى گواستنەوەى دەنگى هەبێت بۆ ناو کۆمپیوتەر کاردەکات کە مایکرۆفۆنەکە دەبەسترێت بە کۆمپیوتەرەکەوە ، شێوازى کارکردنى بەم شێوەیە:
بەکارهێنەر قسەدەکات و بەهۆى مایکرۆفۆنەکەوە وتەکان داخڵى کۆمپیوتەرەکە دەبن و بەرنامەکە وتەکان وەردەگێڕێت بۆ نوسین یان فەرمان، ئەم بەرنامەیە دوو کارى جیاواز ئەنجامدەدات:
[u]أ.گۆڕینى دەنگ بۆ نوسین:[/u]
بۆ نمونە بە وتە دەڵێیت " هه‌رێمی كوردستان" دەبینیت بەرنامەکە دەنوسێت " هه‌رێمی كوردستان "، دواى ئەوەى لە نوسینەکە تەواودەبیت دەتوانیت لەهەر بەرنامەیەک یان شوێنێک کە بتەوێت ئەم نوسینە بەکاربهێنیت.
بە بەکارهێنانى ئەم بەشەى بەرنامەکە چیتر پێویستت بە کیبۆرد نابێت و دەتوانى بەویستى خۆت بەخێراترین ماوە نوسینەکانت بنوسیت، وە ئەم بەشە کارەکتەرەکانیش دەنوسێت بۆ نمونە بە دەنگ دەڵێیت نیشانەى پرسیار دەبینیت بەرنامەکە نیشانەى پرسیار (؟) دادەنێت، یەکێکى تر لە تایبەتمەندیەکانى ئەم بەشەى بەرنامەکە دانانى بۆشایی (Space) ـە لەنێوان ووشەکان کە لەکاتى بەکارهێنانى بەرنامەکەدا دەبینیت هەرچیەک دەڵێیت خۆى خۆکارى بۆشایی لەنێوان ووشەکان دادەنێت و هیچ وشەیەک نالکێنێت بە ووشەى پێش خۆى.
[u]ب.گۆڕینى دەنگ بۆ فەرمان:[/u]
بۆ نمونە بە دەنگ دەڵێیت "دێڕى تازە" دەبینیت خۆکارى بەرنامەکە کارسەرەکە دێنێتە دێڕێکى تازە، یاخود دەڵێیت هەموو نوسینەکە دیاریبکە دەبینیت خۆکارى هەموو نوسینەکان دیاریدەبن.
بەمشێوەیە دەتوانیت بەهۆى ئەم بەشەوە هەموو ئەو کردارانە جێبەجێ بکەیت کە بەهۆى ماوسەوە جێبەجێدەکرێن و چیتر پێویستت بە ماوس نابێت.
[b]سودى ئەم بەرنامەیە:[/b]
سودى زۆرى هەیە بۆ ئەو شوێنانەى کە رۆژانە نوسینێکى زۆریان هەیە وەک وەزارەت و فەرمانگە حکومیەکان و کاناڵەکانى راگەیاندن "بینراو و بیستراو"، چونکە بەهۆى ئەم بەرنامەیەوە دەتوانیت بەکاتێکى زۆر کەم زۆرترین نوسین بنوسیت بەبێ ماندوبوون.
[b]ئاسانکاریەکانى ئەم بەرنامەیە:[/b]
-بۆ هەموو کەسێک کە کۆمپیوتەر یان ئینتەرنێت بەکاردەهێنێت بەتایبەت کەسانى نابینا یان ئەو کەسانەى کە دەستەکانیان لەدەست داوە.
-ئەو کەسانەى کە شارەزاییان لە ئینگلیزی‌دا نیە (لەبەر ئەوەى بەرنامەکانى کۆمپیوتەر بە زمانى ئینگلیزین) یان نەخوێندەوارن.
[color=blue]٣.دڵنيای كه ئه‌و پڕۆگرامه سوودی ئه‌بێت بۆ كورد ؟[/color]
به‌دڵنياوه زۆر سودی هه‌يه، چونكه ته‌كنۆلۆجيا جيانه‌كراوه‌ته‌وه كه بۆ كێ سودی هه‌يه‌و بۆ كێ نيه‌تی، هه‌ركه‌س و لايه‌نێك توانی به‌دروستی كار به ته‌كنۆلۆجيا وه‌ربگرێت ئه‌وه سودی بۆی هه‌يه.
[color=blue]٤- ماوه‌ی چه‌نده خه‌ريكی درووستكردنی ئه‌و پڕۆگرامه‌ی ؟[/color]
نزيكه‌ی دوو ساڵ ده‌بێت.
[color=blue]٥-پڕۆگرامه‌كه خۆڕاييه يان به پاره‌يه؟[/color]
بۆ خێره به‌خۆڕايي بێت (به پێكه‌نينه‌وه) ئه‌م هه‌موو ماندوبوون و شه‌ونخونيه نابێت حه‌قه‌كه‌ی وه‌ربگرين، به‌دڵنيايه‌وه به پاره‌يه، چونكه ئه‌گه‌ر به پاره‌بوو ئه‌وا هه‌م به‌كارهێنه‌ر قه‌دری ئه‌زانێتن هه‌م پاڵنه‌ره بۆ به‌رهه‌مهێن تا هه‌وڵی باشتر بدات بۆ داهێنان.
[color=blue]٦- هيچ پڕۆژه‌ی تر به‌ڕێوه‌يه له ئاينده‌دا؟[/color]
به‌ڵێ چه‌ندين پڕۆژه به‌ڕێوه‌يه‌ن أنشالله پشت به خوا ده‌يانگه‌يه‌نمه كۆتا وه‌ك ئامێر‌و به‌رنامه‌ی وه‌رگێڕی ده‌نگی راسته‌وخۆ، فه‌رهه‌نگی وه‌رگێڕی تێكستی ئينگليزی به كوردین وه چه‌ندين ئامێری ئه‌ليكترۆنی كه بۆ يه‌كه‌مجاره كورد دروستی بكات.
[color=blue]٧-پێم وايه كورد كه‌سی شاره‌زانی هه‌يه له بواری ئايتی به‌ڵام ونن ، واتا (هه‌بوونی كه‌سی شاره‌زا ، نه‌بوونی به‌رهه‌م)
ئه‌وه بۆچی ئه‌گه‌ڕێته‌وه لای تۆ؟[/color]
به دڵنيايه‌وه كورد كه‌سی شاره‌زاو به‌توانای زۆره به‌ڵام ونبوونی ئه‌مانه ده‌گێڕمه‌وه بۆ سێ لايه‌ن:
[b]يه‌كه‌م: خودی كه‌سه‌كان:[/b]
ئه‌و كه‌سانه هه‌وڵناده‌ن جێده‌ستيان دياربێت له ناو كۆمه‌ڵگه‌دا تا ده‌ربكه‌ون و سود له تواناكانيان وه‌ربگيرێت.
[b]دووه‌م:حكومه‌ت:[/b]
حكومه‌ت به‌راستی كه‌مته‌رخه‌مه له هاوكاريكردنی كه‌سانی شاره‌زا چونكه تا ئێستا نه‌مانبينی هاوكاری كه‌سيك بكرێت تا ئه‌و به‌هره‌يه‌ی هه‌يه‌تی په‌ره‌ی پێبدات، كاتێك ده‌ڵێين حكومه‌ت كه‌مته‌رخه‌مه نامانه‌وێت حكومه‌ت بڕوخێنين به‌ڵكو دڵسۆزيمانه بۆ حكومه‌ت و ميله‌ته‌كه‌مانه كه واده‌ڵێين چونكه ئه‌گه‌ر حكومه‌ت هاوكاری كه‌سانی به‌هره‌مه‌ند بكات به‌تايبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی له بواری ئايتيدا به‌هره‌مه‌ندن ئه‌وا به‌دڵنياوه ده‌بنه فاكته‌رێكی به‌هێز بۆ پێشخستی حكومه‌ت و وڵات، جا داواكارم كه حكومه‌ت گرنگی زياتر بدات به هاوكاريكردنی كه‌سانی به‌هره‌مه‌ند و دابينكردنی شوێن و پێداويستی بۆ كه‌سه به‌هره‌مه‌نده‌كان تا سوديان لێوه‌ربگرێت وه رێگه گرتن له هاتنه ناوه‌وه‌ی هه‌رشتێك كه له كوردستاندا ده‌توانرێت له‌و ئامێره دروست بكرێت تا په‌ره بدرێت به به‌رهه‌می ناوخۆيی .
[b]سێيه‌م: كه‌رتی تايبه‌ت و خه‌ڵكی:[/b]
ئه‌مانيش پشكی خۆيان هه‌يه له ونبونی كه‌سانی به‌توانا چونكه ئه‌گه‌ر كۆمپانياكان هه‌ر به‌شوێن پاره په‌يدا كردنه‌وه نه‌بن و هاوكاری كه‌سانی به‌توانا بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی تواناكانيان بخرێته گه‌ڕ ئه‌وا ده‌كرێت چه‌ندين پێداويستی له ناوه‌وه‌ی كوردستان به‌رهه‌مبهێنرێت و پێويست نه‌كات چيتر له‌ده‌ره‌وه بهێنرێن، به‌ڵام هه‌ندێك له كۆمپانيا به‌ڕێزه‌كان ده‌ڵێن كێ تاقه‌تی هه‌يه كه له‌كوردستان ئامێر دروست بكات له چين زۆر هه‌رزانتر ده‌كه‌وێت ياخود ده‌ڵێن كێ سيقه به ئامێری ناوخۆيي ده‌كات كه ئه‌مه هه‌ڵه‌يه له‌وانه‌يه سه‌ره‌تا وابێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر زياتر كار له‌سه‌ر ئه‌و توانانه بكرێت به‌دڵنيايوه بۆی هه‌يه له به‌رهه‌می ده‌ره‌كی باشتر و هه‌رزانتر ده‌ربچن، وه هاوڵاتيانيش كه‌مته‌رخه‌من چونكه ئه‌گه‌ر بلێي ئه‌م ئامێره ئه‌ليكترۆنيه له كوردستان دروستكراوه سيقه ناكه‌ن به خراپی ده‌زانن ياخود به‌شوێن ئامێری هه‌رزانه‌وه‌ن،
ئه‌مانه هه‌مووی هۆكارن بۆ ونكردنی كه‌سانی به‌هره‌مه‌ند.
[color=blue]٨-له‌كام له‌ماڵپه‌ڕه كورديه‌كان چالاكی و هه‌وڵ ئه‌ده‌ی ؟[/color]
له ماڵپه‌ڕه كورديه‌كان ته‌نها له [url=www.webchin.org]وێبچنی [/url]خۆشه‌ويست كه براده‌رێكم پێي ئاشنا كردم و وتی ده‌توانی هاوكاری خه‌ڵكی بكه‌يت منيش دوای چه‌ند سه‌ردانێك بووم به ئه‌ندام تيايدا و ئێستا ته‌نها زياتر چالاكيم له ويبچن هه‌يه كه ئه‌ويش به‌پێي پێويست نيه له‌به‌ر نه‌بوونی كات ئه‌گه‌رنا حه‌ز ده‌كه‌م خزمه‌ت بكه‌م به هاوزمانانی ئازيزم.
[color=red]له كۆتاييدا به‌ناوی كورد ئايتی گروپه‌وه هيوای سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌واميت بۆ ئه‌خوازين ، به‌و هيوايه‌ی جێ په‌نجه‌ت دياربێت له ناو ئايتی كورديدا .[/color]
سازدانی / هونه‌ر ئه‌حمه‌د ( تايبه‌ت به كورد ئايتی گروپ) .

بۆچوونەکان
CEH,Security+,ICDL,Network+,CIW
-MCP
-MCSA
-MCSE
-ICDL Core
-ICDL Advanced
-ICDL Image Maker
-ICDL Web Editing
ئەو هەموو شەهادەی!؟ ئەمانە هەر لەکوردستانەوە بە سەرهێڵ و بەکۆرس وەرتگرتوون؟ چونکە هەمووی هی قوتابخانەی بنەڕەتین لە دەرەوەی کوردستان.
سەرکەوتووبیت
لەگەڵ دانانی دیمانەی وادا لەگەل بونی هەر زانیاریەکی ویستراو سەرچاوەیەک وێنە شتێکی وا هەبێت بۆ نمونە ئەو بەرنامەی دروستی کردووە لەکوێ دەتوانرێت بیکڕیت؟ دوکانی هەیە و پارەکەی بۆ بەرین؟یان چۆن!
ناببێت دیزانیکی روکارێکی بەرهەمەکانی ببینین شتێکی لەو بابەتە،،
بەهەرحال دەستت خۆش
ده‌ستی هه‌ردووکتان خۆش بێ و سه‌رکه‌وتوو بن. من ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر له‌سه‌ر یوتوب فیلمێکم له‌سه‌ر به‌کارهێنانی ئه‌م پرۆگرامه دیت. چوونکه ده‌مهه‌ویست بۆ به‌رنامه‌یه‌کی تکنیکی ته‌له‌فزیۆنی له‌گه‌ڵ داهێنه‌ره سوێدییه‌کای قسه بکه‌م. له‌و فیلمه‌ی یوتوبدا بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر به‌کار هێنه‌ر حه‌ولیدا دوو دێڕی بۆ نه‌نووسرا! هیوادارم ئه‌مه سه‌رکه‌وتووتر بێ.
دەستخۆش کاک هونەر بۆ ئەنجامدانی ئەو دیمانەیە.
کاک سیا، لە ئێران خوێندویەتی ، بێگومان پرۆگرامیکی یەکجار بەسوودە.
هیوای بەردەوامی سەرکەوتنت بۆ دەخوازین کاک زانیار.
کاک حامید، مەرج نییە لەبەر ئەوەی کوردێک دروستی کردبێت خراپ بێت، گەر باشیش نەبێت لە وەشانێکی تردا چاکی دەکات.
من ئەو برادەرە ناناسم، بەڵام کارەکەی شایانی دەستخۆشیە.
له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ ئه‌و براده‌ره ئه‌وه‌ی ئه‌و باسی دروستکردنی ئه‌کات شتێکی فانتازیه بۆ نوسینی کوردی
کاک سیا هه‌موو ئه‌مانه‌ی خواره‌وه به 1 ساڵ له کوردستان شه‌هاده‌یان وه‌ر ئه‌گری له کوردستان دوکتۆرا به 1 ساڵ وه‌ڕ ئه‌گری هههههه
CEH,Security+,ICDL,Network+,CIW
-MCP
-MCSA
-MCSE
-ICDL Core
-ICDL Advanced
-ICDL Image Maker
-ICDL Web Editing
بژین
کاک زەندی پڕۆگرامۆکە زۆرە و سەرچاوەی کراوە بۆ دۆت نێتیش هەیە(فوول خۆڕایی). کێشەکە لە دانانی هەموو دەنگەکانە بۆی، وەکو چۆن ۱٠ ساڵە spell checker هەیە بەڵام کییە نوسینە کوردیەکان هەمووی دابنێت ئەوە دەیەها هەزار نوسەیەیە. کاک زەندی جائێران لە شێخەڵا وێرانترە، ئەو نەگبەتانە بواریان نییە ئەنتەرنێت و یوتوبت ..هتد بەکاربەرن.
کاک کارزان ئەو بڕوانامانە شتێکی زۆر زۆر سەرەتایین، هەمووی بە ئۆنلاین یان بەرامبەر چەند سەد کرۆنێک وەردەگیرێن، من کتێبێکی فۆتۆشۆپەکەیم بینیوە و دەتوانن بچنەوە کوردستان بیبینن لەگەڵ ئەو کتێبگەلەی تردا. بەڵام وەکو سەفا نوسی:
نمونەیەکی پڕۆگرامۆکە،
چۆنیەتیەکی کارکردن و نمونەی وێنەیی!
بەهەرحاڵ ئەگەر هەواڵ و چاوپێکەوتن دەکەن بۆ ئەوەی خەڵکێکی(کە ئای‌تی مەبەستە) هیچ نەنوسێت، بیکەن بە پی فی ئێف.
بژین
کاک هونەر دەست خۆش بێ , ئەوەی بیزانم و ئاشنایم کەسێکی زیرەکە , پرۆگرام سازە لە ئێران خوێندویەتی , دەی .
زه‌ندی گیان من باسی کوردم نه‌کردووه، کوردیش مرۆڤی لێهاتووی هه‌یه، من له بنه‌ڕه‌تدا دژی ئه‌وه‌م که زانست و ته‌کنۆلۆژی پێوه‌ند بدرێ به که‌سێک له نه‌ته‌وه‌یه‌که‌وه، هه‌ر که‌س ئاز و تێگه‌یشتوو بێ، به مه‌رجێک بارهێنانێکی دروست و رێک‌وپێکی هه‌بێ، بارودۆخی باشی خۆڕه‌خساندن و خۆپێگه‌یاندنی هه‌بێ، پێده‌گا جا ئیتر ئه‌و که‌سه له چ نه‌ته‌وه‌یه‌ک بێ، جیاوازی نییه. وه‌ک ده‌زانین کورد له ناسا و ده‌یان شوێنی زانستی هه‌ستیاردا کار ده‌که‌ن و ئه‌ستێره‌وانی باش و به ده‌سته‌ڵاتیشن. مه‌به‌ستی من ئه‌وه‌یه که وه‌ک کاک سیا وتی، ئه‌م پرۆگرامه ره‌نگه هێشتا بۆ کورد ده‌ست نه‌دا. ئه‌گه‌ر کردوویه من له جێگای جارێک 100 جار ده‌ست خۆشی پێ ده‌ڵێم. به‌ڵام وه‌ک پێشتر نووسیم، یوتوپ پڕه له فیلم له‌سه‌ر ئه‌م جۆره پرۆگرامانه، من چه‌ند دانه‌م دیون که ته‌نانه‌ت به گاڵته‌ش له‌سه‌ریان دروست کردووه. بۆ وێنه کابرا له‌کاتی نووسیندا له‌به‌ر خۆیه‌وه قسه ده‌کا ئه‌ویشی بۆ تایب ده‌کا، یان داوا ده‌کا که هێمای "[" بۆ بنووسێ که پرۆگرامه‌که شتی دیکه‌ی بۆ ده‌نووسێ، که کابرا تووڕه ده‌بێ ده‌ڵێ: ئه‌وه نیه." دیسان پرۆگرامه‌که ده‌نووسێ "ئه‌وه نیه"!. وڵاته پێشکه‌وتووه‌کان چه‌ندین ساڵه له‌سه‌ری کار ده‌که‌ن ئێستا به‌ره به‌ره بۆیان ته‌واو ده‌بێ، له سوێددا هه‌ر وه‌ک وتم چه‌ند ساڵ له‌مه‌وه‌به‌ر من پێوه‌ندیم له‌گه‌ڵ کومپیانیای پێکهێنه‌ری ئه‌و پرۆگرامه هه‌بوو ده‌مهه‌ویست بۆ به‌رنامه‌یه‌ک چاوپێکه‌وتنیان له‌گه‌ڵ بکه‌م.
ده‌ستان نه‌یه‌شێ، ده‌ستی کاکه هونه‌ری به‌ڕێز خۆش بێ و سه‌رکه‌وتنی زیاتریش بۆ کاکه نیاز هه‌ڵه‌بجه‌یی که هیوادارم ببێته مایه‌ی سه‌رفه‌رازی و فه‌خری گه‌له‌که‌مان.
دەست خۆش کاک هونەر، سەرکەوتن بۆ کاک زانیار دەخوازم. بەبۆچوونی من بڕوانامە هەرچییەک بێت کردار و بەرهەمەکان سەنگی مەحەکن. سەرچاوە زۆرن بۆ ئەو جۆرە بەرنامانە بەڵام گومانی تیا نییە ئەگەر کەسێک ئاشنایان نەبێت، ئارەزووی دروست کردنەکەی نەبێت قەت بەرهەم نایەت، بەتایبەت کە بە کوردی بێت.
بۆ دۆتنێت (System.Speech.Synthesis) لەوانەیە سەرچاوەکراوەکەشت نەوێ، هەموو کردارەکانی تیایە، مایکرۆسۆفت لەسەر MSDN نموونەی داناوە. نموونەش زۆرن هەم بە سی شارپ و هەم بە ڤیژواڵ بەیسک. (http://dotnet-snippets.de/dns/text-to-speech-sprachausgabe-SID1392.aspx).
کاک سیامەند بۆ سپێڵ چێکەریش سەرچاوەی کراوە هەیە و من دروستم کردوە بۆ زمانی کوردی، بەس پێویست بە زمانزانێک دەکات کە ڕێساکان بنووسێتەوە و پەرگەی وشەکان دابنێ.
سوپاس و بەردەوام بن.
کاک ئاراس منیش وادەڵێم بۆ سپێڵ چێکەر (کێ نوسەکان هەمووی بنوسێتەوە زمانزانی و پێداچوونەوەی بکات)، بەڵام ئەو بڕوانامەن تەماشای ماڵپەڕەکەی بکە، هیچ خاڵێکی ئەکادیمی و پرۆفیشیۆناڵی نین وزۆر سەرەتایین سەرەتایین و لە دورو نزیک پەیوەندیان بەپرۆگرامکردنی سی شارپ و ..هتد و کۆمپانیای ئەدۆبەوە نییە!
کاتێکی خۆش
کاک سیامەند، نازانم ئەو MCP لەچیدا وەرگرتوە، من بۆ ڤیژواڵ بەیسک و VC++ کردومە ساڵی ١٩٩٩، هەر کۆرسەی چوار هەفتەبوون، بە تاقیکردنەوەکانەوە شەش هەفتە. ئەو دەمە جگە لەوانەی سیسکۆ و لینوکس، وەڵامی پرسیارەکان بەشی دەرچوون لە ئینتەرنێتدا هەبوون، ئەبوو وەکو دارا دوو داری دی لەبەری بکەیت. پێش دووساڵ MCTS ـم کرد، هەر تاقیکردنەوەی ٢ رۆژ خۆم ئامادەکرد، خەڵک هەبوو لەگەڵما تاقیکردنەوەکەی کرد دوومانگبوو خەریک بوو، بۆمن کاری ڕۆژانەمە هێندەم ناوێت. ئەمڕۆ تاقیکردنەوەکان هەندێکی وەکو بازرگانی لێهاتوە چونکە وەڵامی پرسیارەکان لە ئینتەرنێتدا دەفرۆشنەوە ئەگەر بتەوێت دەربچی، بەتایبەی لە ئاسیا، بەس لەگەڵ ئەوەشدا واز لە بڕوانامەکەی بهێنە، من بە بنچینەیەکی باشی دادەنێم بۆ ئەو کەسانەی بەڕاستی بیانەوێت فێرببن. کاک زانیار کوڕێکی گەنجە و ئاسۆیەکی ڕۆشنی لەبەردەمدایە، گرنگ ئەوەیە بە ئاراستەیەکی دروست هەنگاوەکانی بەرەو پێشەوە بنێ. خەڵکمان زۆرە لە زانکۆکان دکتۆرایان هەیە کە لەوانەیە بە قەد ئەندامێکی کوردئایتی (کاک سیامەند تۆ بە نموونە) کۆدیان نەنوسیبێت.
پێم خۆشە ئەو تاقیکردنەوانەش لە کوردستان هەبن، خەڵکی ئەم بوارە بەردەوام پێویستی بە نوێبوونەوە هەیە. وابزانم لە سلێمانی شتێکی وام بینیوە، تازە کراوەتەوە.
هەر شاد بن.
جائێمەش ئەوەمان مەبەستە، کە هەموو کوردستان سیستەمێکی ڕێک و تەندروستی ئای‌تی هەبێت. دیارە ئەم هەموو شێوەنەشمان بۆ ئەوەیە. بەڵام من تەماشای ئەو بڕوانامانەم کرد وەکو دەستکاریکردنی وێنە و لێخوڕی کۆمپیوتەر زۆر سەرەتایین.
ئەوەی MCP یش ئەگەر ببا لەمانە دەبێت
http://en.wikipedia.org/wiki/Microsoft_Certified_Professional
شتێکی دیکه که من له بیرم چوو ئیشاره‌ی پێ بکه‌م و دواتر که ناوی ئێرانم بینی به بیرم هاته‌وه ئه‌وه‌یه که له راستیدا خوێندنی ئه‌مانه.
CEH,Security+,ICDL,Network+,CIW
-MCP
-MCSA
-MCSE
-ICDL Core
-ICDL Advanced
-ICDL Image Maker
-ICDL Web Editing
هیچکامیان له راده‌ی زانکۆکان‌دا ناخوێندرێن و هه‌موویان ده‌توانی به کۆرس وه‌ربگری. سیستمه‌می خوێندنی ئای‌تی له زانکۆکانی ئیران‌دا تاکوو لینسان دابه‌ش کراوه به‌سه‌ر دوو به‌شدا "نه‌رمه‌واڵه" و "ره‌قه‌واڵه" یان نه‌رمه‌کاڵا و ره‌قه‌کاڵا. دوای ته‌واو کردنی ئه‌مانه‌یه که خوێندگار بۆ زانستی تایتبه‌ت به‌شێکی دیکه بۆ دوکتۆرا و ده‌رچوونی راده‌ی ئاکادێمی هه‌ڵده‌بژێری.
من دیسانه‌وه داوای سه‌رکه‌وتن بۆ ئه‌م لاوه به به‌هره‌یه ده‌که‌م. بۆچوونکانی کاک سیام زۆر پێ راسته.
له‌گه‌ڵ بۆچوونه دواییه‌که‌ی کاک شادیشدا له‌سه‌ددا سه‌د هه‌م که ئه‌م کارانه له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی زانستی دانراون و نابێ به هیچ جۆرێک پشت به ئیشه‌ڵا و ماشه‌ڵا ببه‌سترێ. له‌گه‌ڵ رێزیشم بۆ هه‌موو بیروبۆچوونێکی ئایینی. به‌ڵام هه‌رکامه و له جێگای خۆی.
بۆچوون لابرا چونکە لەگەڵ یاساکان ناگونجێت.
کاتێکی خۆش
سیامەند
سه‌ڵاو
ده‌ستی هه‌موو خۆشبێت
چونکه من له‌م شتانه‌یه هه‌ندێ کڵۆڵم، سه‌ره‌تا زۆر دڵم خۆش‌بوو ئه‌م ئه‌موو ئای سی دیه‌م بینی، مه‌به‌ستم که‌م کردنه‌وه له توانای ئه‌و براده‌ره به‌ڕێزه به‌ڵام 8 دانه شه‌هاده وا لێکردم وتم چۆن به‌و ته‌مه‌نه‌وه که‌مه‌وه ئه‌م هه‌موو شه‌هادانه‌ی به‌ده‌س هێناوه، ماڵی براده‌ران ئاوابێ که ڕونیان کرده‌وه شه‌هاده‌کان زۆر کاتیان ناوێ به‌تایبه‌تی هی وای هه‌یه به مانگێک به‌ده‌س دێت.
به‌ڵام مادام به‌هۆی ئه‌وه هه‌زاران که‌س له کوردستان له ڕێگای ئه‌مه‌وه شاره‌زای بواری ئای‌تی بوون و خاوه‌ند چه‌ندین کتێبه‌وه چه‌ندیش به‌ڕێوه‌یه حه‌تمه‌ن چه‌ند ساڵی تر نابا ده‌گه‌ینه ڕیزی وڵاتانی پێشکه‌وتوو له‌م بواره هه‌ستیار و گرنگه‌دا.
هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ زانیار هه‌ڵه‌بجه‌ی ده‌خوازیم
سڵاو بۆ هەموو لایەک
سوپاستان دەکەم
ببورن کە درەنگ هاتم بۆ وەڵامدانەوەى پێشنیار‌و پرسیار‌و تێبینیەکانتان چونکە زۆر کاتم کەمە.
لە سبەیەوە وەڵامتان بۆ دەنوسم
بەڵام پێم خۆشە وەک سەرەتا تێبینیەکى کورت بنوسم
من ئەندازیارى سۆفتوێرم لە زانکۆى تاران کە وەک کاک ئاراس ئاماژەى پێدا لە ئێران چوار ساڵەو پێی دەوترێت لیسانس واتە بەکالۆریۆس.
سەبارەت بەو بڕوانامە نێودەوڵەتیانەى کە بەدەستم هێناوون هەموویان بەشێوەى کۆرس دەخوێنرێن بەڵام من بەشداریم لە هیچ کۆرسێکدا نەکردووە "بەهۆى مەشغوڵ بوون بە خوێندن" و تەنها تاقیکردنەوەکانم ئەنجامداوە، ئەم بڕوانامانە بۆ پیشاندانى لێهاتووی کەسەکەیە تەنه، وە هیچ کام لەم بڕوانامە پەیوەندى بە بوارەکەى خۆمەوە نیە "بەرنامەسازى"، بەڵام بەنیازم بەم نزیکانە لە تورکیا تاقیکردنەوەى MCDP بدەم کە تایبەتە بە بوارەکەى خۆم.
سەبارەت بەوەى کە من ووشەى ئینشائەڵڵام بەکارهێناوە کە زانست جیایەو بەم شتانە نابێت من دەڵێم باوەڕم وایە هەرچەند زانا بم و زانستم هەبێت بەڵام ئەو زانست و زانایەم خودا پێی بەخشیوم "من وا باوەڕم هەیەو کەسەکان ئازادن هەرچى باوەڕێکیان هەیە" وە بە پشتیوانى ئەو نەبێت من هیچم پێناکرێت، هەربۆیە من بۆ هەموو کارێکم کە زۆر فولیش بم تیایدا هەر پشت بە خودا دەبەستم.
چاوەڕێی وەڵام بن بۆ هەموو کۆمێنتەکانتان.
دووبارە سوپاس
سڵاو هاوڕێيان
ئه‌مه‌ش وه‌ڵامه‌كانتان.
له په‌يامی يه‌كه‌مه‌وه به‌ڕێز كاك سيا
كاك سيا ئه‌مانه من به‌شداری كۆرسه‌كانيانم نه‌كردووه به‌ڵكو ته‌نها تاقيكردنه‌وه‌كانم كردوون له توركيا و ئێران و دوبه‌ی وه هه‌ندێكيان له‌ئێران به بڕوانامه‌ی بنه‌ڕه‌تی حساب ده‌كه‌ن به‌ڵام ده‌بێت تاقيكردنه‌وه‌ی vb6 يش بكه‌يت و ده‌ربچيت.
سوپاس
سه‌باره‌ت به كاك SAFA-DC-
به‌ڕێز بۆيه روكارمان دانه‌ناوه چونكه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی داد قسه‌مان كردووه كه ئه‌وان وا خه‌ريكه موافه‌قه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زيران وه‌رده‌گرن كه ته‌واوی مافه‌كانی به‌رنامه‌كه له ئێمه بكڕن، و پێيان راگه‌ياندوين تا كاتی رێكه‌وتن نابێت بفرۆشرێت به كه‌س و لايه‌نی تر‌و پيشان بدرێت، ئه‌گينا منيش پێم خۆش بوو.
سه‌باره‌ت به كاك حه‌ميد
سه‌ره‌تا سوپاس
من دڵنيات ده‌كه‌مه‌وه كه ٩٩% بێكێشه هه‌موو شتێك ده‌نوسێت، له‌كاتێكدا بڵاوكرايه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت.
سه‌باره‌ت به كاك زه‌نديش
ته‌نها ده‌ڵێم سوپاس و هه‌ربژيت.
سه‌باره‌ت به كاك كارزان٧٩
سوپاس بۆ تۆ
به‌س نازانم مه‌به‌ستت چيه كه دڵێي ئه‌مانه هه‌مووی به يه‌ك ساڵ وه‌رده‌گريت له كوردستان؟؟
سه‌باره‌ت به په‌يامی ٦ كاك سيا
من تا ئێستا ئه‌و سه‌رچاوه كراوه‌م نه‌بينيوه كه به‌خۆڕايي بێت و ئه‌م پڕۆگرامۆكه‌يه له‌سه‌ره‌تاوه خۆم كردوو تا كۆتا و گه‌وره‌ترين بنكه‌ی دراوه‌م بۆ دروست كردووه، سه‌بارت به ئێران و پێشكه‌وتنی له بواری ته‌كنۆلۆجيا ئه‌وه جێده‌هێڵم بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌حس له‌سه‌ر ئێران ده‌كه‌ن و بشخه‌نه روو كه ئێران له بورای ته‌كنۆلۆجيادا چه‌ند پێشكه‌وتووه.
سه‌باره‌ت به كتێبه‌كه‌ی من ده‌ڵێم كاك سيا هيچ ره‌خنه‌و پێشنيارێكت له‌سه‌ری هه‌يه؟
وه سه‌باره‌ت به وێنه دانان له‌سه‌ره‌وه رونم كردوه‌ته‌وه بۆ دانه‌نراوه.
سوپاس
سه‌باره‌ت به ئاكار ئای تی
ته‌نها ده‌ڵێم سوپاس
سه‌باره‌ت به په‌يامی ٨ كاك حه‌ميد
من هه‌موو لايه‌ك دڵنيا ده‌كه‌مه‌وه كه ٩٩% هه‌موو نوسينێكی كوردی به‌بێ هه‌ڵه تايپ ده‌كات و به‌ڕێزيشتان ئه‌وكاته شانازی پێوه بكه‌ن كه مياه‌ته‌كه‌تان به‌رنامه‌ی وای به‌رهه‌مهێناوه.
سوپاس
سه‌باره‌ت به كاك ئاراس
ته‌نها ده‌ڵێم سوپاس
سه‌باره‌ت به په‌يامی ١٠ كاك سيا
ئه‌و بڕوانامانه چه‌ند دانه‌يه‌كيان سه‌ره‌تاين و منيش كاتێك سه‌ره‌تا بووم به‌ده‌ستم هێناوون، وه راست ده‌كه‌ی هيچ په‌يوه‌نديان نيه به به‌رنامه‌سازيه‌وه، منيش هه‌رۆيه ئه‌وانه‌م به‌ده‌ست هێناوه چونكه خۆم بڕوانامه‌ی به‌رنامه‌سازی زانكۆم هه‌يه ووتم هيچ نه‌بێت ئه‌وانه له‌و بوارانه‌دا به‌ده‌ست بهێنم.
سه‌باره‌ت به كاك ئاراس٧١ له په‌يامی ١١
MCP م له تۆڕه‌كان وه‌رگرتووه.
وه وايه ئێستا هه‌ندێك شوێن بازرگانی پێوه ده‌كه‌نن به‌ڵام شتێك به توانای خۆت نه‌بێت چی خۆشی و سودێكی هه‌يه؟؟؟
وه منيش وه‌ك جه‌نابت ماوه‌يه‌كی كه‌م سه‌عيم تێدا كرد چونكه خۆم رۆژانه ئيشم له‌سه‌ر ده‌كردو كاری خۆم بوو.
سه‌باره‌ت به كاك سيا له په‌يامی ١١
وايه ئه‌و دوانه سه‌ره‌تايين.
سه‌باره‌ت به كاك شاد
له په‌يامی ١٧ دا وه‌ڵامم بۆی نوسيوه
سه‌باره‌ت به په‌يامی ١٤ كاك حه‌ميد
وايه ئه‌مانه‌له زانكۆكان ناخوێندرێن،
وه هه‌ندێك له وه‌ڵامه‌كانی په‌يامی ١٧ بۆ ووته‌كانی جه‌نابيشت ده‌بن
سه‌باره‌ت به كاك سيروان له‌تيف
به‌ڕێزم زانست و زانين په‌يوه‌ندی به گه‌وره‌و بچوكيه‌وه نيه پارساڵ كچێكی ١٣ ساڵ له پاكستان بڕوانامه‌ی MCSE به‌ده‌ستهێنا.
سوپاس
وه سه‌باره‌ت به په‌يامی ١٨ كاك هونه‌ر
ده‌ڵێم سوپاس بۆ ماندوبونت
له كۆتاييدا سوپاستان ده‌كه‌م بۆ پێشنيارو تێبينی و رونكردنه‌وه‌كانتان هيوام پێشكه‌وتنتانه
وه هه‌رلێره‌وه چه‌پكێك گوڵی ريز و خۆشه‌ويستی وه‌ك جه‌ژنانه پێشكه‌شتان ده‌كه‌م و هيوام خۆشيتانه
وه له‌وانه‌يه تا چه‌ند رۆژی تر به‌هۆی نه‌بوونی ئينته‌رنێت وه‌ڵامی كۆمێنتی نوێ نه‌نوسم تكايه ببورن
سوپاس بۆ هه‌موولايه‌ك
دڵسۆزتان
زانيار هه‌ڵه‌بجه‌يي
سوپاس بۆ وەڵامەکانت،
ئێستا شتەکان ڕوونبۆیەوە لە زاری خۆتانەوە( کە بڕوانەمەکان و بواری خوێندنت چین و گەشتوون بەچی، چی پەیوەندیان بەیەکەوە هەیە)، هیوادارین کەی حکومەتی هەرێم ئەو نەرمەکاڵای وەرگرت و کاریکرد بەو شتەی باسی دەکەیت. وە لە نێو دەزگاکاندا بەکارهێنرا ئاگادارمان بکەیتەوە.
بەهیوای سەرکەوتن
ماندوو نه‌بی منیش له‌گه‌ڵ بیروبۆچونه‌کانی کاک سیا و کاک هونه‌رم، وتووێژه‌که تێر و ته‌سه‌لتر بوو. سه‌رکه‌وتوو بی هه‌ر وه‌ک هه‌یت.
سڵاوتان لێبێت
سوپاس بۆ هەموولایەک
لە خزمەتاندام بۆ وەڵامى هەر پرسیارێک کە خزمەت بکات
هەربژین
ده‌سته‌کانت خۆش بێت مامۆستا زانیار ا به‌ڕاستی من شانازیت پیوه ده‌که‌م که که‌سێکی کورد ئه‌و هه‌مووو توانیایه‌ی هه‌بیت هیوادارم هه‌ر به‌رده‌وام بیت
دەست خۆش کاک هونەر گیان بۆ ئەنجام دانى ئەو چاوپێکەوتنە
دەستخۆشیەکى گەرم لە کاک زانیار دەکەم بەراستى کارێکى بێ وێنەیە تاکو ئێستا شتێکى ئەوها نەکراوە لە ناو میلەتەکەى خۆمان
هەندێک کەسی زۆر بەتوانا هەیە کەوا کارەکەکانى ئەنجام داوە بەشێوازى دروستى زانستى ئەوانە ژمارەکەیان بە پەنجەى دەست دەژمێردرێن هیوا خوازم لەزۆربوون دابن ,
سەبارەت بە ووشەى إنشالله بەراستى وەلامەکەت زۆر جێگاى رێزە منیش ئەوە دەخەمە پاڵ وە ڵامەکەى بەرێزت
(( وَقُل رَّبِّ زِدْنِي عِلْمًا))
بژین
سڵاو
زۆر سوپاس به‌ڕێز Evil
سوپاسی ئه‌و هه‌سته‌ت ده‌كه‌م
هه‌ربژیت
سوپاس بۆ تۆش به‌ڕێز Mr.zana
هیوای سه‌ركه‌وتنت بۆ ده‌خوازم
به‌هیوای زیاتر پێشكه‌وتنی میله‌ته‌كه‌مان له هه‌موو بواره‌كاندا به‌تایبه‌ت ICT